کورد و نەبوونی میدیای نیشتیمانی

لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھان هۆکاری پێشکەوتن و گەشەسەندنی وڵات و لە زۆربەی بوار و جۆمگەکانی بەهێزبوونی دەوڵەت میدیای نیشتمانیە. بەو پێیەی خزمەتی بەرچاوی تاکەکانی کۆمەڵگا و وڵات دەکات لە سەرجەم بوارەکانی دەوڵەتبوون و پێشکەوتن. هەروەها رۆڵێکی بێ هەژماری هەیە لە زیادکردن و چەسپاندنی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەی. لە هەمانکاتدا میدیای نیشتیمانی هۆکارێکە کە هەموو چین و توێژ نەتەوەیێک لەژێر یێک چەتر کۆبکاتەوە، پەیامیکی گشتی بدات بە سەرجەم تاکەکانی وڵات بێ جیاوازی، وە بە پێچەوانەوە گەیاندنی پەیامی تاکەکانی کۆمەڵگا بە گشتی بە میدیای نیشتیمانی بۆ خزمەتکردن بەرەو پێش چوون و باشتربوون. لە هەمان کاتدا میدیای نیشتیمانی کاریگەری ڕۆڵیکی ئەرێنی هەیە لە بواری سەربازی.

هەموو وڵاتێک کە هۆکار گەلێک هەن میدیای نیشتیمانی کاری بۆ بکات، بۆ یێک ڕیزی و یەکگرتووی هێزی سەربازی. هەروەها لە بواری ئابووریش خزمەتی بەرچاو دەکات لە چۆنیەتی بەهێزكردن و برەو دان بە پەیکەربەندی ئابووری، بەهێزکردنی توانای مادی و مەعنەوی، پێگەیاندنی ئابووریناسان و ناساندنیان بە جیهانی دەرەوە. لە بواری وەرزشیش گرینگی پێگە و سەنگی خۆی هەیە لە پێگەیاندنی یاریزانان و ڕاهێنەران لە گشت وەرزشەکان. لە ڕووی کۆمەڵایەتیش میدیای نیشتیمانی ڕۆلێکی ئیجابی دەبینێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، ڕووحیەتی یێکتر قبوڵکردن، ئاشناکردنی هەموو چین و توێژ و ئاین ئاینزا کان بەیێکتر. میدیای نیشتیمان زۆر هۆکاری تری هەن کە خزمەت بەو وڵات دەکەن، ئەمە بەشێوەیێکی کورت بوو.

پێویستە ئێمەی کوردیش میدیایێکی نیشتیمانیمان هەبێت کە بە هەموو شێوەیێک و رەنگێک دووربێت لە بیری حزبایەتی و دوورکەوتنەوە لە هەستی حزبایەتی بەو پێیەی خزمەتی هەموو چین و توژێک بکات لە هەموو بوارەکانی سەربازی، ئابووری، کۆمەڵاتی، تەندروستی و… هتد.

 

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top