راکان رەفعەت- بەردەڕەش
ئەم پەرتووکە باس لەو حەتمیەتە حاشاھەڵنەگرە دەکات کە ھەموو مرۆڤایەتی لەسەری کۆک و یەکدەنگن بەبێ جیاوازی. لێکۆلینەوەیەکی زۆر ووردو جوانی مامۆستا (بوساحە)یە سەبارەت بە چەمکەکانی (مردن، چۆنیەتی ناشتنی مردوو، بەھەشت و دۆزەخ، پردی سیرات، بڕوابوون بەدوای مردن و ڕۆژی دوایی).
بەراووردێکی لۆژیکانەو ھاوسەنگانە دەکات لەنێوان سەرجەم ئایین و ئایینزاکان سەبارەت بەو چەمکانە. کارێکی ناشۆیە لەدایک بوون ھەبێ و مردن کۆتا وێستگە نەبێ. تا چەند زیاتر بیخوێنیتەوە زیاترو زۆرتر کەمەندکێشت دەکا بۆ زانین و شارەزایی زیاترو ووردتر، ئەوەی کە لەم پەرتووکە وەردەگیرێت:
١. ئاشنابوون بە کۆمەلێک ئایین و ئایینزاو و بیروباوەڕی جیاواز سەبارەت بەو چەمکانەی ناومان ھێنان.
٢. نزیکی سەرجەم ئایینەکان لەیەکدی و لێکچوونێکی ڕێژەیی زۆری بیروبڕوایان. ئەمەش ئەگەر دەسکاری نەکرابن، ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە ئەو ئایینانە لە لایەن یەک زاتەوە ڕەوانەکراوە و ھیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نیە. خۆ ئەگەر ئایینەکان ئایینی ئاسمانیش نەبن ئەوا بەدڵنیاییەوە فیترەتی چەسپاوی مرۆڤەکان وایان لێ دەکات لێکچوون و لەیەکەوە نزیکبوونێکی بێ ئەندازە ھەبێت لەنێوانیان لەسەر ئەو چەمکانە.
٣. مرۆڤەکان بەردەوام ھەولیان داوە زانست و زانیاری ووردیان ھەبێت سەبارەت بە نادیارەکان(غیبیات)، بۆ ئەمەش کەوتوونەتە خوێندن و بەدواداچوونی ووردو تەواوو تێروتەسەڵ.
ـ پەرتووکی: مردن لە روانگەی ئاینەکانەوە، بوساحە ئەحمەد.
وەرگێڕان: دانا مەلا حەسەن
چاپخانەی ئەندێشە، چاپی دووەم
-
ئەندامی کۆمەڵەی دۆستانی کتێب ـ بەردەڕەش