لیۆ خۆشناو: من مۆدێل نیم، بەڵام گرینگی بە جلوبەرگ دەدەم

هونەرمەندی وێنەکێش (لیۆ خۆشناو) کە وێنەی کەسایەتییە بەناوبانگەکان دەکێشێت. لەو هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رۆژئارتیکڵ) دیاردەکات کە ئەو حەزدەکات کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بادینان وێنابکات و حەزیش دەکات پێشانگایەک لە پاریس بکاتەوە. دەشڵێ کارەکە وردی و زیرەکی دەوێت، بۆیە بۆ هەر وێنەکێشانێك دەیان ساعەتی ئیشکردنی پێویستە. هونەرمەندی رەنگ و جوانی باسی ئەوەش دەکات کە داوا لێ کراوە لە زۆر بواری دیکەدا کاربکات بەڵام ئەو نەیویستووە.

هەڤپەیڤێن: ئەڤین ئەحمەد

رۆژئارتیکڵ: نازناوی (لیۆ خۆشناو) لە چی هاتووە و چەندە كارى وێنەکێشان دەکەیت؟

لیۆ خۆشناو: لەبەر خۆشەویستیم بۆ شێر (lion) هاورێ و کەسی نزیکم بە (لیۆ) بانگیان ئەکردم و لەقەبیشم خۆشناوە. بەو بۆنەیەوە بووم بە (لیۆ خۆشناو) لە تۆرە کۆمەلاتیەکانیش بە هەمان ناو ناسرام. من لە کۆتایی ۲٠٠۷ لەوێنەی ئاسایی دەستم بە وێنەکشان کرد و بە خۆمم گووت ‘دەبێت رۆژێک بێت ببم بە بەناوبنگترین وێنەکێش’. وەک دەبینن ئێستا باشترین بینەری هەیە ئیشەکانم.

رۆژئارتیکڵ: وەك دەزانين وێنەى كەسە ديارەكان دەكێشیت، بەڵام تا ئێستا هیچ کارت نەکردووە لەسەر كەسە ديارەكانى بادينان؟

وایە راست دەکەن من رسمی کەسە بەناوبانگەکانم کردوە لەسەر داواکاری خۆیان. کەسایەتیەکانی بادینانیش داوایان نەکردووە تا بۆیان بکەم. ھەر کاتێک ھەر تاکێکی کورد بە وێنەکانی من رازی بن، من لە خزمەت ھەموو تاکێکی کوردم.

رۆژئارتیکڵ: تا ئێستا چەند پێشانگات كردووە، و ئایا لە دەرەوەش دەكەيتەوه؟

ھیچ پێشانگام نییە لە ئێستا دا. بەڵام پێشانگایەکی زۆر تایبەتم بەو زووانە عەرز دەکرێت وە ئیشی زۆر تایبەتم تێدا کردووە. ئەگەر دەرفەت بێ بەڵێ لە دەرەوەش ئەیکەمەوە. حەزدەکەم لە پاریس پێشانگا بکەمەوە، بەلام لە ئێستادا ھیچ شتێکی وا لە ئارادا نییە.

رۆژئارتیکڵ: بەکام وێنەکێشی جیهانی سەرسامیت؟

بە وێنەکێش (مارکۆ گراسی) سەرسامم، کە ئەو بۆتە ھۆی ئەوەی کە من ھەمیشە ھەوڵی زۆرترین وردەکاری دەدەم لە ئیشەکانم.

رۆژئارتیکڵ: وەکو وێنەکێشێك پێتوایە کورد بەگشتی چۆن دەرواننە ئیشی وێنەکێشان؟

خۆی لە کوردستان لایەنی ھونەری گرینگیەکی کەمی پێ ئەدرێ. بەلەم ئەوەی گرینکە ئەوەیە دەبێت پێش ھەموو شتێک ئێمە ھونەری خۆمان خۆش بوێ، ئەوکاتە خەڵکیش بە شتێکی گەورە سەیری دەکات. سوپاس بۆ خوا ئێستا ئیشەکانم گەورەو بچووک گرینگی پێ دەدەن و بینەری زۆر باشیشم ھەیە.

رۆژئارتیکڵ: بۆچی سۆسیال میدیا بەکاردەهێنیت بۆ کارەکانت؟

سۆشیال میدیا ئێستا کۆکراوەیەکی باشەو لەبەر دەستی ھەموو کەسێکە. ھەموو چین و توێژێک بەکاری دەھێنیت. بۆیە سۆشیال میدیا بەکاردێنم بۆ ئەوەی زۆرترینت بینەری ھەبێت ئیشەکانم. چونکە ئەگەر سۆشیال میدیا نەبێت ھەموو تاکێکی کورد بینەرت نابێت و ناتناسێ.

رۆژئارتیکڵ: دیارە لە وێنەکێشاندا ستایلی تایبەت بەخۆتەوە هەیە. تا ئێستا هیچ شوێنێک داوای نەکردوە وەکو مۆدێل ئیش بکەیت؟

بەڵێ بۆ فیلم و بۆ ریکلام داوام لێ کراوە ئیش بکەم. داواشم لێ کراوە لە چەند کۆمپانیایک وەک دیزانەر ئیش بکەم. بەلام ھیچم نەکردووە.

رۆژئارتیکڵ: بەڵام بە ستایلی جلوبەرگەکانت وەکو مۆدێل دەردەچیت؟

من مۆدێل نیم، ئەوەی لەبەر من ئەبینرێت تەنیا ستایلی خۆمە، من زۆر گرینکی بە جلو بەرگ دەدەم.

رۆژئارتیکڵ: ئایا کاری وێنەکێشان داهاتێك بۆ تۆ پەیدا دەکات؟

بەڵێ وێنەکێشان ئێستا بۆتە بزنزێکی زۆر باش بۆ من و داھاتێکی باشیشی ھەیە، بەردەام پێشوازیەکی گەرم لە ئیشەکانم دەکرێ لەلایەن خەڵکەوە.

رۆژئارتیکڵ: بۆچی تا ئێستا شوێنكى تايبەت بەخۆتەوە نيیه؟

من ئیشەکانم ھەر بە ئۆنلاین دەبێت، بەڵام لە پلانمدا ھەیە شوێنێک بکەمەوە بۆ خولی فێربوون بۆ ئەوەی خەڵکیش سوودمەند بێت.

رۆژئارتیکڵ: بۆ هەر وێنەيەك چەند كاتت پێويسته و چ جۆرە وێنەكێشانە؟

(۱٠) سەعات بۆ ۳٠ سەعات ئیشکردنی ئەوێ. چونکە ئەو هونەرە پێویستی بە وردەکاریە. ئەو جۆرە ھونەرە پێی دەوترێت ریالیزم- واتا تەواو لە راستی نزیکە وە ئیشەکانم تەنیا پۆرترەیتن.

رۆژئارتیکڵ: كوتا قسەى تۆ بۆ (رۆژئارتيكڵ)؟

سوپاسی ستافەکەتان دەکەم کە گرینگیەکی تەواو بە گەنجان دەدەت و دەبنە ھۆکارێک کە خەڵک کەسە بەھرەدارەکان بناسێت. نموونەتان زۆربێت و دەستان خۆشبێت.

لیۆ خۆشناو کێ یە؟

ناوی تەواو احمد عثمانە. وەک خۆی دەڵێ لەبەر خۆشەویستی بۆ شێر (lion) بە (لیۆ خۆشناو) بانگی ئەکەن. لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹۱ شاری هەولێر و هەر لە هەولێر خوێندنی تەواو کردووە و ئێساش لە هەولێر نیشتەجێیە. هەر لە مناڵییەوە حەزی بە کاری وێنەکێشان کردوەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە لەسەر ئەو کارە.

ئەوەش هەندێك لە کارە جوانەکانی هونەرمەندی جوانی..

Related posts

Leave a Comment