خێزانی وشیار بە ئامانج مەکەن

ئایا کۆمەڵگە بە چی پێشدەکەوێت? بەوەی هەر خێزانێک زیاتر لە دوو مناڵیان هەبێت? یان …؟ هێزی کاری هەر وڵاتێک و بوونی شارستانی بە لە دایک بوونی مناڵ و خستنەوەی نەوەیەکی نوێ دەبێت، کە باپیرانمان مێژوویەکیان دروستکردیە و ئێمەی نەوی دوای ئەوان درێژەی پێدەدەین و نەوەکانی دوای ئێمە دەیپارێزن و بەردەوامی دەکەن. لە باشووری کوردستان کە ناوچەیەکی تارادەیەک پێشکەوی پێیەوە درایا بەراورد بە وڵاتانی هاوسێی، چونکە توانیویانە کەمێک کۆنترۆڵی لە دایک بوون بکەن، دایک و باوکان گرینگی بە ژیانی خۆیان دەدەن و هەوڵی پێشکەوتنی خودی و مناڵەکانیان دەدەن و ئاگەداری پێشکەوتنەکانی جیهان و گۆرانکاریەکان دەبن. بەڵام هەوڵێک هەیە ئەو چینەی گۆمەڵگە کە وشیارە ئەوانیش بێ ئاگا بکەن لە پێشکەوتن و گۆرانکارییەکان!

ئەو پڕۆژە و هەوڵانەی کە بۆ دروستکردنی مناڵی زیاترن دەکرێت ئامانج و هۆکارێکی تری هەبێت وەک لەوەی ژمارەی تاکی کورد زیاد بکەن بەبەراورد بە نەتەوەکانی هاوسێمان، ئامانجی سەرەکی ئەو جۆرە پرۆژانە بێ ئاگاکردنی خێزانی کوردە لەوەی کە خێزانێکی وشیار و ئاست بەرز دروست نەبێت و نەمێنێت، ئامانجیان ئەوەیە وەک وڵاتانی هاوسێ خێزانەکان مناڵی زیاتر بخەنەوە داهاتیان بەشی بژێوی ژیانیان نەکات لەبەر هەژاری و مناڵ بەخیوکردن بیر لە جوانی و خۆشیەکانی ژیان و داهاتی وڵات نەکەوە، تەنانەت بە خەیاڵیشیان دانێت کە داهاتی وڵات لە کوێ دەستدەکەوێت چی لێ بەسەر دێت چۆن وڵات بەرێوە دەچێت. ئەوانە و زیاتریش ئامانجی شاراوەی ئەو پرۆژە و هەوڵانن کە بۆ مناڵ خستنەوەی زیاترە ماوەیەک دەبێت بە گوێی خەڵکی هەژار و داماو دەیدەن. کە سەیری مێژووی وڵاتانی پێشکەوتوو بکەن کە تاوەکو ئێستاکە پێشەنگی زۆرێک لە بوارەکانی ژیانن مناڵی کەمیان هەیە، چەند مناڵێک کە پەروارەدەیەکی باش و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین کردوون لەکاتی گەورەبوونیان کەسانی بلیمەت و شارەزایان لێ دروست بووە بوون بە مایەی خۆش گوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری وڵاتەکانیان.

  • قوتابی زانکۆی پۆلی تەکنیک/پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ڕاگەیاندن

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top