عەشیرەتگەری و تێکچوونی شیرازەی وەڵات

عەشیرەتگەری هەر لە کۆن زەمانەوە تا ئێستا پرسێکی گەرمی ناو کۆمەڵگەی کوردی و بەشێک لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەلاتی بوە. لە ئێستا دا ساڵ بۆ ساڵیش خەریکە هەژمۆنی عەشیرەت زاڵ دەبێت بەسەر کۆمەڵگای کوردی، ئەگەر چی عەشیرەت تەنها بۆ ناساندن و پشاندانی کولتورە وەک چۆن خودا لە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە (وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا)، بەڵام لێرە خەریکە عەشیرەت جۆرێک لە دەسەڵاتی تایبەت و چین چینایەتی بەدوای خۆی هێناوە. ئەمەش لە ئەنجامی نا هۆشیاری تاکی کۆمەڵگەیە. زاڵبوونی هەژمۆنی عەشیرەت بەسەر ناوچە و شار و گوند دەبێتە هۆی تێکچوونی شیرازەی وەلات. هەرچەندە زۆر لە عەشیرەتەکان ناوچەی تایبەت بەخۆیان هەیە و هەر شتێک لەوێوە ڕوبدات بەناوی عەشیرەت باس دەکرێت. لێرە دا گەڕانەوەی هەژمۆنی ئاغا و خۆناساندن وەک سەرۆک عەشیرەت دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاکی هاولاتی لە جیاتی پەنا بۆ حوکمەت و یاسا ببات پەنا بۆ سەرۆک عەشیرەت دەبات. سەرۆک عەشیرەت لەکۆن زەمانەوە لەڕێی ئەنجوومەنێکی تایبەت لە قەبیلەکانی ناو عەشیرەت دەسنیشان دەکرا بۆ ئەوەی هەر کێشەیەک یان شتێک ڕوبدات لەو ناوچەیە ڕاستەوخۆ مامەلە لەگەل سەرۆک عەشیرەت دەکرا وەک نوێنەری ناوچەکە. بەڵام لە ئێستا دا لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆیی و تەکنەلۆجی و داهێنانی نوێ بە ئاسانتر دەنگی هاوڵاتی دەگات بە تایبەت شۆرشی نوێی ڕاگەیاندن کە زۆر کار ئاسانی کرد بۆ ئەم پرسە. پێویستە حوکمەت کاری جدی بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیەی خۆناساندن بە بەناو سەرۆک عەشیرەت بکات ئیتر بۆ ڕێگریکردن لە تێک تێکچوونێ کۆمەڵگە و دۆخی ئاسایشی وەلات مامەلەی تایبەتیان لەگەل نەکرێت تاکو هاوڵاتی پەنا بۆ ئەوان نەبا لە جیاتی حوکمەت و یاسا. هەرچەندە خۆشبەختانە دەسەڵات ئێستا کەمتر بایەخ بەو پرسە دەدات. هیوادارم جەنابی سەرۆکی حوکمەت بە تەواوی بنبڕی کات.

پێویستە تاکی هاولاتی لە هەر عەشیرەتێک بێت دوور بکەوێتەوە لە دەمارگیری عەشیرەت، گلەی هەرە زۆری هاوڵاتیان یەکسان نەبوونی دادگاکان لە هەندێ پرس، ئەمەش لە کاتێک دایە کە عەشیرەت و سەرۆکی هۆز دەست دەخاتە ناو کار و باری دادگا. لێرە دا ئێمە هەمومان کوردین و ڕۆلەی عەشیرەتێکین ڕاستە دەبێت هەموومان شانازی بە کوردبوون و عەشیرەتبوونی خۆمان بکەین و ناوچە و وەڵاتی خۆمان لا پیرۆز و خۆشەویست بێت، با نازناویشمان بەناوی عەشیرەتەکەمان بێت. بەلام بیرمان نەچێت بۆ زاڵبوونی خۆمان و هەژمۆنی خۆمان پال بە هاوڕێی و تاکەکانی عەشیرەتی دراوسێ مەنێی و نەبێتە هۆی عەشیرەت پەرستی و توندوتیژی لە پێناو چەند مەرامێکی تایبەت و کێشەی تاکێک نەبەستینەوە بە عەشیرەتگەری و شەڕی خێلەکی. هەرێمی کوردستان لە ئێستا دا بۆتە ناوەندێکی گرنگی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، هەرچی نوێنەرایەتی بەهێزی جیهانە هەوڵی دەستخستنی پارچە زەویەک دەدات تاکو نوێنەرایەتی وەلاتەکەی لەم هەرێمە بکاتەوە، چونکە ناوچێک هەم بۆ ئابووری جیهان و هەم لەناوەندی چەقی ململانێکان ئارامە، ئێستا ئێمە بێین و بگەڕیێنەوە بۆ سەردەمی خێلەکی و عەشیرەتگەری دەبێت هەست بەوە بکەین کە ئێمە لە چاوی جیهان بۆ پاشەوە دەچین و کەم دەبینەوە لە چاو کۆمەڵگە پێشکەوتوەکانی جیهان. حوکمەتی هەرێمی کوردستان پێویستە ڕێکارەکان توند بکات و مامەلە لەگەل یاسا بکات نەک خودی عەشیرەت . دەسبەسەر داگرتنی چەکی بێ مۆلەت یەکێکە لە کارە هەر گرنکەکان بۆ دورکەوتنەوەی توندوتیژی لەناو کۆمەڵگە، ڕۆلی ڕاگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا ڕۆلێکی گرنگە بۆ هۆشیاڕکردنەوەی تاکی هاوڵاتی و بلاو پێکردنی ڕێنمایی نموونەیی بوونی کۆمەڵگە، لێرە دا پێویستە گشت دەزگا میدیاکان و سۆشیال میدیا خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە گەیاندنی هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی نێو عەشیرەتەکان نەبنە هۆی خۆشکردنی گڕی شەڕ بە هەواڵ و داڕشنەوەی نا تەندورست.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ) 

Related posts

Leave a Comment