ئەسرین خلیل حسێن- مێرگەسۆر
کەرتی پەروەردەو فێرکردن لە زۆربەی وڵاتانێ جیهان یەکێکە لە پڕ بایەخترین و گرنگترین کەرت بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانیاری وە پێشکەوتنی وڵات ، بەڵام ئەم کەرتە شارەزاییەکی تەواوی دەوێت و وە کاتی زۆریشی دەوێت تا کەسێک ڕابهێنری لەسەر ئەم پیشەیە چونکە ئەو کەسە پێویستیەکی زۆری بە وزە و لایەنی دەرونی مێشکی ئارام هەیە تاکو بتوانێت قوتابی بەرامبەری تێبگەینێ لە پەیامەکەی.
ئەگەر ئێمە باسی کەرتی خوێندن له کوردستان بکەین ئەتوانم بڵێم پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەتی لە پەروەردەکردن. چونکە قۆناغەکانی خوێندن کە لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێدەکات، قوتابی پێویستە فێری خۆڕەوشتی چاک و شێوازی قسەکردن بێت لەگەل دەوروبەرەکەی و لە بواری خوێندنیش پێویستە قوتابی کە هێشتا نەڕۆیشتوە بۆ قوتابخانە فێری پێشەکیێک ببێت لە زانست و زانیاری، بۆ ئەوەی لە قوتابخانە بۆی نەبێت بە شتێکی نامۆ و توشی کێشە نەبێت.
لە کاتی چوون بۆ قوتابخانە پێویستە قوتابخانە بە شێوەیەک بنیادنرا بێت کە قوتابی تێیدا هەست بە ئارامیەکی تەواوبکات و کەشێکی تەواوی هەبێت بۆ خوێندن و پاکوخاوێن و تەندروست بێت. کە هەست بکات لە ماڵی خۆیەتی و قوتابخانەی بۆ شتێکی نوێ نەبێت کە تیایدا ئاسودە نەبێت. چونکە زۆربەی ڕۆژەکەی هەر لە قوتابخانە بەسەردەبات. مامۆستایانیش لە کاتی چوون بۆ پۆلی خوێندن پێویستە بە دەموچاوێکی دلخۆش و گەش و ئارام وانە بڵێنەوە، چونکە زۆر گرنگە مامۆستا لەگەل قوتابیەکانی وەکو هاوڕێ بێت تا قوتابیەکەش وانەکەی لەلا خۆشبێت و رقی لەو وانەکە نەبێت. بێ جیاوازیکردن لە نێوان قوتابیەکان.
پێویستە ئەم مەرجانە لە هەردوو قوتابخانەکانی حکومی و نا حکومی هەبێت. لە هەمووی گرنگتر بەکارنەهێنانی لێدان و سزای قورسە بۆ قوتابیان، کە دەبێتە هۆی خراپی باری دەرونی قوتابی، کە چەند ماوەیەک لەمەوبەر ئاگاداری چەند حالەتێک بووین کە بە شێوەیەکی دوور لە ڕەوشتی ئینسانیەت هەندێک مامۆستا سزای قوتابیانیان دابوو کە لەگەل ڕەوشت و سیفەتی مامۆستا نە دەگونجا. بۆچی لە جیگای لێدان ئامۆژگاری ناکەن؟ ئەگەر ئامۆژگاریەکەشی وەرنەگرت بانگی دایک و باوکی بکەن کێ ناڵێت کێشەیەکی هەبێت لە ماڵەوە. هەروەها پێویستە مامۆستاکانیش وانە گوتنەوەیان بە ئەرکێکی سەرشانیان بزانن تەنها بۆ موچە وەرگرتنیان نەبێت، کە بەداخەوە هەندێک لە مامۆستایان لەکاتی بێ موچەیی قوتابیەکان پشت گوێ دەخەن و گرنگیان پێنادەن.
لە کۆتایش ڕیزێکی زۆرم بۆ ئەو مامۆستایانە هەیە کە دوورن لەو سیفەتانەی کە باسم کرد کە زۆرێک لە مامۆستایان هەنە بە رۆح و گیان هەوڵدەدەن قوتابیەکانیان بگەن بە هیواو ئاواتەکانیان بۆ پێشکەوتنی وڵاتەکەمان من شانازیان پێدەکەم و ودەستخۆشیان لێدەکەم .
-
قوتابی ئامادەیی