جارێ من هیچ ئیمانم بەوە نیە کورد یەک پارچە بێ، دەکرێ چوار پارچەی تەبا دروست بکەین پەیوەندی نێوانیشمان زۆر باشبێ. بەڵام قەت چوار پارچەی تەواو جیاواز ناتوانن یەک بگرن جیاواز لە زاراوە و کەلتور و داب و نەریت و بیرکردنەوە، ئەوە پێشتر عەرەبیش هەولیان بۆ دا لە نێوان سوریا و عیراق و میسر سەریشی نەگرت. لە ئەوروپاش هەولی بۆ درا دروستیش کرا و سەری نەگرت. نموونەی چیک و سلۆڤاکیای یەکگرتوو و نەمسا مەجەری یەکگرتوو. بۆیە واباشە هەر پارچەیەک و هەولی خۆی بدات سیاسەتی تایبەت بەخۆیان هەبێ. هیچ ڕەوایەکی تێدا نیە کورد لە مێژوو کۆنترین میللەتی جیهان بن تا ئەمڕۆکەش لەگەلدا نەیتوانیبێ دوو بەرژەوەندی و دوو هاوپەیمانی دروست بکا. هەر گۆبیستی دۆست دەبین لە کاتێکدا بێ دۆستین، دۆست لە سیاسەتدا نیە بەلکو بەرژەوەندی هەیە. ئێ خۆ ترەمپ ڕاست دەکا کە کورد بە پارە و چەک شەڕیان کردووە، هەر واش بوو لە هەر پارچەیەکیش کە ئیشیان پێمان تەواو بوو دەستیان لێمان بەردا. دەبێ کورد تێ بگا شتێک نیە بەناوی دۆست بەلکو دەکرێ هاوپەیمان بین تۆ بەرژەوەندیت لەگەل منە منیش لەگەل تۆ. تۆ بەرژەوەندیەکانم جێبەجێ نەکەی منیش هی تو جێبەجێ ناکەم. سەیرە کارمەند و سەربازەکانی ئەمریکا لە کوردستان وەک بلێی مێش میوانیانە دێن و دەچن بە ئازادانە وا دەزانن لە شەقامەکانی نیویۆرک و لاسڤیگاسن، لەو لاشەوە لە ناوچە عەرەبیەکان لە ناو تانک و زرێپۆشەکانیش لە خۆیان ئەمین نین. ئێ مەگەر هاوپەیمان نەبین کەواتە با چیتر بە ئازادیش لەناومان نەسوڕێنەوە کە من هیچ دۆستت نەبم با لەمەوڵا حیسابێک بکەن کە لە فەلوجەن.
دەبێ تێ بگەین مێژوو شاهیدە ئەمریکا کەس دۆستی نیە، هەموو تورک و فارس و عەرەب لێمان ئارزاوە دەلێن کورد و ئەمریکا دۆستی یەکن کەچی تازە بە تازە پێمان دەلێن نەخێر ئێمە هیچ لە نێوانمان نیە تەنها پارە نەبێ. هەلە نەبم دووایی ڕیفراندۆم سەرۆک بارزانیش باش تێگەیشت وە حەقیقەتی ئەمریکای باش بۆ ڕون بۆوە کە قەت کەلکی نابێ بۆمان و قەت هی ئەوەش نیە پشتی پێ ببەستین. کەواتە چارەسەر ئەوەیە دەبێ ئێمەش دووایی بەرژەوەندیەکانمان بکەوین واز لە دۆست بێنین. بەرژەوەندی لە چێ بێ ڕوو لەوێ بکەین وەک سیاستە فەن ممکنەی عەرەب ئەگەر پێویستی کرد ئاینیش بەکاربێنین بۆ بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانمان. لە دوو پارچەی کوردستان شەڕی هەموو جیهانمان کرد لەگەل داعش، ئەرێ یەکمان پرسیارمان کرد ئەم شەڕە لە پای چی؟ ئێ ماقول نیە شەڕێک بکەین نەزانین بۆ دەیکەین هیچ شەڕێک لە مێژوو ڕووی نەداوە کە لایەنەکانی بەشدار لە شەڕ نەزانن ئامانج و پلانیان چیە لە بەشداریکرنی ئەو شەڕە، ئەوەتا لە جەنگی قڕم بەریتانیا هاواری دەکرد دەیگوت منیش منیش بۆ ئەوەی ڕووسیا دوور بخاتەوە لە ئاوەکانی بۆسفۆر و دەردەنیل و دەریای ڕەش ئەلمانیاش دەیەویست شکۆیەک بگەڕێنتەوە دووایی ڕووخانی لە جەنگ هەموو ئەوانی تریش هاواریان دەکرد. ئێمەش بەشدار دەبین چونکە پلانمان هەیە، بەڵام با ئەو پرسیارە بۆ ئێوەی خوێنەر بێ ئەرێ شەڕەکانی ئێمە بۆ چی بوو؟
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)