هاشتاگ، هەواڵ و پێدانی زانیارییە لەسەر یەک بابەت، کاتێک لە ڕێگەی زنجیرەوە هەوڵدەدرێت ئەو بابەت و هەواڵە بگەیەندرێت، یان ڕوونتر بلێین كاتێک خوێنەر لە ڕێگەی بابەتێکەوە زانیارییەکانی تەواو نابن، هاشتاگ رۆڵی گرنگی هەیە لە پێدانی زانیاری و بابەتی زیاتر. ئەگەرچی ئەم نیشایە بچووکە بە ڕواڵەت ئاسایی و کەم ڕۆڵ دەبینرێت. بەڵام ئایکۆنێکی بزێوو و کاریگەرە و توانای جوڵاندی ڕای گشتی هەیە. بە واتایەکی دیکە، ڕای گشتی ئەوکاتە دروست دەبێت کە داتای پێویست و زانیاری لەسەر بابەتێک بە قەبارەی زۆر بڵاو دەبێتەوە. هاشتاگ تاوەکو ئێستاش ئەو بەشە ناڕوون و پڕ پسیارەیە لەلایەن زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیان کە بۆتە جێگەی پرسیار و سەرنجیان. بەوەی ئەم ئایکۆنە چییە و بۆچی بەکاردێت. هاشتاگ بابەت و چیرۆکەکان لە ژێر چەترێکدا کۆدەکاتەوە و توانای پێوانەکردنی ڕای خەڵکی هەیە لە ڕێگەی ژمارەی هاشتاگی بەرهێنراو لەلایەن بەکارهێنەرانەوە. هەروەها وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتانەی لای خەڵکەوە گرینگن و کۆکردنەوەی دەستە و گرووپە دڵخوازەکان و گۆرێنەوەی زانیاری لە بارەیانەوە. هەرچەندە ئەم ئایکۆنە بزێوە سەرەتا لەلان گرووپێکی پڕۆگرامسازیەوە دروستکرا. بەڵام هەر لەگەڵ گەیشتی بە تۆری کۆمەڵاتی تویتەر، گەشەی سەند و پەلی هاوێشت. ئێستا هاشتاگ لە 19 تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکار دەهێندرێت. ئەگەر بمانەوێت باسی بەکارهێنەرانی کورد بکەین.
بابەتەکە بە جۆرێکی دیکە ڕوو وەردەگرێت، کورد لێرەدا زۆر خەرجی دەکات. وەک دەبینن هاشتاک لە هیچیاندا وەک فەیسبووکی کوردی کلاشە ناکات. تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و فەیسبووک بە تایبەتی، کە زۆرترین بەکارهێنەرانی کورد پێیەوە سەرقاڵن، بۆ ئەوە دروستکراون کە بەکارهێنەر بتوانی جیهانێکی ئەگەری و جیاواز لەوەی کە لەواقیعدایە ئەزموون بکات. بەجۆرێک تۆڕە کۆمەڵایەتیان وا دەکەن شۆڕش و خەبات و گرینگی پێدان، لە چوارچێوەی شاشەیەکدا بهێڵنەوە و ئەو واقعیبوونەی کە پێویستە لە دەرەوە بەرجەستە بکرێت. بیگوازیەوە نێو چوارچێوە ئەلیکتڕۆنی و جیهانە گرمانەییەکانیان، بەڵام ئایا ئەی لە دەرەوە! جیهانە ڕاستەقینەکەی خۆمان؟! ئێمە لەو جیهانەدا چین! ئایا هیچ..!، دەکرێت لە جیهانێکدا بەکارهێندراو بین و لە جیهانەکەی دیکەشماندا هیچ!. ئایا ئەم خەبات و بەرەنگاری و شۆڕشەی لێرە دەکرێت، پێویستە نیە بیگوازرێتەوە بۆ دەرەوە؟ بۆ بەشە ڕاستەقینەکەی ژیان. با بهێنینە پێش چاومان، 600 ملیۆن هاشتاگ دابنێرێت، کە ڕەنگە بە خەویش بەکارهێنەرانی کورد ئەو ژمارەی بۆ کۆنەکرێتەوە. ئایا چی لە بابەتەکە دەگۆڕێت؟ پارە دزاوەکان دەگەڕێنەوە خەزێنەی گەل؟ ڕەگەزپەرستی کۆتایی پێ دێت؟ کارگەکان دادەخرێن و دارەکان لە برینەوە دەپارێزن؟ یان لولەی تانکەکان بێ دەنگ دەکرێن؟ ئایا هاشتەگەوانان ناپرسن ئەنجامی ئەم هەموو هاشتاگەی کە کراوە بە کوێ گەیشت؟ ئەوانەی هاشتاگ کۆیان دەکاتەوە و باوەڕیان بە جیهانی گریمانەیی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان هەیە، کەوتوونەتە دۆخێکی بێ ئاگایی و بەم جۆرە لە هەڵوەستە کردنە بەرامبەر بە شتەکان. تەنها دەیانەوێت ناخیان ئاسوودە بکەن، بەڵام ئاسوودەییەکی ساختە. چونکە ئازارەکان وەک پێشتر ڕایانناچڵەکێنن و برینەکان وەک جاران ساڕێژ ناکرێنەوە، فرمێسکەکان کەم بایەخ بوون. هاشتاگەوانان پێویستە لەوە تێبگەن خەبات و بەرەنگاری و کۆمەک و هاوپشتی لە ڕێگەی ئایکۆنێک ناکرێت، ڕێگا و میکانزمی دیکە هەیە کە بتوانین کاریگەری و کۆدەنگی گەورە لەمەڕ کارەسات و ڕووداوەکان لە جیهانی واقعیدا دروست بکەین.
- دەرچوویی بەشی راگەهاندن.
- (گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)