ڕێگای نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی کەڵەک نزیکی 35 کیلۆمەتر دەبێت وبە ڕێگایەکی نیودەولەتی دادەنرێت و ڕێگای زۆربەی بازرگانەکانە، کە کوردستان و تورکیا و ئێران و عیراق و سووریا و پێکەوە دەبەستێتەوە، تەنانەت دوو سێ وەڵاتی تر پێداچوونی پێدا دەکەن بۆ بازرگانی.
ئەو ڕێگایە چەند ساڵێکە هیچ خزمەتگوزاری باشی بۆ نەکراوە خەڵکیش ناوچەکەش گازندەیەکی زۆریان لە بەرپرسەکان هەیە، کەوا هیچ گرنگی بەو ڕێگایە نادەن. لە ووتەی دروستکردنی ڕێگاکە هەر یەک ساییدە و تا ئێستاش چەندین ڕووداوی هاتۆچوو تێدا ڕوویداوە و چەندین کەس بوونەتە قوربانی لەم ڕێگایە هەم لە مردن هەم لە برینداربوون.
ئێستاش ڕۆژانە ڕووداوی هاتۆچوو تێدا ڕوودەدات ئەگەر به کەمترین زیانیش بێت. ئەو ڕێگایە هەمیشە بووەتە هۆی ترس لە ناو دلی خەڵک کە به ڕێگای مەرگ ناسراوە، ڕێگایەکە کە ناتوانی بە خۆشی تێدا بڕۆی لەبەر زۆری تاسە، وە لە دووای هاتنی ڕێکخراوی تیرۆستی داعش لە ساڵی 2014، بووەتە ڕێگایەکی نیودەولەتی لەبەر زۆری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئۆتۆمبێلی تایبەت ناتوانێت یەک خولەک بە تەواوی بڕوات.
ڕێگاکە چوونە؟ ڕێگایەکە پڕە لە نەهامەتی بۆ خەڵکی کوردستان بە تایبەتی قەزای بەردەڕەش و دەوروبەری، هەرکاتێک ئەو ڕێگایە پڕ دەبێت لە چاڵ و تاسە، بە شێوازێک دروستی دەکەنەوە و پنی دەکەن کە بۆ ماوەی 1 ڕۆژ تا 5 ڕۆژ ئەم ڕێگایە بەرگە دەگرێت و دوواتر وەکو خۆی لێدێت وە چاکردنەوەی ئەم ڕێگایە بە شێوازێکە کە خەڵک شەرم دەکات سەیارە لێبخۆڕێت لەبەر چوونیەتی چاکردنەوەی ڕێگاکە. ئێستا ئەگەر بەم ڕێگایەدا هاتووچوو بکەی دەبێت بە شێوازێک بڕۆ کە ئۆتۆمبێلەکەت زیانی پێنەگات لەبەر زۆری تاسە و چاڵ، ئەگەر ئاو بەناو چاڵەکان و تاسەکان دا بکەین ئەو ئاوە ڕۆیشتنی وەک ئەوە وایە بە ئاوەڕووی ماڵاندا بڕوات، چاکردنەوەی ڕێگاکە تا ئەو کاتە دەخایەنێت کە چاکراوە نەگەیشتوونەتە سەری ڕێگاکە وەکو خۆی لێدێت.
ڕێگای نیودەولەتی وا دەبێت؟ ئێمە هەر بینیمانە ڕێگای نیودەوڵەتی خۆشترین ڕێگایە شۆفێر هەر ئارەزوو دەکات ئۆتۆمبێلەکەی لێبخورێت، ئەو ڕێگایە نیودەڵەتیانە زیاترن لە یەک ساید واتە دوو ساید و سێ ساید یان زیاترە، بەڵام ڕێگای نێوان بەردەڕەش و کەڵەک بە ڕێگای مەرگ ناسراوە هەر چەندە بە کەڵکی هاتووچوو نایەت تەنانەت یەک سایدەش تا ئێستاش هیچ بیرۆکەیەکی چاکردنی نیە، تاکه ڕێگایە کە هەموو شارەکانی کوردستان پێک دەبەستێتەوە کەچی بێ خزمەت گوزارییە، ئەو بڕە پارەی بۆ خەرج دەکرێت ئەگەر بە جوانی چاکی بکەین ئەو بەش 1 کیلۆ مەتر نابێت لە 35 کیلۆ مەتر، تاکە جیاوازی لە نێوان شار و شارۆچکەکان و قەزا ناحیەکان دەکەن، ئەوانە تەنها کاتی بانگەشە و هەڵبژاردن قەزای بەردەڕەش و دەوروبەری دەناسن و ئەگەرنا هەر لە هەژماری واندا نییە.
- نوونەری (رۆژئارتیکڵ) لە بەردەڕەش و قوتابی بەشی ڕۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک