ئێستا سەدەی (21)ە و جیهان دابەشبووە بەسەر چەندین وەڵاتی جیاواز. زۆربەی وەڵاتان بەهۆی جیاوازی نەتەوایەتی دابەشبوونە. ئەم دابەشبوونە بۆتە هۆی دروستبوونی کێشەکان، کێشەیێک کە چارەسەری نەبێت. چونکە فیترەتی مرۆڤ جیاوازی نەتەوایەتی نایەوێت. بۆیە دەبێت بگەرێتەوە سەر فیترەتەکەی، ئەو فیترەتەی پێش دروستبوونی جیاوازی زمان سەری هەلداوە کە پێوەرەکەی باش و خراپەیە، نەک نەتەوایەتی. وا لەم ماوەیەدا هەر بەبیانووی نەتەوایەتی و جیاوازی رەگەزی رژێمی ئیسرایل کە جولەکەن ئاگربارانی غەززە و قودسی پایتەخی فەلەستین دەکەن، بەبیانووی جیاوازی نەتەوایەتی. هەر لەهەمانکاتدا وایان لە عەرەبەکان کردووە غیرەتیان نەبێت بەرگری لە هەمان زمانی خۆیان بکەن، نەك هەمان دینەکە وە بەشێوەیێك مرۆڤایەتیان دابەشکردووە موسلمانان هەربیر لە هاودینەکەی خۆی نەکاتەوە لە هیچ شوێنك. هەر یێك و نەتەوە و حزبکەی لاگرنگە.
گرنگ ئەوانە سەلامەتبن شتەکانی دیکە کێشە نین. دژایەتیکردنی کورد، عرەب، فارس، تورک و نەتەوەکانی دیکە کە بەزۆر لە شوێنی فیترەتی پاکی تاک دامەزراون. وایان لە یێکتری کردووە هەمووان رقیان لە یێکتری بێت. رقێك شکەستی یێکتری دلخۆشیان بکەت، سەرکەوتنی یێکتری نارەحەتیان بکات، دلیان خۆشبێت کەسێك دوژمنایەتی بەرامبەرەکەی بکرێت. هەمووان دژی یێکترین و هیچ سودێك لەم دژایەتیە بێویژدانە نییە. لەلایێکی دیکە دوژمنانی دین بەرۆکی موسلمانان بگرن و بیانکوژن هەر ڵە بۆرما تاوەکو چین (صين). هەر لە سوریا تاکو عێراق، لیبیا، یەمەن، کوردستان، مسر و ئەفغانستان هەموویان دژی یێکتری بن. بیرکەینەوە چەندین نەتەوەی جیاوازین و دژایەتی یێکتری بکەین، وەك ئەوە وایە (30) کەس بخرێنە نێو قاعەیێکی زۆرانبازی و پێیان بلێن تەنها یێکێك لە ئێوە سەردەکەوێت و دەبێت ئەوانی دیکە شکست بخۆن. لە هەمان کاتدا نەهێلن یاریەکان کۆتای پێبهێن.
سەیرێکی کورد بکەن ئەمریکا لە سوریا پشگیری لایەنێکی کورد دەکات. بەڵام لە تورکیا دژی هەمان لایەنە و پارەی بۆ دابین دەکات کە هەر کەسێك شوێنی ئەوانیان پێ پیشان بدات! ئەمە بچووکترین نموونەیە واتای ئەوە دەگەینێت ئەوان نایانەوێ یاریەکان کۆتای پێبهێت و تەنانەت یێك لایەنیش سەرکەوێت. سەیری بکەن رۆژئاوا دژی سیستەمی ئێرانە کە پەرلەمانیشە دەیەوێ بلێت دیموکراسی پەیرەو بکەن. بەڵام لە سعودیا یاساکە پاشایەتیە و ئەمریکا دەستخۆشی لێدەکات، ئەمە بۆچی؟ چونکە بەپێی بەرژەوەندی ئەوان وادەخوازێت کە نایانەوێت یاریەکان کۆتای بێت. سەیری بکەن ئەمریکا پشگیری کۆدەتاکەی (فەتاح سیسی) کرد دژی (محەممەد مورسی) کە بە سیستەمی دیموکراسی هاتبوو سەر حوکم. لە هەمان کاتدا ئەمریکا عێراقی وێرانکرد بۆ ئەوەی بە هەلبژاردن وەڵات بەرێوە بچێت.
ئەمانە و سەدان نموونەی دی هەن کە ئەمریکا و ئەوروپا نایانەوێت لەکۆی هەموو نەتەوەکانی موسلمان یێك نەتەوەش سەرکەوێت. چونکە دەزانێت ئەگەر بە فکرەی ئیسلامی روبەرووی ئەوان بووینەوە ئەوا شکست دێنن. ئێمەی موسڵمانیش بە رەنگ و زمانە جیوازیەکان بیرناکەینەوە. بۆچی ئەم شەڕکردنە لەسەر نەتەوایەتی و بەخەونی نەتەوایەتی بژین، چ کێشەی تیایە من چ نەتەوەیێك بم خودامان یێکە و بەرنامەمان یێك بێت و هاورابین لەسەر یێك بەرنامەی ژیان کە قورئانی پیرۆزە. هەوڵبدەین ئەم ئایەتە پیرۆزە جێبەجێبکەین کە خودای گەورە دەفەرمووێت: (يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓا۟ ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَىٰكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ[13]). ئهی خهڵکینه بێگومان ئێمه دروستمان کردوون له نێرو مێ یهك وه کردومانن به چهند گهل و هۆزهوه تا یهکتری بناسن. بهڕاستی بهڕێزترینتان لای خوا پارێزگارترینتانه بێگومان خوا زانای ئاگادارە.
ئێمەی کورد سەیری بکەین چەند زەرەرمان داوە لەوەی جیاوازی نەتەوەی هەیە، لەفکری ئێمەی موسڵمان. هەر جارەو بە پاساوێکی جیاوازی نەتەوەی بگرە حزبی دەکوژراین. هەر لەناوخۆشماندا کە هەمان ئاین و نەتەوەین دژی یێکترین. پێناسەی ئازادی لە سلێمانی و هەلەبجە جیاوازە لەو پێناسەی کە لە دهۆک و هەولێر دەکرێت. لە سلێمانی و هەلەبجە ئازادیە ئەگەر دژایەتی زەرد بکرێت و سوکایتی پێبکرێت. بەڵام ئازادی نییە بە سەوز هیچ شتێك بوترێت. لە هەولێر و دهۆك بە پێچەوانەوە، بۆیە ئەگەر ئێمەی کورد جیاوازی حزبی بکەین چۆن جیاوازی نەتەوەی ناکەین و لەناخمان مۆرنەبووە. بۆیە ئەگەر بمانەوێت چارەسەری کێشەکان بکەین دەبێت دەروونی ئێمە بگەرێتەوە سەر فیترەکەی، ئەویش ئەوەیە ئەم مۆرە لاببرێت کە مۆرێکی جاهلیە.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)