کوردایەتی بکە دژایەتی مەکە

کوردستان وڵاتی ئێمەی کورد، کە بە خوێن و قوربانیدان و گیانفیدایی ڕەنج و ماندووبوونی چەندەها ڕۆلەی ئەم خاکە دروستبووە، لەو سەردەمانەدا کە کوردستان دامەزرا هەموو کوردێک بەبێ ڕکابەری و دژایەتیکردن تەنها بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی کورد و کوردستان هەوڵیان دەدا و تێکۆشانیان دەکرد.

بەڵام دوای تێپەربوونی چەندەها ساڵ ئێستا لە ناوخۆی کوردستان بەهۆی ململانێی سیاسی حزبەکان ئەو یەک ڕیزیە و تەباییە ی ناوخۆی کوردستان بوونی نەماوە و هەمووان پەرتەوازە بوون، هەر حزبەو خەریکی بەرزڕاگرتن و پێهەلگوتنی شان و شکۆی حزبەکەیەتی بە بێ گوێدان بە سەروەری کوردستان. کوردستانی وڵاتمان لە بەرەبەیانی مێژویدا هەتاکو ئێستا چەندەها جار هەولی سەربەخۆیی و دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی بۆ گەلەکەی داوە تا کو چیتر خەڵکی کوردستان نە بێتە قوربانی.

بەڵام هەمیشە وڵاتانی دەوربەری کوردستان هەوڵیان داوە پەیوەندیەکانی ناوخۆی کوردستان خراب بکەن و دژایەتی بێخنە ناوخۆی کوردستان و ریزەکان تەبایی تێکبدەن، وە هەندێک لە کوردیش بوونەتە یاری دەستی ئەو بێگانەیانە یارمەتیان داوەو خیانەتیان لە وڵات و خاک و نیشتیمان و گەلی خۆیان کردووە ریسەکەیان کردۆتەوە بە خوری. بۆیە هەمیشە هەوڵی سەربەخۆبوونی کوردستان هەلدەوەشێتەوە و دووبارە ڕۆلە بە ئەمەکەکان و ڕەنج کێشاوەکان دەبنەوە بە قوربانی بەهۆی ئەو خۆخۆریەی دەسەڵاتدارانی کوردستان بە هۆی ئەو دوورە پەرێزیەی نێوانیان حزبەکان.

ئەگەر هاتباو هەموویان یەک هەڵوێست و یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یەک بڕیار بان دوژمنانیش نەیان دەتوانی ڕووبەڕووی کورد ببێتەوە. لە کۆتایدا داواکارم لە گشت حزب و دەسەڵاتدار و بەرپرسانەی کوردستان واز لە دژایەتی یەکتر بهێنن واز لە گیرفان پڕکردن بهێنن واز لە ناکۆکی و کێشە سیاسیەکانتان بهێنن، هەمووان وەرن دەست لەناو دەست بە شێوەیەکی یەکگرتوانە هەوڵبدەن دڵی خەڵکی خۆتان بەدەست بهێنن هەوڵبدەن ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی خۆتان چاکبکەن بە کورتی و پوختی بۆ سەروەری خاکی کورد کوردستان هەوڵبدەن.

  • قوتابی ئامادەیی

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top