یێکێك لەو دیاردانەی کە لەوەتەی ژیان هەیە هەر بوونی ماوە و تا ئێستاش بەردەوامە، ئەویش کۆیلایەتی بوونە کە زۆرێك لە کۆیلەکان خۆشیدەبینن لە کۆیلە بوون. لای ئەوانەی ئازادن زۆر سەیرە کە چۆن خۆشی دەبینن لە کۆیلایەتی. نازانن ئەوان ئاڵۆدەی ئەم کارە بوونە، وەك چۆن کەسێك دڵی خۆشە بە کوشتنی خەڵکی و زۆڵم لێکردنیان. خۆ هەموومان دەزانین کارێکی هەڵەیە، بەڵام ئەوان دڵیان پێی خۆشە. یاخود کەسێك ئاڵۆدەی جگارە و مادده کحولییەکان بێتن. دەزانێت کە زەرەری بۆی هەیە و تووشی زەرەری ماددی و جەستەیی دەکاتن، بەڵام خۆشی دەبینێت لەم کارەی کە دەیکات، ئەگەرچی زەرەریش بگەینێت بە خودی خۆی. یاخود کاری لەشفرۆشی یاخود کاری دزیکردن و تاڵانکاری و درۆکردن. ئەمانە و هەموو رەفتارە زیانبەخشەکان کە مرۆڤ تووشی دەبێت، بەڵام خۆشی لێی دەبینێت و ناتوانێ وازی لێبێنێت.
کۆیلایەتیش بەم جۆرە زۆر کەس خۆشی لەم کارەی دەبینێت و ئازادی پێ خۆشنیە و نایەوێ ئازادبێتن.ئەم جۆرە نەخۆشیە ئەوکات سەرهەڵدەدات کە مرۆڤێکی لاوازبێت بێ ئیرادەبێت، نەتوانێ گۆرانکاری بکات، باوەری بەخۆی نەبێت و بۆ شتی بچووک بژیت. تەنها بیری لای خواردن و خواردنەوەبێت. بەگشتی کەسێکی بچووك بێت. ئەوکات کۆیلایەتی خۆی رادەگەینێت، ئەم کۆیلانە لەسەریان ئەرك نییە فەتوا بۆ کارە نابەجێکانی ئاغاکانیان لێبدەن. بەڵام ئەوان پێیان خۆشە کە ئەم کارە ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی پشت راستبن کە ئاغاکانیان باوریان پێیەتی کۆیلەن. کۆیلە لای گرنگ نییە کە کارەکانی ئاغاکەی باشن یان خراب، سوودیان بۆ خەڵکی هەیە یان زیان، خەلک تووشی نەهامەتی دەبێت یان خۆشی بۆ خەلکەکە دێنێت. ئەوان وەك پەیکەرێك تەنها کاربەرێکەرن و کارەکانیان دیارە. پەیکەرێکن بەڵام زیانیان زیاترە لە پەیکەر، چونکە پەیکەرەکە خواردن و خواردنەوە بەکارناهێنێت و ئۆکسجین هەلنامژێت، فەتوا بۆ کارە نابەجێکان لێنادات. بەڵام ئەوان هەموو ئەم کارانە دەکەن، کە زەرە دەگەینێت بە ژینگە و مرۆڤ و جیهان. ئەوان هۆکارن لەوەی زوڵم و ستەم بەردەوامبێت، دکتاتۆر لەسەر کار لانەچێت، هەژار مافی بخورێت هۆکارەکەی ئەوان، دواکەوتووی وەڵات لە ئەستۆی ئەوانە، بوون بە بناغەیێکی بەهێز بۆ دکتاتۆری وەڵات، ئەگەر ئەوان نەبن دکتاتۆر چۆن بەردەوام دەبێت و ناترسێت؟
وازهێنان لە کۆیلایەتی زۆر قورسە، چونکە قوربانی دەوێت و ئەوانیش قوربانی نادەن، مەعریفەی دەوێت و ئەوانیش کاتیان نییە گوێ لە کەسانی زانابگرن، جیهانێکی روحی دەوێت، ئەوانیش لە دونیای ماددی نقوم بوون، کەرامەتی دەوێت و ئەوانیش لەدەستیان داوە بۆ دونیا، ئازادی دەوێت و ئەوانیش پێیان خۆشە زیندانی بن، ئازایەتی دەوێت و ئەوانیش دەمێکە فرێیان داوە و دەروونیان روخاوە، بەلێ ئەمانە کۆیلایەتی حەزە و دڵیان پێی خۆشە.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)