“تەل” سیمبوولی زنیدانە، زیندان شوێنێکە هەموو شتێک تێدا سنووردارە و دیوارەکانی تەلبەندکراون هاتووچۆ و قسەکان چاودێریان لەسەرە. کوردستان وڵاتی چیا و ڕەنگ و وەرزەکان بەجوانی تێدا دەردەکەوێت کەش و هەوا و ئاوی سازگار. بەڵام گشت شوێنەکان تەلکراون! خوێندنگە تەلکراوە نەخۆشخانە و خواردنگە و مارکێت گشت وەزارەتەکان تەنانەت پارک و شوێنی گەشتیاری تەلبەندکراوەن، سەیری هەر بەشێکی شار دەکەیت بەر لەهەرشتێک “تەل” دەبینی. ئێمە لەناو شار زیندانی کراوین بێ ئەوەی هەستی پێبکەن، لەگەڵ تەل و زیندان ڕاهاتووین و هەموو ڕۆژێک بەریەک دەکەوین. دەچینە گەشت پانتایەکی بەرفراوان چیا دۆل سەوزایی و گوڵ ئاژەڵ و باڵندەکان دێمەنێکی جوان و دڵ رفێن خەریکە دەچینە ناخی سروشت و تێکەڵ دەبین لەگەڵ جوانی زەوی. بەڵام تەل بەربەستە لە تێکەڵبووی ئێمە لەگەڵ سروشت! لەنێو جۆش و خرۆشی خوێندنداین سەر بەرز دەکەینەوە بۆ هەڵکێشانی هەوا، تەل بەربەستە لە دووبارە دروستبوونی جۆش و خرۆشی خوێندن!.
بەربەستی تەل کارگەری لەسەر دەروون و مێشک دروستکردوە بەشێوەیەکی وا دەروونێکی نائارام و شڵەژاو و مێشکێکی سنوورداری بۆ تاک بونیاتی ناوە. پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان تەل و دەروونی هەیە، هەرکە تەل دەبینی دەروون نائارام دەبێت ئەوەی بە خەیاڵدا دێت تەنها زیندان و سنووردارکردنی ژیانە هەموو ڕۆژێک هەمان دیمەن و دروستبوونی نائارامی دەروون مێشک لاوازدەکات، دەبێتە هۆی سنووردار بوونی بیرکردنەوە وخەیاڵ ئەوەش وادەکات تاکێکی بێ ئامانج و دوور لە جوانی و بەهای زەوی ژیان بکات. بۆیە کاتێک یەکێک هەڵدەکەوێت لەناو ئەم جۆرە کۆمەڵگەیە کە ئامانجی هەبێت و ژیان بە جوانی دەبینێت چواردەورەکەی هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەر کە وەک خۆیانی لێ بکەن، چونکە تاکی لەم شێوەیە نامۆ دەبێت بەلایانەوە! چۆن گرووپ و دەستە و رێکخراو و سەندیکان بۆ زۆرێک لە پیشە و بوارەکان دروست کراوە، زۆر پێویستە گرووپێک هەبێت دژی “تەلبەند” بێت، تاوەکو کۆمەڵگە تاکێکی تەندروستی هەبێت کە باوەری بە جوانی سروشت و ژیان هەبێت دەروون جێگیر و تاکێکی لەسەرخۆ بێت.
- قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیک/ پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ڕاگەیاندن
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)