نووسەران بنووسن پێنووستان لە
گیرفانەکانتان دەربێنن
لاپەرەکان برازێنن
سەرەتا نەفرەت لە غیرەی
یەکنەگرتمان بیکەین
دواتر نەفرەت لە وەلات فرۆشان
بیکەن
بەداخ و پەژارە سەرەخۆشی
لە خۆمان بیکەن
چواردەوری دوژمن لەقاپی
نیعمەت
بە دلۆپی ژەهر فیتر ئەشکێنین
هەرچی فاشیستە لە دوری وڵات
تەواوی تەمەن مەست و بێهۆشە
لەداخی دۆلار غیرەی نەماوە وڵات
فرۆشە
نووسەران وەرن تکاتان لێ ئەکەم
لەم شەوە تارە سوێنتان بۆ ئەخۆم
ئەوەی پیرۆزە خاکی خۆمانە
کەرکووک و عەفرین لەدیدەی منا
بەقەد دووهەزار قودس پیرۆزە
رەخنەمان بیگرین دووربین لە ترسا
نە مافی مرۆڤ نە ئەمریکاو روسیا
بەکەڵکمان نایێ هیچیان پیرۆز نین
نایبن بەهاورێ بەندەی پەترۆلن
ئامانە بیکەن پەندی پێشینان بۆ
نەوەکانمان
نەڵێن گوناحن ئێمەی بێ زمان
شەرمزارن شەرمزار وڵاتان
فرۆشت..
(نڤیسین دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)