بابەتی بایکۆت ونەکڕینی ئەوکەلوپەلانەی مۆرک و دروستکراوی تورکن، لە ئێستادا گەرمترین بابەتی ڕۆژەڤی هەر کۆبونەوەیەکی هاوڕێیانە وتەنانەت پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی دیکەشە. بایکۆت، ئەو شۆڕشە ویژدانیە و مەدەنیەیە کە لەئەنجامی چەوساندنە و تاوانە دەستدرێژیکاریەکانی دوژمن، گەل هەڵوێست وەردەگرێی و بەرەنگاری دەبێتەوە و چۆکی پێدادەدا. هەر ئەو شۆڕشە ویژادنیە، دەروونی مرۆڤ لە لاوازی و بێ هودەیی بۆ هێز و شکۆ دەگۆڕێت و بێدەسەڵات دەکات بەخاوەن ئیرادە و بڕیارو کویلەش بۆ خاوەن سەروەر. ئەگەرچی کەمکردنەوە هەژموون و دەستڕۆیشتوویی بەرهەم و کاڵای کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ستەمکار، تاقوڵایی بازار و پێگەی لاوەکی گوزەرانی خەڵکی ڕۆشتبێت، گەل دەتوانێت بەڕێگەی مەدەنی و فشاری ئاشتیانە، ئەم جەنگە بێچەکەی دەستیپێکردووە درێژەی پێ بدات و کاریگەری هەبێت لە دژی بکوژانی.
بایکۆت، شۆڕشێک کە دوای 100 ساڵ لە داگیرکاریەکانی دوژمن و ستەمکاریە کەم وێنەکانی جەلادەتی سەفەوی عوسمانی ئەهلی بیابان، بۆیەکەمین جار گەل بەیەکەوە و پڕ بەجیاوازەکانی لە ئایدۆلۆژیا و ڕەنگ و بیروڕا، هەڵوێست وەردەگرێت و سەروەریەکانی دەپارێزێت، بەم جەنگە بێ چەکە هەوڵی شکاندنی ئابووری سێیەم گەورەترین سوپای ناتۆ دەدات. شتێکی ڕوونە، ئامانج لەم بایکۆتە لێدان و ڕوخاندنی ئابووری تورکیایە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕوانیە، ئەوهەڵوێست و وشە نابەرپرسانەی بەشێک لە گرووپی دژەبایکۆت و ئەو شۆڕشە مەدەنیەن، کە لێرە و لەوێ، بەناو بەشێک لە ژیرو ئاقڵەکانی کۆمەلگە، هەوڵی شکاندنی شکۆی میلـلەت دەدەن ودەیانەوێت لە ڕێگەی وشەکانیان، تۆوی نائومێدی بچێنن. پێویستی هەرە لەپێش بۆ ئەم قۆناغە ئەوەیە پەیڤە بچووکەکان ئەوەندە گەورە نەکرێن و بەرامبەر بە وشەگەلێکی ئاوها دەستەواژە پڕ بەهاکانی پشگوێخستن لە گوێمان بزرینگێنەوە!.
دەبێت تێبگەین ئەگەر چەکانمان بێدەنگ بکرێ، شۆرش و خەباتگەلێکی بێ چەک هەن، کە دەتوانین درێژەیان پێبدەین، ئیدی پێمان وایە ئێمەش وەک گەلانی دونیا دەتوانین بەخەباتی مەدەنی و فشاری ئاشتیانە کاریگەریمان هەبێت لە دژی بکوژانمان و هیچی دیکە پارەکانمان نەخەینە گیرفانی ستەمکارانەوە.،وە (ھەرچی پێچەوانەی ئاراستەی شەپۆلی گەل بیەوێت مەلە بکات، دڵنیابن یا نوقم دەبێت، یا وەک چلیکەدارێکی بێھێز ئەمشەپۆلە لولیدەدات)
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)