درۆیەکی گەورەیە کەوا ماوەی 15ساڵە بە خەڵک دراوە و راگەیاندنی بۆ تەرخان کراوە، کەوا رێکەوتننامەی ستراتیژی بۆ یەکرێز گەلی کوردستان و پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە مەترسیەکانی دوژمنان ئەنجام دراوە. شانزدەی ئۆکتۆبەر و یەکلایکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار لەنێو هۆڵی پەرلەمان، رووداوەکانی تری چه ند ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان، رووی راستەقینەی ئەم درۆیە هەڵداتەوە کەوا ئەم رێکەوتننامەیە له پێناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم ئەنجام درابێت. بەلکو رووی راستی ئەم رێکەوتنەنامەیە بریتی بووە لە پاراستنی دوو کۆمپانیا و دابەشکردنی خاک و ئاو و دزینی قوتی خەڵک و پاراستنی بەرژوەندیەکانیان و مانەوەی خۆیان لە سەر کورسی دەسەڵات.
بەلێ تا ئێستا توانیوتانە بەشێوەیەکی زۆر ژیرانە و سیاسیانە خەڵکی ناوەوەی هەرێم و دەروەی هەرێم هەڵخەڵەتێنن بەناوی ئەم رێکەوتننامە. لەسەڕەتادا ئامانج لەم رێکەوتنە بۆ پاراستنی دەسەڵات و هەژموونی نێوان ئەم دوو پارتە بووە. بۆ یەکە هەر کاتێک رووداوێکی سیاسی هاوشێوەی هەفتەی رابردوو رووئەدا ئەم رێکەوتننامەیە ماسکەکەیی بەروونی دەرئەکەوێت تەنها ئەو کاتە نیشانی ئەدەن کەوا یەک رێز خاوەن یەک ئیدارەن و یەک هێزن ئەوکاتی کەوا دەسەڵاتیان کەوتبێتە ژێر هەڕەشە وەک کۆی خۆپیشاندانەکانی چەند ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی خۆپیشاندانی حەڤدەی شوبات و هەڕەشەکانی داعش.
پارتی و یەکێتی لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جلال، هەمیشە لەیەک لە موئامەرە کردن دا بوونە بۆ لاوازکردن و ناوزراندنی یەکتری. شانزدەی ئۆکتۆبەریش لە ئەنجامی ئەم درۆیە گەورە بوو، کەوا پانزدە ساڵە بەسەر خەڵکی هەرێمی دەفرۆشنەوە وەک مزایادەیەکی سیاسی لە بناغە باطل. ئەم دوو ئێدارە و ئەم دوو عەقلیەتەی ئێستا و بەردەوام بوون بەم شێوەیە، لە ئێستادا ناتوانێ و لەرابردووش نەیتوانیوە هیچ هەنگاوێکی ستراتیژی وسیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی، نە بۆ ناوە نە بۆ دەرەوە بێنت لەپێناو باشترکردن و چاکترکردنی دۆخی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. یەکێتی و پارتی ئەگەر نەتوانن گووتاری ١٦ ئۆکتۆبەر تێپەڕێنن، ئەوا کارەساتێکی لە ١٦ ئۆکتۆبەر گەورەتر چاوەڕێی هەرێم و کورد دەکات.
- پارێزەر
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)