مێ

کۆمەڵگەیەکی هەژار بەرامبەر دەستەواژەیەکی دەولەمەد و ماناداری وەک “مێ”، بەردەوامی ژیان و مرۆڤایەتی بەستراوەتەوە بە هەردوو رەگەز. بەڵام بۆ لە ئاستێکی نزمەوە سەیری مێ دەکرێت? بۆ رێگری دەکرێت لەوەی مێ خوێندن تەواو بکات و کار بکات? بۆ مێ ئازاد نەبێت لە هەڵبژاردنی هاوسەر? بۆ خانەوەدەکەی چارەنووسی مێ دیاری دەکەن بەر لە دایک بوون? بۆ…؟ پرسیار گەلێک هەن تاوەکو ئێستاکە وڵامێکی تەواو و رازیکەریان نەدراوەتەوە. هەموو پێشڵکاریانە لە ژێر ئەقڵیەتی خۆ سەپاندن و دەرخستی هێز بەرامبەر بە مێ ئەنجام دەدرێت. لە کۆمەڵگەیەکی پیاو سالاریدا کە ئازادی و خۆشی ژیان و قسەکرد تەنها بۆ خۆیان ڕەوا دەبینن، مێ دووچاری رێگری و بەربەستی زۆر دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئاستێکی بەرزی و پێگەیەکی بەهێز دەرنەکەون لە کۆمەڵگە، تەنانەت لەدایک بوونی مێ بۆ باوک و خانەوادەکەی بێ هێز و کەم دەسەڵاتییە! لە کاتێکدا گەر خێزانێک مێیەکیان ببێت ئەوە لەلایان خودا پێگەیەکی بەرز بۆ دایک و باوکی دەست نیشان دەکرێت و رێزێکی تایبەتیان بۆ دادەنرێت.

تاوەکو ئێستاکە رێکخراو و دەزگاکانی تایبەت بە مێ لە ئاست دروشم و ناوەکەیان نەبوونە. لە کاتێکدا ئەوان ئاگەدارن بەرامبەر پێشڵکاریەکان و دەزانن مێ لە چی دۆخێک دایه. کارانەبوونی رێکخراوەکان بەهۆی ئەوەیه هەر رێکخرا و دەزگایەک لە ژێر سێبەری پارت و لایەنێکی سیاسی کار دەکات. ئەوەندە کار بۆ پارتەکەی دەکات کار بۆ مێ ناکات! پێویستە تاکی مێ “ئیرادە”ی رووبەروو بوونەوەی کۆمەڵگە هەبێت و شانازی بە ڕەگەزی خۆیەوە بکات و خۆی بە شایەنی ژیان و خوێندن و کار و دیاریکردنی چارەنووسی بزانێت لە ئاست گەورەیی و ئەو رێزە بێت کە خودا پێی بەخشیوە. بێ دەنگ و دەستەوەستان نەبێت بەرامبەر ئەو ئازار و پێشڵکاری و ڕێگریانەی لێی دەکرێت.

  • قوتابی زانکۆی پۆلی تەکنیک/پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ڕاگەیاندن

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top