کاکە مەسرور بارزانی خاوەنی ئەزموونێكی سیاسی دوورودرێژە، لە تەمەنی ١٦ سالی بۆتە پێشمەرگەی کوردستان. کاک مەسرور گەنجیەتی وەلاناوە بۆ نیشتیمانەکەی، وە بەرپرسیارەتی دەستگایەكی گرنگی هەرێمی کوردستانی گرتۆتە ئەستۆ كە ئامانجی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی و سەلامەتی ھاولاتیانی هەرێمی كوردستان بووە. کاک مەسرور لەم ئەرکە پیرۆزەی دا سەركەوتوو بوو، وە ھەروەھا توانی چەندین باندی تیرۆریستی و سیخۆڕی لە ھەرێمەکەمان هەڵبوەشێنێتەوە. هەمیشە پێشمەرگەیەکی ئازای وەلاتەکەی بووە، لە ئەرکەکەی سەرکەوتوو بوو. بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ھاولاتیانی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە وەلاتە زلھێزەکانی جیھان چاویان بریوەتە بەرقراریەتی ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان. ھەر ئەوەش وایکردووە کە گەشتیارێکی زۆر روو لە ھەرێمەکەمان بکات. کاک مەسرور کوڕە گەورەی جەنابی سەرۆک بارزانیە. ئەمە جگە لە وەی کە کوڕی گەورەیەتی قوتابی ژێر دەستی سەرۆک بارزانیە، بە حوکمی ئەم قوتابی بوونە لەم مەدرەسە گرینگەدا بۆتە کارکتەرێکی گرینگ و سوپەرمانێکی گرینگ بۆ پاراستنی ئەم ولاتەمان.
کاک مەسرور بارزانی هیوای خەلک و چین و توژە جیاوازەکانی کوردە، ئۆمێدی خەڵکی کوردستانە، ھەموو ھاولاتیانی کوردستان چاو لە دەستن بۆ کاک مەسرور کە کوردستان بگەیەنەتە ئەوپەڕی سنوری ئارامتر و سەقامگیرتر و دۆخ و ژیانی گوزەرانی هاوڵاتیان باشتر بکات. بەڕێز کاک مەسرور بارزانی وەک چۆن ڕابردوو شاهێدی ئارامی و سەقامگیریە لەسەر دەستی جەنابیان، ئاسۆ روونە لە داھتوودا دەبێتە کارێکتەرێکی گرینک، بۆ بوونیات نانی کوردستانێکی بەھێز، دڵنیاشن لە ڕابردودا کوردستان ئەگەیەنێتە کەناری ئارامی و خۆشبەختی بۆ گەلی کورد، هەیبەتی سەرکردە مەسرور بارزانی وە کەسایەتی کارێزمای سیاسیەکەی مێژویەکی پڕشنگی هەیە لە ناخی کوردا. وەک چۆن پێشتر سمبولی متمانەپێکراو خەمخۆر و سەرچاوەی ئارامی وڵات بویت، لەمەودوا هیوای گەشی کوردستانیانی، بۆ زیاتر بەرەو پێش چونی وڵات لە هەموو جومگە ئەساسیەکانی سیاسەتدا، دڵنیاین ئەبیتە پارێزەرێکی توند بۆ دەسکەوتەکان و پارێزگاری کردن لە دۆزی کوردو سەقامگیرکردنی ئارامی وڵات. سەرکردە مەسرور بارزانی تەنانەت ھەموو خەلکی کوردستان و جیھان بە ئەندازیاری ئارامی و ئاشتی ناوی دەھێنن. بەڵام ئێستا ھاوکێشەکە جیاوازە؛ ئێستا ھەموو ھاولاتی کوردستان چاویان لە دەستی کاک مەسرورە تا گەندەل کاران و نیشتیمان نەویستان نە ھێلێت. ھاولاتی کوردستانی چاکسازی دەوێت، چاکسازیکەریش پیاوی خۆی دەوێت، ئەو پیاوە مەزنەی کە ئەم ئەرکە پیرۆزە دەگرێتە ئەستۆ سەرکردە مەسرور بارزانیە.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)