هەموو یاریزانێک شایستەی کاپتنی نییە

هەر تیپێک دەبێت سەرکردەیەکی هەبێت بۆ ئەوەی تیپەکەی بەڕێوەببات لە کاتی یاریکردن، ئەمەش بەو یاریزانانە بەخشراوه کەوا لە ناو یاریگا هەڵسوکەوتی وەرزشی و رەوشتبەرزی خۆیان دەسەڵمێنن کە شایستەی ئەوەن نیشانەی کاپتنی لە دەستیان دابێتن.

کاپتنی تەنها ئەوە نییە کە یاری بکەی, بەڵکو ئەوەیە تیپەکەی خۆی بە شێوەیەکی رێکوپێک لە ناو یاریگا رێکبخات و بە جوانترین شێوە بەڕێوەببات. دەبێت کاپتن بە هەموو شێوەیەک ئاگاداری تیپەکەی خۆی بێت لە ناو یاریگا، چونکە ئەرکی سەرەکی کاپتن لە هەموو یاریزانەکانی تر قۆرسترە و دەبێت بەرگەی هەموو شتێکی ناو یاریگا بگرێت لەو کێشانەی لە ناو یاریگا تووشی ئەو دەبێت یان تووشی یاریزانەکانی تر دەبێت.

کاپتنی تەنها ئەوە نییە نیشانەی کاپتنی بە دەستییەوە بێت, بەڵکو چەندین ئەرکی تیپەکەی کەوتووتە سەر وەک هێنانی زانیاری بۆ یاریزانەکانی کەوا لە لایەن راهێنەرەوە پێی ئەسپێردرێت وە، هێورکردنەوەی یاریزانەکانی لە کاتی هەر هەڵەیەدا وە، چارەسەرکردنی کەم و کورتیەکانی ناو یاریگا.

کاپتنەکانی ئێستا زۆربەیان شایەنی کاپتنی نین، چونکە زۆرێک لەو کاپتنانە لە جیاتی ئەوەی ئەرکی خۆی جێبەجێبکات وەک سەرکردەیەک تیپەکەی خۆیان بەڕێوەببەن، ئەوا ئاژاوە و کیشە دەخەنە ناو یاریگا چ لە تیپەکەی خۆی بێت یان تیپەکەی تر بێت یان لەگەڵ ناوبژیوان بێت، جا کاپتن کێشە بکاتە ناو یاریگا دەبێت یاریزانەکانی تر چ هەستێکیان هەبێت لەناو یاریگا، زۆرێک لە یانەکان یاریزانی وا دەکەن بە کاپتن هیچ بنەمایەکی کاپتنی تێدا نییە تەنها بۆ ئەوەی دەیکەن بە کاپتن لەوانەیە بەهێز بێت یان ئاژاوە چێبێت یان زوو تۆڕە بێت.

کاپتن دەبێت لەسەر خۆ و هوشیار بێت و بێ ئاژاوە بێت، دووربێت لە هەر کێشەیەکی ناو یاریگا، دەبێت قسە و هەڵسوکەوتی لە یاریزانانی تر جیاوازبێت، شارەزایی زۆری هەبێت لە یاسای تۆپی پێ بۆ ناو یاریگا، رێزدار و بەناوبانگ بێت.

  • نوونەرێ (رژئارتیکڵ) لە بەردەڕەش

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top