مێشکی کۆمەڵگە بەستوویەتی!

مێدیا دەسەڵاتی چوارەم لە هەموو جیهان، دەرخەری ڕاستی و دروستی و بێ خەوش بابەتەکان. مێدیا بۆ ئەوەیە هەواڵ و ڕووداوەکان، گۆرانکاریەکانی دەسەڵات و جیهان، بار و گۆزەرانی خەڵک، پێشکەوتنەکانی زانست و گەردوون، بابەتی خۆش و کات بەسەر بردن لە نێوان چینەکانی کۆماڵگە و جیهان ئاڵوگۆر بکان، و مێدیاکاران رێزێکی تایبەتیان هەیە. بەڵام ئەم پێناسە و دەستەواژانە مێدیاکانی کوردستان ناگێرتەوە. لە کوردستان مێدیا و مێدیاکاران بە چاوێکی نزم و درۆزنکارانە سەیر دەکرێت!

هۆکارەکە خەڵکە کە ئاستی ڕۆشنبیریان نزمە? یا هۆکارەکە مێدیاکاران خۆیانن؟

هۆکاری سەرەکی مێدیاکارانن، چونکە مێدیا بۆ هۆشیار کردنەوە و بەرز کردنەوەی ئاستی رۆشنبیری خەڵک و کۆمەڵگەیە. کەچی مێدیای کوردستان خەڵک و کۆمەڵگە دەخەڵەتێنن و بینەرە و گوێگرەکانیان دەخەنە دڵە ڕاوکێ و بارێکی دەروونی ناجێگیرەوە بەهۆی ئەو بەرنامە و درامایانە کە پێچەوانەی کلتور و ڕەوشتی وەڵاتەکەمانە.

چەند کەناڵێک هەن پێشکەوتنی بواری مێدیا لەوەدا دبینن و خۆیشیان کردۆتە سەر مەشقی ئەو پێشکەوتنە، لە پرۆگرامێکدا دوویان یا سییان لە پێشکەشکارەکانیان بەیەکەوە داناوە قسەدەکەن خۆیان نازانن لەسەر چی بابەتەک دەدوێت، کامەیان زیاتر ئاخاوتنی بێسود بکات ئەویان باشترین و بەهرە دارترین پێشکەشکاریانە. تەنانەت ڕێگە بەیەک نادەن قسەکانیان تەواو بکەن، ئەوی تریان قسەیەکر تر دەکات، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەسایەتیەک دەکە لە ناوەراستی چاوپێکەوتنەکە پێشکەشکارەکە بە گاڵتەوە دەڵێت ئەوەی سەرەتا تەنها سیناریۆ بوو ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیە نییە! لەو لایشەوە کۆمەڵگە بەدیاریانەوە دانیشتون و چێژی ڵێدەبینن!

چونکە ئەوان مێشکیان بەستوویەتی.

  • قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیک/ پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر- بەشی ڕاگەیاندن

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

 

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top