هەر یەک لە ئێمە بە هۆی خویندنەوەیی کتێبێکەوە هاتوینەتە نێو جیهانی خوێندنەوە. هەمیشە خوێندنەوەیی یەکەم کتێب لەیاد ناکرێت چێژ و تامی یەکەم کتێب وەک کتێبەکانی تر نییە. ئەو هەستەی لە یەکەم کتێب هەستی پێدەکەیت جیاوازە. هاوینی ٢٠١٢ بوو پلەییی گەرما بەرز ببوو دەرگاکانی قوتابخانەش داخرا بوون بەهۆیی پشوویی هاوین بێزاریش سەراپایی گیانمی داگیر کردبوو. کتێبێکی گەورەیی دەرووناسیم بەدەستەوە بوو دەمخوێندەوە و سەیرم دەکرد. هیچ حەزم بە خوێندنەوەی کتێب نەبوو و هەمیشە هەستم بەبێزاری دەکرد کە کتێبێکم بەدەست دەگرت یاخود کە سەیری کەسێکم دەکرد کە کتێب دەخوێنێتەوە بە ئینسانێکی وشک تێروانینم دەکرد یانی چۆن تاقەتی ئەوەی هەیە بەمشێوەیە بخوێنێتەوە. رۆێشتمە ژووری براکەم لەسەر رەفی کتێبەکان کتێبێکم بینی کە سەیرم کرد نووسراوە (جانان) لە نوسینی خالد ارتوغرولە. منیش لەخۆمەوە پەرەکەم هەلداوە هەر لەیەکەم پەرەوە بووین بە دۆستی زۆر نزیکی یەک.
لەگەڵ ئەم کتێبە دەستمان لە ملی یەکتر ئالاند. دەستم لەدەستی بەر نەدا تا کۆتاییم پێ هێنا. کتێبێک وەک هێزی مووگناتیسی منی رادەکێشا بۆ خۆیی بیر هۆش و سەرنج و ئەندێشەم هەمووی لای ئەم کتێبە بوو، کە خووشکەکەم لەگەڵم دەدووا. ئاگاداری نەدەبووم دەمزانی خەریکی قسە کردنە، وەلی نەم دەزانی کە ئەو چی دەڵێت. دەمزانی دەنگە دەنگ و پێکەنین و ژاوەژاوێک لە دەوروو بەرمە، وەلی نەم دەزانی چ باسێکە. ئەم کتێبە هۆشی بۆ نەهێشتم. هەر بە خەیالی ئەوە بووم ئاخۆ دایکی جانان و جانان چیان بەسەر هاتەوە، ئاخۆ چۆن ئەم جارە رزگاریان دەبێ، ئاخۆ چۆن بەرگەی ئەم هەموو ئازارانە ئەگرن. لەگەل خوێندنەوەیی هەر پەرێکی ئەسرین و فرمێسکم دەرشت، تەزوویی سەرسامی تاکۆتایی کتێبەکە بەلەشمدا دەهات و ژیانی پر ناسۆری ئەم مرۆڤە سەراپایی بوونمی داگیر کردبوو.
هێزی ئەم کتێبە منی راکێشا نێو جیهانی خوێندنەوە. کاتێ کە نووسین و چیرۆکێک بە هەست و فرمێسک و ئەسرین دەنوسرێتەوە، ئەوا خوێنەریش لە کاتی خوێندنەوەدا هەمان هەست دەخرۆشێنت. چونکە رووداوەکان راستەقینەن نووسەر لەکاتی نوسینەوە دا بە فرمێسکەوە رووداوەکان باسدەکات و دەینوسێتەوە. هەموو بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە مرۆڤ دەهەژێنێت و وا دەکات دووبارە بەخۆتا بچیتەوە. ئەسلەن مرۆڤ پێویستە جۆرە کتێبانێک بخوێنێتەوە کە وەک لێدانی چەکوشێک بێت، لەسەرمان بە ئاگامان بێنێتەوە. کتێبانێک کە بەفرە بەستوەکانی مێشکمان بتاوێنێتەوە، کتێبێک دەست لە برینەکانی دلمان بدات و سارێژی بکات، کتێبێک رووحە برسییەکەیی ئێمە تێر بکات تاوەکوو ئێستاش بەرهەمەکانی خالد ارتوغرول هەمیشە وەک نایابترینن لای من. هەموو تەمەنێک دەتوانێت بیانخوێنتەوە و چێژیان لێ وەرگری. هەموو رووداوەکان و چیرۆکەکان راستەقینەن.
مرۆڤ زۆر بەجوانی ئەزموون لەم چیرۆکە پر مانایانە وەردەگرێ بە چەندین بەرهەمی جیاواز جیاواز کە لەوانەیی کە من خوێندوموتەوە (ئایسل، کچی خۆرهەلات، محەممەد دوزجەیی، ئەو ئافرەتەیی خۆیی دۆزیەوە، ئێمرێ، ئەو پیاوەیی لەدوویی خۆی دەگەرێت، محەممەد د.خ مامۆستایی هەمووان، جانان، وەسییەت پەند و ئەسرین،٢١ هەنگاو بەرەو سەرکەوتن، من کێم، ژینێکی نوێ) خاوەن چەندین بەرهەمی ترە. خۆشبەختانە بەرهەمەکانی زۆربەیی بە شێوەیەیکی زۆر نایاب کراونەتە سەر زمانی کوردی. کتێبە مەزنەکان ئەوانەن کە توانایی وەلامدانەوەیی ئەو هەموو پرسیارانەیی ناو مێشکمان بداتەوە کە خۆشمان نازانین چۆن پرسیارەکە بگەیێنین. ئێستاش من سەدان دۆست و ئازیزی وەک جانانم هەیە، ژوورەکەم و رەفەکانی ژورەکەم هەموو شوێنێکم پر کردووە لە کتێب. بەمەش ئاسوودە نەبوومە و ئاسوودە نابم ئەو کاتەیی لە شوێنێک بم و نەتوانم کتێبێکم لا بێ. موبایلەکەم پر کردووە لە کتێبی p d f دۆستەکانی من دلسۆسترین و بەبەهاترینەکانی من هەمیشەو هەموو کاتێک لەلامن هیچ کات هەستم نەکر دووە تەنیام. چونکە دۆستەکانم رێگەیان نەداوە ئەو هەستە بکەم. بوون بە مامۆستا و رێنیشاندەر و هێز و ئومێد ی من راستە ئەوان من خۆشبەخت ناکەن. بەلام رێگایی خۆشبەختیم نیشان دەدەن.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)