بەشی یەکەم
هۆکاری پێشکەوتنی هەر ولاتێک، ئەگەر سەرنجی لێ بدەیت دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردە. بەجۆرێک لە جۆرەکان پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردەی هەر ولات و نەتەوەیەک واتە پێشکەوتن و سەرکەوتنی ئەو نەتەوە یان ئەو ولاتە. ئەوەی مەبەستمانە ئاخۆ پڕۆسەی پەروەردەکەی خۆمان لە چ ئاستێکە و تا چەند بەکەلکی سەدەیەک دێ کە پێی دەڵێن سەدەی بیست و یەک. بەداخەوە لەماوەی ئەو هەموو سالەی حومڕانی حکومەتی خۆمانە، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو پڕۆسەیە بەرەو وێران بوون چووە. ئێستا گەیشتۆتە لێواری لە ناوچون و ڕۆژ بەڕۆژ گەر خراپتر نەبێ باشتر نەبووە. گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی کە هۆکارن لە دوواکەوتنی پڕۆسەی پەروەردە، گرنگی نەدانی حکومەت بەو پڕۆسەیە. هۆکاری سەرەکی کێشەکانە کە حکومەت بە ئەرکی خۆی هەلنەستاوە لەهەموو لایەنەکانی ئەم پڕۆسەیە. وەک نەبوونی وەزارەتێکی کارا کە بتوانێ بەو ئەرکە قورسە هەلبستێ، دانانی کەسانی پسپۆر و شارەزا لەو وەزارەتە. بەدەم وەهاتنی داواکاریەکانی ئەو وەزارەتە تا بتوانێ گیروگرفت و داواکاریەکانی ئەو پڕۆسەیە چارەسەر بکەن، نەبوونی سیستەمێکی گونجاو بۆ پڕۆسەکە لەهەرە کێشە گرنگەکانی پڕۆسەی پەروەردەیە کە هەر چەند سالێک و سیستەمێک دەخەنە بەر تاقیکردنەوە، دوواتر سیستەمێکی تر جێگای دەگرێتەوە.
واتە تا ئێستا سیستەم لە وەزارەتی پەروەردە لەژێر تاقیکردنەوەیە. قابیلی گۆڕانەش لە داهاتوو. نەبوونی بابەتی گونجاو بۆ پڕۆسەکە کە سالانە چەندەها بابەت گۆڕانکاری بەسەر دادێ. زیاتر بابەتەکان پراکتیکی نین، ئەمەش ناتوانێ سودیان لێ وەرگیرێ، یان چەندەهای بابەت هەن کە پشتگوێ خراون و وایان لێ هاتووە هیچ نرخێکیان نەماوە. وەکو هونەر، وەرزەش، میوزیک، فەلەسەفە، بابەتی نیشتیمانی و کۆمەلێک بابەتی تر کە بابەتەکانی زۆر کۆنن وە بە شێوەی زۆر ڕۆتینی تا ئێستا ماونەتەوە. تا ئێستاش نە مامۆستایان بۆ دابینکراوە نە خول و ڕاهێنانیان لەسەر دەکرێ. لە کاتێک دا ئەم بابەتانە لەهەرە بابەتە گرنگەکانی ولاتانی پێشکەوتوون. دەکرا زۆر سودیان لێ وەرگیرابا، بەجۆرێک وەزارەتێکی وا هەستیار کورت کرایتەوە تەنها لە چەند بابەتێکی وەک کیمیا، فیزیا ، زیندەزانی، بیرکاری، ئینگلیزی و هەموو هەول و ئامانجی وەزارەت پێشخستنی ئەو بابەتانەیە کەچی نەشیتوانیە. چونکە پڕۆسەی پەروەردە پڕۆسەیەکی تەواوکاریە، پێویستیت بە زۆر بابەتی تر دەبێ لەکاتێک دا پشتگوێ خراون، به جۆرێک وەزارەت سەری لێ شێواویە کە لە سالێک دا چەندەها بڕیار دەردەچێ و لەهەمان سال دا هەلدەوەشێتەوە. بە تایبەت وەکو گوتمان لە مەڕ بابەتەکان سالانە چەندەها بڕیاریان لەسەر دەدرێ هەر لەهەمان سال دا هەلدەوەشێنەوە و بەدووای بڕیارێکی ترەوەن دیسا هەلدەوەشێتەوە، ئەم گۆڕانکاریانەش سالانە پارەیەکی خەیالی لێ بە فیڕۆ دەچێ.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)