کارنامەی کابینەی نۆیەم و هێزی بلدۆزەکەی کوردی

چاوێکم خشاندەوە بە کارنامەکانی کابینەکانی ڕابردوو. ئەو کارنامەیەی مەسرور بارزانی خوێندیەوە، بەهێزترین و باشترین کارنامەبوو لە ماوەی کابینەکانی ڕابردووی حوکمەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پلانەی خرایە بەردەم پەڕلەمان و خەلک زۆر جیاوازتر بوو لە پلانەکانی کابینەی 6 و7 و8. هەرچەندە کابینەی هەشتەم بە دۆخێکی زۆر هەستیار تێپەڕ بوو، بەلام لە ئاست زۆر شت کەم تەرخەم بوو، لەوانە پرسی چاکسازی. ڕاستە لە قەیران بوو، بەلام توانای چاکسازی هەبوو لەسەرجەم سێکتەرەکانی حوکمەت، به قۆلبڕینی بەرپرسەکان و پارتە سیاسیەکان لە حوکمەت و ڕاگرتی زۆر کاری نایاسایی کە زۆر لە کۆمپانیا سێبەرەکان دەیان کرد. بەلام چاکسازێ پێویست نەکرا، هەر ئەوەش بووە هۆکاری بێزاربوونی خەلک. کابینەی هەشتەم زۆر هەولی دا کە بەسەر بەربەستەکان زاڵ ببی، بەلام هەندێک هۆکار هەبوون کە نەتوانرا کۆنتڕۆلی بکات کە ئاماژەی پێدەکم چیبوون. لە کابینەکانی شەشەم و حەوتەمیش هەرچەندە بارودۆخی ئابووری باشتر بوو لە کابینەی هەشتەم. بەلام نەتوانرا بناغێکی بەهێزی ئابووری دابنرێت دەبووایە کەرتی تایبەت زیاتر هەلی کارکردنی پێدرابوا لە هەرێمی کوردستان و کۆمپانیە بیانیەکان پەلکێشی هەرێم کرابووان. بەلام نەک ئەوە نەکرا بەلکو بە هەزاران مووچەخۆر خرانە سەر میلاکی حوکمەت و بە هەزاران کەسیش بە نایاسایی خانەنشین کران کە لە قەیرانی دارای بوونە هۆکاری بارگرانی حوکمەت لە دوو سالی ڕابردوو. ئەمە بوە هۆکاری بارودۆخێکی سەخت لە قەیران.

کارانامەکەی مەسرور بارزانی ئەو شتانەی لەخۆ گرتووە گەر لە کارنامەکانی پێشتر کرابوانە ئێستا دۆخەکە زۆر باشتر دەبوو. نموونێک بە وەلاتی تەنزانیا دێنم دێنم؛ لە زۆر وەلاتی جیهان لە ڕابردوو دا هەندێ جۆرە کەسایەتی دەرکەووتوون کە بۆنەتە فریاد ڕەسی گەلەکە و وەلاتەکەیان. نموونە جۆن مۆجۆفۆلی سەرۆکی تەنزانیا لە کاتێ وەلات نۆقمی گەندەڵی ببوو جۆن مۆجۆفولی سالی 2015 توانی خۆی بگەینێتە کورسی دەستهەلات کە پێشتریش لەناو حوکمەتەکەی ناسراو و دیار بوو بە پۆستە ئیداریەکان. جۆن بۆ دوو ئامانجی سەرەکی کاری کرد؛ یەکەم بنبڕکردنی گەندەلی و دووەم کەمکردنی خەرجی حوکمەت. هەموو سەیارە زیادە گرانبەهاکانی لە وەزیرەکان وەرگرتەوە و لە زیادکرنێکی ئاشکرا فرۆشتی، هەردوو سەرۆکایەتی باج و بەندەرەکانی بەهۆی گەندەلی سزا دا و دووری خستنەوە، ژمارەی وەزیرەکانی لە 30 وەزیر کردە 19 وەزیر خەرجی پەڕلمانی کەم کرد و گەشتی بەرپرسانی لەسەر ئەرکی حوکمەت قەدەغە کرد، 10هەزار فەرمانبەری ساختەی دوورخستەوە، توانای دەولەتی خستە خزمەتی تەندورستی و پەروەردە، پڕۆژە زەبەلاحەکانی دەسپێکرد و ژێرخانی وەلاتی نوێکردەووە. بۆیە تەنزانیا گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینی بووە وەلاتێکی کەشەسەندوو. خەلک ناسناوی بیلدۆزەریان پێدا بەهۆی ڕامالینی گەندەلێ.

هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی تەنزانیا بەر لافاوی گەندەلی و تێکچوونی ژێرخانی ئابوری کەوتووە، پێویستی بە کەسێکە هاوتای جۆن مۆجۆفولی، ئێستا هەرێم چاوی لە مەسرور بارزانیە کە لە حوکمەتی نوێ ئەو ڕۆلە بگێڕیت و ببێتە بیلدۆزەری کوردی هاوتای بیلدۆزەری تەنزانی. چونکە زۆر کات کەسایەتی رۆل دەبینی و کەسایەتی مەسرور بارزانی دیاری کراوە و ناسراوە بە کەسێکی توند و دژە گەندەڵ. هەموو خەڵک ئەوەی دەوێت کە بەڕێز مەسرور بارزانی خستیە بواری جێبەجێکردن، نەهێشتنی گەندەڵی و چاکسازی لە فەرمانگە حوکمیەکان و دەسبڕینی بەرپرسە حیزبیەکان لە کاری حوکمەت و بازرگانی و قورغکردنی مولکی گشتی، هیوایەک دەبەخشێ بەخەلک و خۆشگوزەرانی زیاتر وەک چۆن لە بواری پاراستن و ئاسایشی ناوخۆی فەراهەم کرد کە ڕابردوو شاهیدی بۆ ئەدات. هەر ئەوەیە بۆتە هیوای گەل بۆ بوژانەوەی ئابوری و بنیات نانی ژێرخانی بەهێزی ئابووری هەرێم. بەڵام دەبێت بە شێوازیکی درامی لە ماوەی چوار سال بەڕێز بارزانی ئەوە بکات، هێنانی کەرتی تایبەت و دانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەی دۆسیەی گەندەلی و گەڕانەوەی سامانی گشتی، هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەم.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top