هاوسەرگیرکردن لەتەمەنی بچووک

هاوسەرگیرکردن پێویستیەکی مرۆڤە، بەڵام لە تەمەنێکی بچووک کە هۆشیاری نەبێت لەبارەی هاوسەرگیری دەبێتە هۆی کێشە. زۆرجار تەلاقی لێدەکەوێتەوە، بەهۆی نەبوونی رۆشنبیری لەو تەمەنە بچووکە. پرۆسەی هاوسەرگیری یەکێکە لە گرنگترین و دیاترین رووداو لەژیانی هەموو مرۆڤێکدا. هەنگاوێکە هەموو ژیانی مرۆڤ دیاریدەکات و دەبێتە ناسنامەی. ئەگەر ئەو هەنگاوە ژیرانە سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا دەبێت تاکۆتایی ژیانیان باجی ئەو هەڵەیە بدەن. بۆیە زۆر گرنگە هەموو کوڕ و کچێک زۆر ژیرانە و بەرچاوروونیەوە ئەو هەنگاوە بنێنن و کاری جدی بۆ بکەن. بە کارێکی بچووک و سۆزداری سەیری نەکەن و لە ژێر کاریگەری هەڵچوونێکی کاتیدا خۆیان نەخەنە ناو تەنگەژەی کێشە خێزانی و کۆمەلایەتیەکانەوە. خوای گەوەرە دەفەرمووێت ((وَمِن آياته ٲَن خَلَقَ مَنِ ٲِنفُسکُم ٲزوَاجاً لِتسُکُنُوٓا ٳِلیُهَا وَجَعَلَ بَینَکُم مَٓودَّەً وَحمَەً ٳِنَّ في ذَلِکَ لٲیَتِ لِقَومِ یَتَفَکَّرُون))(۲۱). واتە بەڵگەیەکی دیکەی گەورەیی خوا ئەوەیە کە هەر لە خۆتان هاوسەری بۆ دروست کردوون بۆ ئەوەی ببن بە شوێنی ئارامی بۆتان و لەنێوانتاندا خۆشەویستی، سۆز و میهرەبانی فەرهەمهێنا و بەراستی ئا لە دیاردانەدا نیشانە و بەڵگە هەیە بۆ کەسانێک کە بیردەکەنەوە و تێدەفکرن.

بەڵام بوونی هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووک کە هۆشیاری لەبارەی هاوسەرگیری نەبێت، رۆشنبیری نەبێت لە هاوسەرەکەی نەگات، گرنگی بە ماڵ و ژیانی خۆی و هاوسەرەکەی نەدات دەبێتە هۆی کێشە و جاری وایە تەلاقدان روودەدات. لەو چەند ساڵەی ئێستا هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووک زۆربووە، وە تەلاقدانیش زۆر بووە، رێژەی جیابوونەوە لە هەولێر، لە ساڵی ۲۰۱۷ (۲۹۸٥) بووە، لەساڵی ۲۰۱۸(۳٥۹۸) بووە، لە سلێمانی ساڵی ۲۰۱۷ (۱۳٦۰) بووە، لەساڵی ۲۰۱۸ (٤۰۸٥)، لە دهۆک لە ساڵی ۲۰۱۷ (۱۳۸٤) بووە، لە ساڵی ۲۰۱۸(۱٥۰۹) بووە. هۆکارەکە یەکەم جار بۆ دایک و باوک دەگرێتەوە، کە دەزانن کچەکیان یان کورەکەیان جارەک بچووکە زانیارەکی باشی لەسەر هاوسەرگیری نیە کەچی رێگای پێدەدات هاوسەرگیری بکات. هۆکاری دووەم گەنجەکە خۆیەتی کە دایک و باوک پێیان کۆنترۆل نابێت، رێگای پێدەدەن هاوسەرگیری بکات، وا دەزانن ئەوە رێگا چارەیە، بەڵام ئەوە رێگا جارەنیە. هۆکاری چوارەم ئینتەرنێت هۆکارەکی گرینگە نەبوونی سانسۆر لەسەر مالپەرەکان نەخوازوەکان یان دۆزینەوەی خۆشەویستی لە رێگای ئینتەرنێت کە شارەزایەکی باشی لەسەر کەسەکە نییە. بەڵام هاوسەرگیریشس لەگەڵ دەکات، لێک تێنەگەیشتنی جاری وایە لەسەر بچووکترین شت دەبێتە هۆی کێشەیان، هۆکاری تریش نەبوونی ئیشەکە بۆ کچەکە کە لەتەنیا و بێ ئیشی خۆیی پەنا بۆ هاوسەرگیری دەبات، هۆکاری تریش چاولێکەری.

هەرچەندە لەرووی زانیستیەوە بۆ کچان باشە هاوسەرگیری لەتەمەنی بچووک بکەن، چونکە کچ تەمەنی چەند گەورەتر بێت ئەگەری نەبوونی منداڵی زیاترە. بۆیە پێویستە لە دادگاکا هاوسەرگیری بۆ کچ لە تەمەنی 18 ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، بۆ کوڕانیش لە تەمەنی 25 ساڵ بەرەو سەرەوە بێت. بەڵام لەسەر دایک و باوک پێویستە لەدوای بالغبوونی کچەکەیان هۆشیاری بدات لەباری هاوسەرگیری و هانی بدات کتێب لەو بارەیەوە بخوێنتەوە، هانی کارکردنی بدات رێگا نەدات دەستی بەتاڵ بێت، هۆشیاری بدات لەبارەی ئینتەرنێت خۆی سانسۆر بێت لەسەری وەکو هاورێیەک بی لەگەلی ئیهمالی نەکەن سۆز و خۆشەویستی پێبدەن. پێویستە کچ و کوڕ بەر لە هاوسەرگیریکردن شارەزایی هەلسوکەوتی یەک بن و لێکتێبگەن، بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن، گەر نەیتوانی کێشەکەیان چارەسەر بکەن داوای یارمەتی لە کەسە گەورەکانیان بکەن.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top