ئەندازیارى ئارامی

یێک لە بنەما هەرە گرنگەکانی بنیاتنان و پێشکەوتنی وەلات و حکومەت بەرقەراربوونی ئاسایش و ئارامیە. ئەگەر ئاسایش و ئارامی نەبێت حکومەت و کەرتی ئاودانکردن ناتوانێت بە دروستی كارى ئاوەدانی ئەنجام بدات، وە لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە کاریگەری زۆری هەیە. وەلاتان کاری دبلۆماسی لەگەل ئەو وەلاتە ئەنجامنادەن و ناتوانن بالیۆزخانەو قونسولیەی وەلاتەکەیان لەو شوێنە بکەونەوە ئەگەر ژیانی سەرکردەکانیان کە سەردانی دەکەن یان دبلۆماسیەکانیان پارێزراو نەبێت. بۆ نموونە سەرۆک وەزیری وەلاتان دێنە بەغدا کەم دەمێنەوە، بەڵام دێنە هەولێر زۆر دەمێنەوە. هەروەها کاریگەری لەسەر گرێبەستی ئابوری و بازرگانی دەبێت، ئەگەر ئارامی لە وەلات نەبێت بازرگانی ناوخۆ دەورەوش کەم دەبێت. هەروەها کۆمپانیاکان و گەشتیارانیش ناچنە ئەو شوێنەی کە ئارامی تیانەبی، وە تا ئەو ئاسایش و ئارامیە بەرقەرار دەبێت لە وەلاتانى پێشکەوتوش برێکى زۆرى پارە و مادە و هێز بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکرێت.

لە هەرێمى کوردستان بە هۆی سەرپەریشتیکردن و بەرێوەبردنی دەزگای ئاسایش و پارستنی وزانیاری لەلایەن بەرێز (مەسرور بارزانی) لە ساڵی (١٩٩٨) وەک بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان، وە لە سالی (٢٠١٢) تاکو ئەمرۆ وەک راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، توانی بەرێوەبەرێکی سەرکەوتووبی لە سەرکردایەتیکردنی ئەو دەزگایە گرنگە و ئاسایش و ئارامی بۆ حکومەت و هەموو هاولاتیانی هەرێم دابین بکات بە هاوکارى خوشک و برایانى پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و هاولاتیانى دلسۆز. بەهۆى ئەو ئارامیە لەسەر ئاستى دیبلۆماسى زیاتر لە سى بالیۆزخانەى وەلاتانى رۆژئاوایى و ئۆرپى و رۆژهەلاتى ناوەراست لە هەولێرن لەگەل هەرێم کاردەکەن و سەرۆک وەزیرانىان سەرەدانى هەرێم دەکەن. لەسەر ئاستى بازرگانى و گرێبەستى و دەرهێنانى نەوت و غاز کۆمپانیاى گەورەى ئەمریکى و روسى وترکى هتد… لە هەرێم کاردەکەن و زیاتر لە هەزار کۆمپانیاى وەبەرهێنان و خزمەتگوزارى هەن. سەبارەت گەشتوگوزار لە سالى (2014) هەولێر بوە پایەتەختى گەشتیارى وەلاتانى عەرەبى و کەرتی گەشتوگوزار تا رادەیێک باشە لە هەرێم و گەشتیارێکى زۆر سەرەدانی دەکەن لە ناوەراست و باشوری عیراق و وەلاتانی دەوروبەر. سەبارەت پاراستنى مرۆڤایەتى بوە هۆی پاراستنى مەلێۆنێک زیاتر لە ئاوارەی سوری و ناوەراستی عیراق کە رویان لە هەرێمی ئارام کرد. وە ئەگەر ئارامى نەبێ ژیان هیچ بەهایێک و خۆشى نیە. بۆ نموونە ئەگەر سەروەت سامانێکى زۆرت هەبێ، بەلام نەتوانى لە مالەوە بێخەم بخەوى منالەکانت لە مەترسى دابن مالەکەت بدزرێ هیچ خۆشى نییە. بەلام گەر ئاسایش و ئارامى هەبێ وەک هەرێمى کوردستان بێ ترس دەخەوى منالەکان و ئۆتۆمبێل و سەروەت و سامانت لە دەرەوەن و دوکانەکان بێ قوفل و دەرگەن هەمووى پارێزراون سوپاس بۆ خوا. دلنیاین کە بەرێز (مەسرور بارزانى) لە ئەرکە تازەکەى وەک سەرۆکى حکومەت سەرکەوتوو دەبێت و چاکسازى جێبەجێدەکات وە گەندەلکاران سەرکوت دەکات.

  • یاسا ناس

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top