پڕۆسەی پەروەردە بەرەو کوێ؟

بەشی یەکەم، هۆکاری پێشکەوتنی هەر وڵاتێک، ئەگەر سەرنجی لێ بدەیت دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردە. بەجۆرێک لە جۆرەکان پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردەی هەر وڵات و نەتەوەیەک واتە پێشکەوتن و سەرکەوتنی ئەو نەتەوە یان ئەو وڵاتە. ئەوەی مەبەستمانە ئاخۆ پڕۆسەی پەروەردەکەی خۆمان لە چ ئاستێکە و تا چەند بەکەلکی سەدەیەک دێ کە پێی دەلێن سەدەی بیست و یەک. بەداخەوە لەماوەی ئەو هەموو ساڵەی حومڕانی حکومەتی خۆمانە رۆژ بە رۆژ ئەو پڕۆسەیە بەرەو وێران بوون چووە، کە ئێستا گەیشتۆتە لێواری لە ناوچوون و رۆژ بەرۆژ گەر خراپتر نەبێ باشتر نەبووە. گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی کە هۆکارن لە دوواکەوتنی پڕۆسەی پەروەردە، گرنگی نەدانی حکومەت بەو پڕۆسەیە هۆکاری سەرەکی کێشەکانە کە حکومەت بە ئەرکی خۆی هەلنەستاوە لەهەموو لایەنەکانی ئەم پڕۆسەیە. وەک نەبوونی وەزارەتێکی کارا کە بتوانێ بەو ئەرکە قورسە هەلبستێ و دانانی کەسانی پسپۆر و شارەزا لەو وەزارەتە، بەدەم وەهاتنی داواکاریەکانی ئەو وەزارەتە تا بتوانێ گیروگرفت و داواکاریەکانی ئەو پڕۆسەیە چارەسەر بکەن، نەبوونی سیستەمێکی گونجاو بۆ پڕۆسەکە لەهەرە کێشە گرنگەکانی پڕۆسەی پەروەردەیە کە هەر چەند ساڵێک و سیستەمێک دەخەنە بەر تاقیکردنەوە و دوواتر سیستەمێکی تر جێگای دەگرێتەوە.

واتە تا ئێستا سیستەم لە وەزارەتی پەروەردە لەژێر تاقیکردنەوەیە و قابیلی گۆڕانەش لە داهاتوو. نەبوونی بابەتی گونجاو بۆ پڕۆسەکە کە ساڵانە چەندەها بابەت گۆڕانکاری بەسەر دادێ، زیاتر بابەتەکان پراکتیکی نین ئەمەش ناتوانێ سودیان لێ وەرگیرێ. یان چەندەهای بابەت هەن کە پشت گوێ خراون و وایان لێ هاتووە هیچ نرخێکیان نەماوە. وەکو هونەر، وەرزەش، میوزیک، فەلەسەفە، بابەتی نیشتیمانی و کۆمەلێک بابەتی تر کە بابەتەکانی زۆر کۆنن وە بە شێوەی زۆر رۆتینی تا ئێستا ماونەتەوە. تا ئێستاش نە مامۆستایان بۆ دابینکراوە نە خول و راهێنانیان لەسەر دەکرێ. لە کاتێکدا ئەم بابەتانە لە هەرە بابەتە گرنگەکانی وڵاتانی پێشکەوتوون. دەکرا زۆر سوودیان لێ وەرگیرابا، بەجۆرێک وەزارەتێکی وا هەستیار کورت کرایتەوە تەنها لە چەند بابەتێکی وەک کیمیا، فیزیا، زیندەزانی، بیرکاری، ئینگلیزی و هەموو هەول و ئامانجی وەزارەت پێشخستنی ئەو بابەتانەیە کەچی نەشیتوانیە. چونکە پڕۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی تەواوکاریە پێویستیت بە زۆر بابەتی تر دەبێ لەکاتێکدا پشت گوێ خراون، به جۆرێک وەزارەت سەری لێ شێواویە کە لە ساڵێکدا چەندەها بڕیار دەردەچێ و لەهەمان ساڵدا هەلدەوەشێتەوە. بە تایبەت وەکو گوتمان لە مەڕ بابەتەکان ساڵانە چەندەها بڕیاریان لەسەر دەدرێ هەر لەهەمان ساڵدا هەڵدەوەشێنەوە و بەدووای بڕیارێکی ترەوەن دیسا هەڵدەوەشێتەوە. ئەم گۆڕانکاریانەش ساڵانە پارەیەکی خەیالی لێ بە فیڕۆ دەچی.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top