ماوەیێك بوو لە خوێندنەوەیی رۆمان کارلۆس رۆیز زافۆن دوورکەوتبوومەوە، بەتاییبەت رۆمانە درێژەکان. ئەمەش بەو بیانوەیی کە زۆربەی رۆمانەکان تەنها چێژێکی کاتییان لێوە دەست دەکەوێت لەسەر حسابی کۆمەلێك چیرۆکی ناواقعی. بۆیە پێم وابوو خوێندنەوەیی کتێب دوورە لە شتی ناواقعی و هەر دێرێکی گرنگی و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە لە ژیان زۆر لە پێشترە وەك لە رۆمانەکان. بەڵام ماوەیێك پێش ئێستا (سێبەری با)م بۆ پێشنیار کرا، خۆشبەختانەش دوایی تەواوکردنی رۆمانەکە بۆم دەرکەوت کە ئەم رۆمانە بەشێکی زۆری تەرخان کرابوو بۆ ئەو بیرکردنەوەیەی کە راستی دەخاتە پێش خەیالەوە، کە من ناوم نابوو (نا واقع) و هەولدەدات خوێنەر لە گرینگی شتە خەیالییەکان تێبگات. رۆمانەکە بەسەر دوو بابەتی جیاواز و لە هەمان کاتیشدا هاوشێوە دابەش دەبێت. بابەتێکیان باسی کورێکی گەنجە کە کتێب دەخوێنێتەوە و هەولدەدات زانیاری لەسەر نووسەری کتێبەکە کۆ بکاتەوە. بابەتەکەی تریش لەسەر نووسەرەکە و ژیانی نووسەرەکەیە کە زۆربەی بە خەیاڵ پیشان دەدرێت لە رۆمانەکەدا. هەر لە پەرەکانی سەرەتاشەوە زافۆن پێمان دەڵێت کە تەواوی رۆمانەکە باسی روبەروبوونەوەی خەیال و واقعە. ئەو واقعەی لەبەر چاوماندایە و هێشتاش بروای پێ ناکەین، لەگەل ئەو خەیالەی کە رۆژێک لە رۆژان واقعەکانی لێوە دروست بوون.
دوای ئەم دەستپێکە باشەشیەوە ناگەیت بە تەواوکەرێکی خراپ. بەلکو هەتا پەرەکان هەلدەدەیتەوە چیرۆکەکە باشتر و پر چێژتر دەبێت. رووداوەکان لەسەرەتاوە ئەوەندە تەم و مژاوین کە چەندێک بابەتەکە بهێنیت و ببەیت هەست ناکەیت کە ئەنجامێك بوونی هەبێت. بەلام لە کۆتایی هەر رووداوێکدا زافۆن ئەو گەیێنێت بە شتێك. یەکێک لە شتە هەرە جوانەکانی ئەم رۆمانەش چۆنیەتی مامەلەکردنی زافۆن بوو لەگەل کارەکتەرەکان، ئەو مامەلەیە بە جۆرێك بوو کە هەر کارێکتەرێك لە بەشە تایبەتەکەی خۆیدا وەکو کارێکتەری سەرەکی دەر بکەوێت. واتا باسەکە دەچووە سەر هەر کەسایەتێکی تازە خوێنەر وا دەزانێت کە ئەو کارێکتەرە لەهەمووان گرینگترە و زۆربەی کلیلەکان بۆ تێگەیشتن لە رووداوەکان لای ئەون. بەلام هەر ئەوەنەی باسەکە چوە سەر کارێکتەرێکی تر ئەو گرینگیە بوونی نامێنێت، تا لە دواییدا هەموو کارێکتەرەکان پێکەوە ئەبن بە سێبەرێك بۆ تێگەیشتن لە چیرۆکەکە، لە جێی ئەوەی هۆکاری سەرەکی بن، وە خالێکی بەهێزه تر تێکەڵبوونی خەیاڵ و واقعە بە گشتی! بە بەردەوامی بە جۆرێك کە نەزانی کامیان کامیانە. زۆربەی ئەو شتانەی لەسەر نووسەرەکەن لەسەرەتادا وەک خەیال دەردەکەون.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)