گەر ئافرەت سەلامەت نەبێت هەرگیز کۆمەڵگاش سەلامەت نابێت

کارەساتی سووتانی سێوان کارەساتێک نەبوو کە تووشی شۆکمان کا. هەموو رۆژی ئەم کارەساتانە دووبارە دەبنەوە لەنێو کۆمەلگایی ئێمە. بەدەیان و سەدان سێوانی تر سووتێنراون، گولەباران کراون و کوژراون. ئەمە یەکەم جار نییە.. نا لەوەتەیی دونیا دونیایە ئەم بوونەوەرە ناسکە بەرگەیی هەموو بێحورمەتیێکی گرتووە. ئەمە تێروانینی کۆمەلگایی ئەقل نەخۆشە بەرامبەر ئافرەت. ئافرەت نابێ بخوێنێ، ئافرەت نابێ کار بکا و خۆیی لەسەر پێیەکانی خۆیی بوەستێ و ئافرەت نابێ بەتەنیا بێ. ئافرەت تەنیا کاری مندالهێنان و بەخێوکردنە و ئافرەت تەنیا کاری چێشتخانەییە. کێشە لێرەوە دەستی پێکرد ئەو کاتەیی ئێوە بوونە هۆیی دروستکردنی ئەم بیرانە.

ئێوە واتانکرد پیاوان ببنە دڕندە بەسەر ئافرەتەکان. ئێوە رێگەتان دا وەک کالا سەیری ئافرەت بکرێ و ئێوە رێگەتان دا پیاوان فەرمان بسەپێنن بەسەر ئێمەیا. هەموان بەرپرسیارن لە مەرگەساتی سێوە و پەپولەکانی. یەکەم جار دایک و باوکی، خوشک و براکان و کەسەکانی. ئینجا من و ئەم کۆمەلگا قێزەونە.. هەمووان تاوانبارن. دڵنیام رۆژێک ئازاری دڵت باس کردووە، دڵنیام رۆژێک باسی نامەردی و ناپیاوای ئەم ئاژەڵە چەپەڵەت کردووە، دلنیام رۆژێک تۆراویت و ماڵت جێهێشتوە. وەلی کەس گوێی بۆ نەگرتووی بەبیانوی با منداڵەکان سەرگەردان نەبن، بێ باوک نەبن رەوانەیی لایی ئەم دڕندەییە کراویتەتەوە. لێرە لەم کۆمەڵگا قێزەونە، هەموو رۆژی ئافرەتەکان دەسووتێندرێن. چ بەقسە، چ بە ئەشکەنجەدان، چ بەبێ حورمەتی کردن، چ بە فیشەک و چ بە ئاگر.

دڵنیام ئێستا سەدان سێوەی تر لەژێر ئازار و ئەشکەنجەیی دڕندەیێک بێدەنگ کراون. دەبێ رۆژانە چەندە سێوە ئاوات بە مەرگ بخوازێ، ئەبێ تاکەیی هاواری ئەم مەخلوقە میهرەبانە نەبیسترێ، ئەبێ تاکەیی ببێت بە قوربانی ئەم سیاسەتە رەشە، ئەبێ تاکەیی بەرگەیی ئەم بێ ویژدانییە نامرۆڤییە ببێتەوە خۆزگە. دەکرا چۆن مرۆڤ بەرگی نوێ دەپۆشێت و خۆیی نوێ دەکاتەوە، بەم شێوەیەش بیر و ئەقلی خۆیی نوێ کردباوە. خۆزگە لەبری بەکارهێنانی هێزی جەستەیی، کەمێک مەعریفەت و هێزی ناخ و ویژدانی بەکار هێنابا. هیچ کات هێز لە توانایی جەستەیەوە سەرچاوە ناگرێ. بەلکو لە ئیرادەیی تۆکمە و مەحکومەوە هەلدەقولێ. ئافرەت نێوەیی کۆمەڵگایە و گەر ئافرەت سەلامەت نەبێت هەرگیز کۆمەلگاش سەلامەت نابێت!

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top