نەخێر نە بۆ بەهدەردان و نە بۆ بازرگانیکردنی ئاو

ئاو سەرچاوەی ژیانە و خوای گەورە وا مرۆڤی دروستکردوە کە ناتوانێ بێ ئاو بژیت. هەروەها ئاژەل و روەکیش. وە بۆ پاکردنەوە پیستی و مان بەئاوە. بۆیە پێویستە مرۆڤ ئاو بەفیرۆ نەدات چۆنکە ئەگەر ئەو ئاوە بەفیرۆ نەدەی بگریەوە یان کەم بەکاربێنى بۆ کەسێکی تر دەچێت کە بێ ئاوە. هەروەها ئەگەر لە ژێر زەوی بمێنیت بۆ نەوەکان دەمینێت. خوای گەورە دەفەرموو ((وه‌ له‌ ئاویش هه‌موو شتێكمان زیندوو دروستكردووە وه‌كو مرۆڤ ئاژه‌ڵه‌كان و ڕووه‌كه‌كان، وه‌ ئاو هۆكاری ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێكه). هەروەها نەهی لە بەهەدەردان کردوە (اسراف). هەروەها (پێغمبەرى خوا محمد درودی خوای لەسەر بێت کاتێک یێکێک لە هاولەکان، (اصحابه) دەبینی کە ئاوی تۆزێک زۆر بەکاردەینه دەفەرمووت ئاو بەفیرۆ نەدە کەم بەکاربهێنە، ووتی ئەگەر بۆ دەستنوێژیش بێت فەرمووی بەڵێ ئەگەر بۆ دەستنوێژ شوشتنیش بێت). بەڵام ئەوەی جێگای داخە زۆر لە هاولاتیانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەری خوا ئاو بەفیرۆ دەدەن. وە هەروەها بەفیرۆدانی سەروەتی سروشتی و سامانی وەلاتە.

 

بەداخەوە لەبەر ئەوەی هندێک کەس بەفەرمان ناکەن بۆیە پێویستە سزایێک هەبێت، چونکە ئێمە زۆرمان بەسزا نەبیت پێگیری پێ ناکەین، بۆیە پێویستە بە زۆر قوفل و تەوافە بە هەموو مالێک گرێبدەن وە هەر کەس ئاو بە پێش دەرگادا بەردەت بە پارە سزاى بۆ دابنرێت. وە دانانی (پێوەری ئاو) رێگایێە لە چارەسەر و رێگرتن لە بە فیرۆدانی ئاو بەڵام؟؟! بەڵام بە بازرگانیکردنی ئاو چارەسەر نیە کە هندێک بەرپرس دەیانەوێ پێوەرى ئاو بەکاری بهێنن بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی، 1- فرۆشتنەوەی بە نرخێکی زۆر ئەو پێورە گەندەلکاریە، و 2- خوێندنەوەى هەوا پێش ئەوەى ئاو بێت و دواى ئاوەکە کۆتایى دێت، وە 3- نرخی ئاو سەرەراى ئەوەى کە هەلەى زۆرى تێدایە وەک ئەوانەى (80) یان (12) مەلیۆنیان بۆ نوسراوە. هەروەها ئەو نرخەى هاتووتە دیاریکردن زۆرە چونکە (یێک مەتر سێجا یان پێی دەلێن مکەعەب کە دەکاتە 1000 هەزار لتر واتە نزیکەى پێنج بەرمیلى ئاو) کۆمپانیا و وەزارەت چۆنیان داناوە؟

 

ئەو مالەى تا (30) متر3 بەکار بهێنى واتە رۆژێ (5) بەرمیل ئاوە ئەوە نرخى (1) متر3 بە (400) دینارە (400*30= 12،000) کە ئەمە رێژیەکى کەم مالى بچوک بەکار دەهێنن، زۆربەى مالەکان پێویستیان بە رۆژانە بە (1) متر3 و نیوە واتە مانگى (45) هەتا (60) متر3 ئەمەیان ئەوا حیسابکردوە (1) متر3 بە (600) واتە ئەگەر (600*45= 27،000) و  ئەگەر (600*60=36،000) کە زۆرە وە ئەوانەى (61) متر سێجا بۆ سەروو بەکار دەهێنن نرخى (1) متر3 بە (2000) واتە بۆ نمونە (2000*65= 130،000) سەد و سى هزار دینار کە زۆر زۆرە. بۆیە پێویستە پێداچونەوە لە هەمو هەلەکان بکرێت ئەو هەلەى گەورە حیساب نەکرێت، دوو هەواکە حیساب نەکرێت، سێ نرخەکە کەمبکرێتە. وە بەمشێوەیە (ئەوانەى تا (30) متر3 بەکاردەینن (1)متر 3 بکرێتە (150) دینار کە مانگى دەکاتە (4،500) چار هزار و پێنجسەد، وە ئەوانەى لەسەروى (30)متر3 بەکاردەینن بۆ نموونە (45) متر3 بەکاردەینن (1)متر3 بکرێتە (200) کە مانگى دەکاتە (9،000) نۆ هەزار. ئەوانەى (60)متر3 بەکاردەینن دەکاتە (12،000) دوازدە هزار. وە ئەوانەى (61)متر3 زیاتر بەکاردەینن (1)متر3 بکرێتە (400) ئەکەر (65)متر3 بەکاربینن دەکاتە (24،000) وە بۆ سەروو.

 

بۆیە لێرەوە داوا لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بەرێزان (نێچیرڤان بارزانى) و کاک (مسرور بارزانی) دەکەم کە پشتی ئەم گەندەلکارانە پشکێنن و سزایان بدەن، چونکە بەرپرسی وانە کە خەلک لە پارتی توڕە دەکەن، ئەوانە پارتی بەکاردەهێنن تا دزی پێ بکەن و دلسۆزی پارتی نین.

 

·         یاسا ناس

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

 

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top