رادەستکردنی نەوت و هەموو داهاتی هەرێم بە بەغدا چارەسەرێکی کاتیە وەکو حەبی مسەکەن. چونکە لە مێژووی حوکمرانی عیراق دیارە یاسا و ئتیفاقات پێشیل دەکەن هەر کاتێ بەهێز بن. نەک مووچەمان دەبرن، بەلکو ئەنفالیشمان دەکەن. هەروەها دابەزینی نرخی نەوتیش کاتیە هەر وا نابێ. بەڵام هاولاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیانە داوای بژێوی ژیان و مووچەیان لە حکوومەت و پەرلەمانی هەرێم بکەن کە نوێنەری ئەوانن بۆ بەرێوەبردن و رێکخستنی ژیانیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە. بەڵام دەرمانی چارەسەری ریشەیی ئەم کارانەی خوارەوەن:
١- بڕینی مووچەی بندیواران وەکو باس دەکەن کە ٢٠٠ هەزار زیاترن.
٢- بڕینی مووچەی هەموو مستەشار و ئامر سریەی سەردەمەی بەعس کە یان کۆچکانە وەردەگرن یان بە پلەیێکی بالا دامەزراون.
٣- دەسبەسەرداگرتنی سەدا ٥٠% مولک و مال لە هەموو ئەو کەسانەی لە بن سێبەری حیزب و حکومەت خۆیان دەولەمەند کردوە بە واستە یان نایاسایی کە تا سالی،١٩٩١ یان ٢٠٠٣ خێریان پێ دەچوو ئێستاش مەلیاردێرن کۆمپانیا یان کەشتیان هەیە.
٤- نەهێشتنی بازرگانی ئازاد وە گۆرینی بۆ بازرگابی هاوبەش. چونکە بەهۆی بازرگانی ئازاد بەرپرسانی حیزبی یان حکومی کۆمپانیا بە ناوێک دادەمەزێنن وە هەر بەخۆیان قۆنتەرات و مقاوەلات بە ئەوان دەدەن. ئەگەر هاوبەشی بێت حکومەت لەگەل کۆمپانیا و کارگە مۆل هتد… و هەموو کارێکی کە برێکی زۆر سوودی هەبێ. ئێستا حکومەت دەیتوانی مووچەی فەرمانبەران بدات… و ئێستا چەندین کەس لە حکومەت دەولەمەنتر نەدەبون.
٥- کەمکردنەوەی مووچەی پلە بالا، بەرێوبەری گشتی، دادوەر پەرلەمانتار و وەزیر بۆ ئەوەی کەس بۆ پارە لەسەر ئەو کورسیە شەر نەکەت. بەلکو کەسانێک بچنە سەر ئەو کورسیە کە حەزیان لە خزمەتکردنە. وکەمکردنەوەی خانەنشینیان بۆ یێک ملیۆن ئەوەی هیچ وەزیفەی نەبیت ئەوەی وەزیفەی هەبیت بچێتەوە سەر کاری خۆی.
٦- هەموو داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ خەزینەی حکومەت بگەرێتەوە.
٧- گۆرینی یاسای وەبەرهێنان کە زەوی بە بەلاش بە هندێک کەسی دەست رۆشتو بدرێت بەناوی هەژاران وە تەنها مقاوەلەکە سوودی لێ ببینی و هەژاران هیچ سوودی لێ نابینن.
٨- دەست بەسەرداگرتنی هەموو مەزرەعیێک کە بە واستە یان بەهێز دەستی بەسەر داگرتوە.
٩- لێستاندنی باج لە کۆمپانیا و پاری زەریبە زەوی و خانو بالاخانە و و کەهرەبا لە هەموو خاوەن کۆپانیا و بەرپرس و نابەرپرسی دەولەمەند و دەست رۆشتوو. ئەگەر ئەم خالانە جێبەجێ بکرێن بە نەوت و داهاتی ناوخۆی دەتوانین خۆمان بەرێوەببەین.
- یاساناس
- (گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)