حکومەت پلانێکی ستراتیژی نییە بۆ گەنج و دەرچووان

نزیکەی 170هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە هەن تاوەکو ئێستاکە دانەمەزراون و ساڵانە ئەم رێژەیە بەرز دەبێتەوە. زیاتر لە 25 هەزار فەرمانبەری حکومی هەن بەشێوەی گرێبەستی کاتی دەوام دەکەن. بەپێی ئاماری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ساڵانە لە نێوان 30 تا 35 هەزار خوێندكار زانكۆ و پەیمانگە تەواو دەكەن. ئەوەنە ساڵەی حکومڕانی کوردی تاوەکو ئێستاکەی لەگەڵ بێت حکومەت هیچ پرۆژە و پلانێکی بۆ دەرچووان نییە. تەنانەت گەنج و خوێندەوار لە حکومەت زیادەیە لە زۆرێک کۆبوونەوە و کۆنفراسەکاندا کاربەدەستانی باڵای حکومەت دەڵێن “چیتر با خوێندکاران و دەرچووان پشت بە کەرتی حکومی نەبەستن، بچن لە کەرتی تایبەت کار بکەن”. واتە فەرمانگەکانی حکومەت فەرمانبەری پێویستیان هەیە بۆ راییکردی کاری هاوڵاتیان، نەخۆشخانەکان پزیشک و پەرستاری پێویستی لێیە، قوتابخانەکان مامۆستای پێویستیان هەیە کە وانە بە قوتابیان بڵێنەوە. تەواوی دام و دەزگاکان لە کوردستان بەشێویەکی رێک و بێ کێشە کاری ڕۆژانەی فەرمانگەکەیان راییدەکەن. بەڵام گەر بۆ تەنها جارێک کارمان بکەوێتە فەرمانگەیەکی حکومی ئەوکات دەزانن کە کەم و کوریەکی چەند گەورە لە تەواوی فەرمانگە و دەزگاکانی حکومی هەیە. لە کەمی فەرمانبەر، مامۆستا، پزیشک، پەرستار، پۆلیس، سەرەڕای کەم شارەزایی لە کارەکان و تۆڕەییان.

تائەوکاتەی قوتابخانەم تەواوکرد لە قوتابخانەکەمان مامۆستای فیزیا و بیرکاری و ئینگلیزیمان نەبوو، بۆ وەرگرتنەوەی بروانامە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا دووی نیوەرۆ لە پەروەردەی گشتی بۆ قوتابخانە بۆ پەروەردەی دەورووبەر، دیسانەوە بۆ پەروەردەر گشتی جا بروانامەیان پێنەداینەوە بۆ ڕۆژی دواتر دواخرا، ئەمە بەرێوەبردنی کاری فەرمانگەکانی حکومەتە، لە قوتابخانەکا کەمی مامۆستا و لە نەخۆشخانەکان کەمی پزیشک و پەرستار. کەرتی تایبەت کەسێک وەرناگرن لە کار بەلایەنی کەم دوو زمان نەزانێت جگە لە زمانی دایک و بوونی پێشینەی کار، ئێستاکه بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بیانی و ئاوارە کارتی تایبەت شوێنی خەڵکی خۆمان نابێتەوە. بەرێوبەری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری حکومەت بۆ دەرچوانی دانەمەزراو “بۆ بەهێزکردنی cv یەکانتان و ئەزموون و پێشینەی کار بچۆن کاری خۆبەخشی بکەن”، وە لە دێرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵی 2011 بریار بۆ دروستکردنی ئەنجوومەنی راژە دەرچووە کار ئەنجوومەنەکە هەڵساگەندنە بۆ دەرچووان و بەپێی پێویستی فەرمانگە و دەزگەکانی حکومەت دەرچووان دادەمەزرێنێت، ساڵی 2020 ە ئەنجومەنی ڕاژە دەستی بەکار نەکردووە. کە حکومەت و کەرتی تایبەت کەسێک لەکار وەربگرێت بەخۆبەخش هەڵبەتە شوێنی بەتاڵ و کەمی کارمەندیان هەیە بۆیە یەکێک وەردەگرن، بەڵام بەخۆبەخشی! لەوەوە دەردەکەوێت هەم کەرتی حکومی و هەم کەتی تایبەت مووچە خۆریان زۆرە نەوەکو فەرمانبەر، تەنها مووچە وەردەگرن کار و خزمەت ناکەن. هەڵبەتە لە وڵاتەکەمان گەنج و خوێندکار و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە زیادەن، شوێنمان لە کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت نییە و هەلی کارمان بۆ نارەخسێت!.

  • قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیک/پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ڕاگەیاندن

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top