ئەکادیمیست و مامۆستایان لە جیهان پارێزەری زمانی دایکن لە پێناو زیندوو هێشتنەوەی زمان و نەتەوە توێژینە و دکتۆرا و ماستەر نامەکانیان بە زمانی دایکیان دەنووسن. سەرچاوەیەکی تری زانیاری و ئەکادیمیان دەخەنە سەر توێژینەوەی وڵاتەکەیان بۆ خوێندکارەکانیان. لە کوردستان قەیرانی سەرچاوەی زانستی لە هەموو بوارەکان و بەشەکانی خوێندن هەیە، من کە خوێندکارێکم پێویستم بە سەرچاوەیەکە بۆ یەکێک لە وانەکانی زانکۆ یەکەم شوێن کە بچم بۆی پەرتووکخانەی زانکۆ. پەرتووکخانەی گشتی.. بازاری پەرتووک فڕۆشان.. لە هیچ شوێنێک سەرچاوە نییە بۆ وانەکەم، ناچار لە گوگڵ و بە pdf بەدوای دادەگەرێم گوگڵ ئەو شوێنەیەکە هەرچی زانیاری و توێژینەوە لە گشت بوارەکانی خوێندن و زانست لێوە دەست دەکەوێت. بەڵام سەرچاوەی زانستی بە زمانی کوردی بۆ زۆرێک لە بوارەکانی خوێند نییە! لە کوردستان کە ئەو هەموو مامۆستایەی زانکۆ و دکتۆرا و توێژەرەمان هەیە کوانێ پرۆژەی دەرچوونی مامۆستاکانی زانکۆ? بروانامەی دکتۆرا و ماستەر? توێژینەوەی توێژەرەکان?
بێ گۆمان ئەوانەی پلەی بەرزی خوێندنیان بە سەرکەوتووی تەواوکردوە بەرهەمێکیان هەبووە کە بە هۆیەوە توانیوتیان بگەن بەو ئاستە بەرزەی خوێندن. بەڵام سەرچاوەی زانستی بۆ وانەکانی زانکۆ بە کوردی دەستناکەوێت. زۆرێک لە مامۆستایان بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی بەرز لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و ئێستایش دەتوانن لە ناوەوەی وڵات بروانامەی دکتۆرا و ماستەر بەدەست بهێنن، کەچی بەرهەمەی دەرچوونیان و گەیشت بەو پلە بەرزەی خوێندن بە زمانی دایک بەرهەم ناهێنن! وادیارە شەرم لە زمانی داکیان دەکەن، ماستەر و دکتۆرا نامەکانیان لە زمانی دایک بەرزتر دادەنێن. ساڵ لە دوای ساڵ زمانی کوردی لە وڵاتی کورد بەرەو کزو لاوازی دەچێت کەرتی حکومی و کەتی تایبەت کەسێک لە کار وەرناگرن کە تەنها زمانی دایک بزانێت گەرچی شارەزایی و بروانامەی تایبەتی هەبێت، مەرجی سەرەکی کار بەدەست کەووتن لە ناو جەرگەی وڵاتی کورد زانینی زمانی (ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی)ە. بەچی هۆیەک ئێمە لە قۆناغەکانی سەرەتایی خوێندن تا قۆناغی خوێندنی باڵا بە زمانی دایک دەخوێنین، زمانی دایک کە بۆ توێژینەوە و دەستکەوتنی بروانامەی بەرز و دۆزینەوەی کار نەبێت بۆ منداڵەکانمان فێزی زمانی دایک بکەین? ئەمە بیرکردنەوەی زۆرێک لە خێزانەکانی ئەم ڕۆژگارەیە، زمانی دایک لەبەردەم هەرەسهێنان و شکستدایە ئەمەش پلانە دژی زمانی کوردی کە میدیا و ڕاگەیەندنەکانی خۆمان خێزانەکان دەخەنە ژێر کاریگەری زمانی بیانی بێ ئەوەی خێزان و کۆمەڵگە هەستی پێبکەن.
- قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیک/ پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ڕاگەیاندن.
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)