جیاواز بە لە پێناو ئامانجەکانت بژی

نازانم چ خەونێکت هەیە و لام گرنگ نییە چەند بێ هیوا بویت لە بەدیهێنانی خەونەکەت. بەڵام ئەو خەونەی لە مێشکتدایە ئەکرێت بەدی بێت. هەندێکتان سوور دەزانن ئەمە سەختە و ئاسان نییە ژیانت بگۆریت. لە میانەی هەولدانیشت بۆ بەدەستهێنانی خەونەکەت، تووشی بێ هیوایی زۆر دەبیت، شکستی زۆر و ئازاری زۆر بۆ چەند ساتێک گومان لە خۆت دەکەیت و دەلێیت دەی خوایە بۆچی؟ بۆچی؟ ئەمانە بەسەر من دێت!! تەنها هەوڵددەم! بۆ خۆم بۆ گەیشتنم بەو شوێنەی دڵم دەیهەوێ ترپەی لێبدات بۆ خێزانەکەم بۆ مندالەکانم!! ئێ خۆ هەوڵنادەم دزی بکەم، ماڵ کاول کەم و دڵ برەنجێنم، چۆن ئەکرێت ئەمانەم بەسەر بێت؟ ئەوانەی هەندێک ئەزموونیان لە ناخۆشی ژیاندا هەیە، دەست لە خەونەکەت هەلمەگرە!! کاتە ناخۆشەکان دێن، بەلام نایێن تا بمێنەوە دێن تا تێپەر بن. ئەوەی بە نسبەت تۆوە گرنگە “یەقینت هەبێت” کە ئەو کەسە تۆیت زۆرێک لە خەڵک خێزان پێک دێنن و بژێوی ژیانیان دەست دەکەوێت، پاشانیش ئەمرن و دەوەستن لە گەشە کردن، دەوەستن لە کارکردن، دەوەستن لە پاڵنان بەخۆیانەوە و تا پێش بکەون پاشان زۆرێک لە خەڵکی سکالا دەکەن. بەڵام نایانەوێت شتێک بۆ ئەو حالەیان بکەن، زۆرێک لە خەڵکی کار ناکەن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان، بۆچی؟؟

یەکەم بەهۆی ترسەوەیە، ترس لە شکست چی دەبێت ئەگەر کارەکان سەرکەوتو نەبن! ترس لە سەرکەوتن، چی دەبێت ئەگەر سەر بکەوم و نەتوانم مامەڵە لەگەڵ ئەو سەرکەوتنەدا بکەم. هەمووان دەڵێن بۆێری واتە مەترسە. بەڵام ئێمە لامان وایە بوێری واتا بترسە و بلەرزە. بەڵام هەنگاوێک هەڵگرە بۆ پێشەوە و هەست بەترس بکە وێرایی ترسەکەت کارێک بکە! ،، زۆر کات بەفیرۆ دەدەیت تا خەلکی خۆشیان بوێیت لە خۆت زیاتر، خەڵکی دەناسی بە باسی لێیان دەکۆڵیتەوە بەباشی دەیانناسیت، دەتەوێت وەک ئەوان برۆیت، دەتەوێت تەنیا وەک ئەوان بیت. بەڵام ئایا ئازانیت چی؟ کاتی زۆرت لەسەر خەڵکی بە فیرۆ دا وە ناشزانیت تۆ کێیت؟ تەحەداتان ئەکەم هەندێ کات لەگەڵ خۆتانا بەسەر ببەن! گرنگە کەسانی دۆراو لە ژیانت دەربکەییت، ئەگەر ئەتەوێت خەونەکەت بەدی بێت. بەڵام ئەو کەسانەیی لە پشت خەونەکانیانەوە هەوڵددەن ژیان بۆیان واتایێ تایبەتی هەیە. کاتێک دەبیت بە کەسێکی گونجاو ئەوەی پێویستە بیکەیت ئەوەیە خۆت لە خەڵکانی دیکە جیابکەیتەوە، تا بە دوایی خەڵکی ترەوە بیت، ئەبیتە نوسخەیێکی ئاسایی لە وان و هەرگیز کەسایەتێکی راستەقینەت لە جیهاندا نابێت،، گرنگە کە نرخی تایبەتی خۆت بزانیت، هەمووان ناتانبینن و هەمووان هاوبەشیتان ناکەن. گرنگە بزانیت چۆن چۆنی وەسفی خۆت دەکەیت لەگەڵ خەڵک و چۆن سەرنجیان بۆ لایی خۆتا رادەکێشیت بە کارەکانت. ئەوانەی برسی سەرکەوتنن ئەو خەڵکانەی رەتی دەکەنەوە ژیانێکی ئاسایی بژین، ئەوانەیی تمووحی زیاتریان هەیە و ئەو خەلکانەیی خەونەکانیان بەدی دێنن. ئەوانە براوەن و ئەگەر ئەتەوێت سەرکەوتوو بی گۆران لە خۆتاند بکەن!!

تۆ گوێم لێ بگرە با شتێک بچپێنم بە گۆیچکەکانت تۆ جیاواز بە!! جیاواز لە هەموو کەسانی تر.. تەنها ئەو کەسەش بە کە خۆت ئەتەوێت.. ئەو ژیانەش بژی کە خەیالی ئەکەیت.. بەدوور بە گوێدان بەقسەیی خەڵکی. چونکە ئەوان قسە لەسەر مردووش ئەکەن.. ئەوان تەنها دەڵێن، بەلام هیچ ناکەن. ئەوان ئامانجیان هەیە، بەلام تەنیا لە خەیاڵیاندا.. تۆش ئامانجت هەیە، بەلام کاری بۆ بکە، هەوڵی بۆ بدە، کۆششی بۆ بکە و بەدەستی بێنە.. بەربەستەکان بشکێنە، ئەگەر تەنیا بە خەیاڵیش بێت لە کۆمەڵگاکەت دوور بکەورەوە. چونکە ئێمە کۆمەڵگایێکین بە شتێک دەنازین کە بوونی نییە، بانگەشەیی ئەوە دەکەین کە گوایە کۆمەڵگایێکی رۆشنبیرین، قبووڵکردنی جیاوازی هیچ نییە جگە لە روپۆش. جیاوازی رەنگ ئازارمان دەدات، جیاوازی شێوە ئازارمان دەدات، جیاوازی بیر ئازارمان دەدات و هەتا جیاوازی رەگەز ئازارمان دەدات. بۆیە ئێمە کۆمەڵگایێکین بە هەموو شێوەێک هەوڵی لە ناوبردنی جیاوازەکان دەدەین و بۆ یەکتر بووینە بە ژەهری سەرگەمووش. ئێمە نامانەوێت کوێرانە بە دووای رۆژئاوا بکەوین، نە سەیری دەمی ئەوانی تر بکەین و لاسایی کەرەوە بین.

بهێڵن بەناو ناخ و قوڵاییماندا رۆ بچین، بهێڵن تاقی بکەینەوە و ئامێز بە رووحماندا بکەین، بهێڵن با لەناوو روحماندا دەستکەینە و ملی جیاوازیەکانمان، بهێڵن هوونەر دابنێین، بهێڵن بە قۆڵایی خەودا بچین تا چەسپاندنی رۆشنبیریکی دوور لە نەشیاوی تا بەرپابوونی پێشکەوتن لە ناو ناخمانەوە، بهێڵن کەلتورەکان، رەگەزەکان، بیرۆکەکان، خەیاڵەکان بتوێنینەوە!!. گۆیی بدە چرپەکانم، ئەم جارەش تۆ ئامانجێکت هەیە و بەهەر نرخێ بێت بیهێنە دی. گرنگ نییە چەند جار ئەکەویت و چەند جار شکست ئەهێنیت. هەرگیز کۆڵ مەدە کە کەوتیت، فێر ئەبیت باشتر هەستیتەوە! کە شکستت هێنا فێرئە بیت چۆن سەر بکەویت. تەنها روو بکەرە ئامانجەکەت و تۆ شایەنی باشترینیت، شایەنی ئەو ژیانەیت کە خەیاڵی ئەکەیت. کەواتە کار بکە و هەرگیز مەڵێ درەنگە!

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Related posts

Leave a Comment