رۆژئاوا زیرەک و بلیمەت نین و ئێمەش گێل و نەزان نین

یەکێک لەو دەستەواژە ناشرین و کرێتانەی کە زۆر جار بەرگوێمان دەکەوێت و گەنجی کوردی پێ ناشیرین دەکرێت و دەشکێنرێت، بریتیە لە بەراوردکردنی بە گەنجانی رۆژاوا. زۆر جار دێتە بەر گوێمان و دەڵێن سەیرکە گەنجی فڵان یا خود فیسار وڵاتی رۆژئاوا چ داهێنانێکی کرد و چەندە سەرکەوتوو و زیرەکە (زیرەکن) و گەنجانی ئێمەش ناتوانن هیچ داهێنانک بکەن یان پرۆژەیەک دانێن!

سەبارەت بەم بابەتە دەمەوێت بە وتەیەکی نووسەری گەورەی عەرەب ئەحمەد زوێل بابەتەکە زیاتر ڕۆشن کەم. ئەحمەد زوێل نووسەری گەورەی عەرەب لە یەکێک لە وتەکانی دەڵێت “رۆژئاوا زیرەک و بلیمەت نین و ئێمەش گێل و نەزان نین. بەڵام ئەوان (رۆژئاوا) هاوکاری و دەستگرۆی فاشڵ و سەرنەکەوتوو دەکەن تاوەکو سەرکەون. ئێمەش بەرامبەر کەسانی سەرکەوتوو دەجەنگین تاوەکو فەشەلبێنێت” نووسەر باس لە گەنجانی وەڵاتانی رۆژهەڵات دەکات بە گشتی. بەڵام من کوردستانم وەک نموونە باس کردووە. هەرێمی کوردستان شوێنێک پڕ لە گەنجانی زیرەک و بەتوانا و داهێنەر. بەڵام بەداخەوە کاتێک گەنجێک بیرۆکەیەک یان پرۆژەیەکی باشی هەبێت و بیەوێ داهێنانێک بکات و بیخاتە روو، کەس گوێی لێناگرێت و تەواو پشتگوێ دەخرێت و پالپشتی ناکرێت. نە لە لاین حکومەت و نە لە لایەن دەورووبەرەوە و دەیان و سەدان نموونەی لەم بارەوەمان هەیە کە گەنجانی سەرکەوتوو چۆن چۆنی پشتگوێخراون.

بەمەش گەنج ناچار دەبێت دەستبەرداری خەونەکەی بێت. بگرە زۆر جار بڕیاردەدات چیتر بیر لە داهێنان و پڕۆژەش نەکاتەوە. لە ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا تەواو پێچەوانەی کوردستان، گەنجان پاڵپشتی باشیان دەکرێت. چ لە لایەن حکومەت و چ لەلایەن دەورووبەریەوە. بەمەش گەنج چەندە فاشل و سەرنەکەوتووبێت، له کۆتایدا سەرکەوتن بەدەست دێنێت و دەگات بە ئامانج. لە کۆتایشدا ئەوە بەبیر دێنمەوە کە ئەوان پاڵپشتی سەرنەکەوتوو دەکەن تا سەرکەوێت، و ئێمەش دژی سەرکەووتوو دەوەستین تا شکەست بێنێت.

  • مامۆستا و ڕۆژنامەڤان

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top