پرۆسەی خوێند لە گشت وڵاتانی جیهان یەکێکە لە پرۆسە گرنگ و هەستیارەکان. دروستبوونی هەر کێشە و قەیران و ململانێیەکی سیاسی حزبی و ئاینی تەنانەت کۆڤید 19ش نەیتوانی ببنە بەربەست لەبەردەم ئەم پرۆسە هەستیار و چارەنووسسازە. لە وڵاتێکی وەک چین کە سەرچاوەی دروستبوون و بڵاوبوونەوەی پەتاکەیە، لە دوای چین هەر یەک لە ئیتالیا و ئەمریکا و ئیسپانیا پرۆسەی خوێندنیان کۆتایی پێ نەهێنا. بەڵکو درێژەیان بەم پرۆسەیەدا بە جێبەجێکردنی ڕێنمایە تەندروستیەکان و خۆپارێزی. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ گەشتنی پەتاکە بە ناوچەکە هەر زوو حکوومەتی ئەو وڵاتانە گشت سێکتەرەکانی ژیانیان ڕاگرت و کۆتاییان بە پرۆسەی خوێند هێنا. لە هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆی گشتی نزیکەی مانگێکی خایەن. خوێندن بەشێوەی ئەلکترۆنی بەردەوام بوو، سەرەڕای کەم و کوری و نەبوونی هێلێکی ئەنتەرنێتی باش و ئامرازەکانی تر بۆ خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگە حکوومیەکان بێ بەشبوونی خوێندکارێکی زۆر لە خوێندنی ئەلکترۆنی لە ماوەی پەیرەوکردنی. قوتابی و خێزانەکانیان چاوەرێی دووبارە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بوو لەدوای نزیکەی سێ مانگ لە داخستنی. کەچی وەزیری پەروەردە لە بەیاننامەیەک دەرچوونی گشتی بۆ قوتابیانی قۆناغە ناکۆتاکان ڕاگەیاند! سەیر لەوەدایە چۆن وەزیری پەروەردە و بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان گەیشتنە بریارێکی لەم شێوەیە بەچی پێوەرێک. چۆن ئەم مافەیان بەخۆیان دا کە دەرچوونی گشتی ڕابگەیەنن? چارەنووسی ئەو ژمارە زۆرەی قوتابی بەرەو کوێ? منداڵێک لە قوناغی یەکی سەرەتایی بێت تاکو زانکۆ و پەیمانگە تەواو دەکات کاریگەری ئەو ساڵەی خوێندنی لەسەر دەمێنێت. واتە پاش شازدە ساڵ کاریگەری ئەم بریارە بەسەر نەوەکانی داهاتووی وڵات دەمێنت.
لەدووای وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەژمارکردنی نمرەی نیووەی یەکەمی ساڵ و کۆتایی هێنان بە خوێندنی 2020 – 2019 ی ڕاگەیاند. هەمان هەڵە دووبارە بوویەوە، وەزیری خوێندنی باڵا لە پەیامەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە خوێندنی پاڕالێڵ نەدا لەکاتێکدا بەشێکی زۆری قوتابیان بە سیستەمی پاڕالێڵ دەخوێنن. قوتابیەکی قۆناغی یەکی زانکۆ و پەیمانگە شتێکی وا لەبەشەکەی فێرنەبوو کەچی ساڵی داهاتوو لە قۆناغی دووەم دەیێت. قوتابیانی قۆناغی کۆتایی زانکۆ و پەیمانگە کە پێویستە پرۆژەی دەرچوون (توێژینەوەی زانستی) ئەنجام بدەن چارەنووسی نادیارە. ساڵانی پێشوو قوتابی خوێندای تەواو دەکرد بە شێوەیەکی ئاسایی. بەڵام بروانامەکەی سوودێکی وای نەبوو نەیدەتوانی کارێک بە دەست بهێنێت لە ڕێگەی بروانامەکەیەوە دامەزرادن لە کەرتی گشتی هەر نەماوە. ئەم ساڵ کە بروانامە دەردێت بە دەرچووان لە ساڵانی پێشوو نرخی کەمترە تەنانەت دەبێتە بروانامەیەکی ساختە! چەند ساڵێکە بەدووای یەک پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی نارێک بەرێوەدەچێت. شەری داعش بایکۆتی مامۆستایان قەیرانی دارایی ئەم ساڵیش دەرچوونی گشتی، چەند ساڵێکە نەوەکانی داهاتوو بەشێوەیەکی نا تەندروست پەروەردە و فێرکردن وەردەگرن. لە کوردستان هەر کێشەیەک دروست بێت باجەکەی پرۆسەی خوێندن و قوتابیان دەیدەن. چونکی ئەوەی بەلای بەرپرسانی ئەم هەرێمە گرینگ نەبێت خوێندنە.
- قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیک/ پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ڕاگەیاند
- (گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)