کاتی ئاشتیە نەک دوو ئیدارەیی

سەدان ساڵە کورد بۆ سەربەخۆیی، ئازادی و دەوڵەتبوون خەبات و تێکۆشان دەکات. هەر لە میرنشینە کوردەکان بگرە تا ئێستاش خەبات بەردەوامە بۆ سەربەخۆیی کورد و کوردستان و دروستکردنی کوردستانێکی بەهێز و گەورە لە ناوچەکە کە هەر چوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە بێت. بەڵام هەر کاتێک دەرفەتی بۆ ڕەخسا بێت لایەنە سیاسییەکان دەمەقالێ لە نێوانیان دروست بووە و ئەو دەرفەتانە لە ناوچوون. واتە هەندێ لایەنی کورد نایانەوێت ببن بە دەوڵەت. لە میرنشینەکانەوە تا ئێستاش ماڵی نێو کورد یەک نەبووە. دوای ئەوەی میرنشینەکان بەهۆی شەڕی ناخۆوە لە ناوچوون. له ساڵی 1994 شەڕی براکوژی لە نێو کورد دروست بوو کە بووە هۆی کوژرانی چەندین کەسی بێتاوان و بەرکەوتنی زەرەر و زیانێکی گەورەیی مرۆیی، مادی و مەعنەوی بە هۆکاری تێکچوونی پەیوەندی نێوان دوو پارتی سیاسی کوردستان بۆ دروستکردنی دوو ئیدارەیی. دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ لە کێشەی ناوخۆیی و شەڕی براکوژی، له ساڵی 1998 بە ڵایەنیگیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕێکەوتنێکی ستراتیژی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مۆرکرا. ئەوە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕی براکوژی و وازهێنان لە بیرۆکەی دوو ئیدارەیی و نزیکبوونەوەی هەردوو پارت کە بەشێوەیەکی برایانە لەگەڵ یەک کار بکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان. خەڵکی کوردستانیش بەو ڕێکەوتنە زۆر دڵخۆش بوون. بەڵام ئەوەی جێگای داخە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گوێمان لەوە بوو چەند کەسێک لە پارتە سیاسیەکان بە گۆتنی هەندێک لە ووتارەکانیان بیرۆکەی دوو ئیدارەیی زیندوو کردەوە. هەڕەشەی دوو ئیدارەیی دەکەن و دەیانەوێت باشووری کوردستان بکەنە دوو پارچە. هەر پارچەیەک خۆی بەڕێوەببات، واتە دوو ئیدارەیی.

لە دووای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن و ئەنجامی هەڵبژاردنی خوڵی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان، تا ئێستاش بەشێک لە پارتە سیاسیەکان ئەنجامی هەڵبژاردنیان بە دڵ نییە. ئەو پارتانەش خەریکی هەندێ کارن کەوا لەگەڵ دابونەریت و دەستووری هەرێمی کوردستان نەگونجێت. یەکێک لەو کارانە داواکردنی دوو ئیدارەیی کە بە هەموو شێوەیەک خەڵکی کوردستان ئەمەیان ناوێت. چونکە دەبێتە هۆی لێکترازانی نێو ماڵی کورد و دروستبوونی کێشەیەکی گەورە لە ناوچەکە. دوو ئیدارەیی چ بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت؟ دوو ئیدارەیی زۆر خراپە بۆ نەتەوەی کورد. چونکە دەبێتە هۆی بچڕانی پەیوەندی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی زۆر دەگەڕێینەوا پاش. لەسەر ئاستی جیهانیش سەنگی کورد و کوردستان دێتە خوارەوە و کەم دەبێت، دەبێتە هۆی دووبەرەکی نێوان شارەکان، دروستبوونەوەی شەڕێکی تری خوێناوی لە هەرێمەکەمان و کورد وەک یەکگرتوو نامێنێت. ئەوەی چەندین ساڵە بانگەشەی بۆ دەکەین، هەمووی لە ناودەچێت و دەگەڕێینەوە خاڵی سەرەتا. دوژمنەکانمانیش سوود لەم دووبەرەکییە دەبینن، بە تایبەتی ئێستا کە چەندین وەڵاتی زڵهێزی کوردستان دەیانەوێت مللەتی کورد لە ناو ببەن. ئێمەی کورد دەبێت شانازی بە خۆمان بکەین کە چەندین ساڵە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی سەربەخۆبین و دەولەتێکی بەهێز بۆ خۆمان دروستبکەین. خوێنێکی زۆرمان داوە بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستاش ئەو خەباتە بەردەوامە و هەرگیزیش کۆتایی پێنایێت تا ئەو کاتەی دەبین بە سەربەخۆ. هەرگیز نابێت بیرۆکەی دوو ئیدارەیی زیندوو بکرێتەوە. چونکە دوو ئیدارەیی بێڕێزیکردنە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان و خاکی پیرۆزی کوردستان.

باشە ئەگەر خەڵکی جیهان شانازی بە نەتەوەیەکی وەک ئێمە بکەن، ئەی دەبێت ئێمە چی بکەین بۆ ئەوەی خواستەکەمان بەدی بهێنین؟ پێش دوو ڕۆژە چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ هاوڵاتیەکی عەرەب کرد. هەر چەندە من خۆم هەرگیز بڕوام بە عەرەب نەکردووە. چونکە زۆربەی وەڵاتە عەرەبەکان دژی کورد و کووردستانن و نایانەوێت کورد سەربەخۆ بێت. کورد بە کافر دادەنێن، بەڵام ئەوەی سەرنج بوو بۆ من کە چەند پرسیارێکم ئاراستەی کرد و وامزانی بە شێوەیەک وەڵامم دەداتەوه کە شەرمەزاربم لەوەی دژی پرسیارەکانم بووەستەوە. هەموو پرسیارەکانی بەشێوەیەک وەڵام داوە منی دڵخۆش و سەرسام کرد. یەکێک لە وەڵامەکان ئەوە بوو ئەو زۆر شانازی بە کورد و کوردستان دەکات و هیوای دەخواست لە هەرێمەکەمان بژیت. بەهۆی ئەو ئارامییەی لە کوردستان هەیە، و پێمی گۆت ئەوەی ئێوە سەیری دەکەن ئێمه وا نین. چونکە هەموو کەسێک وەک یەک نین. ئێمەش لەو کەسانە نین کە تا ژیانمان ما بێت شانازیتان پێوە دەکەین. من هەندێ باسی ئێستای کوردستانم بۆی کرد، ئەو زۆر پێ تێکچوو کاتێک پێیم گۆت بیرۆکەی دوو ئیدارەیی له هەرێمەکەمان دروست بووەتەوە. پێمی گۆت ئێوە نەتەوەیەکن کە هەموو جیهانتان توشی سەرسۆڕمان کرد کە هێز و باڵای تیرۆرستانی داعشتان تێکشکاند. چوون دەبێت ڵایەنە سیاسیەکان وا بیربکەنەوە و جارێکتر کوردستان بکەن بە دوو لەت!. واتە دوو ئیدارەیی و شەڕی براکوژی. یەکێکی تر لە وەڵامەکان ئەوە بوو زۆرێک لە عەرەبەکان لەگەڵ خواستی گەڵی کوردن و دەیانەوێت کوردستان ببێت بە دەولەت. ئەویش یەکێک بوو لەو کەسانە و باسی پێشمەرگەی کرد و گۆتی پێشمەرگە قارەمانن، ئێوە دەبێت شانازی بکەن کە هێزێکی پۆڵاینی وەک پێشمەرگەتان هەیە. ئێمه لە بن دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق ژیانمان له مەترسیەکی زۆر گەورە دایە.

له کابینەی نوێی پەڕلەمانی کوردستان دەبێت هزرێک لەو بابەتە بکەنەوە و چارەسەری بکەن کە هەرگیز جارێکی تر هەڕەشە و بیرۆکەی دوو ئیدارەیی و براکوژی دووبارە نەبێتەوە. بەڕاستی ئێستا ئێمە له قۆناغێک داین دەبێت هەموو پارتە سیاسیەکان یەک دەست بن و ئاشتبن بەرامبەر یەک و دوو. ئەگەر یەک دەست بن ئەوا دەمانگەیێنن بە ژیانێکی خۆشتر لە چاو ساڵەکانی تر و، سەنگی کوردستان له جیهان بەرزتر دەبێت. نابێت پارتە سیاسیەکان کارێک بکەن کە دژی خواستی هەموو کوردە و دوژمنەکانمان سوود لێببینن. وەک دەبینین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە بەرپرسە باڵاکانی وەڵاتە زڵهێزەکان سەرەدانی کوردستانیان کرد بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان زیاتر لێبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، وە دەبێت پێداچوونەوەیەک بەپەڵە بکرێت بۆ ئەو مەبەستە.

  • نوێنەری رۆژئارتیکڵ لە بەردەڕەش و قوتابی بەشی ڕۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆك.

ferhadyounisyounis@gmail.com

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top