یاریگاکانمان هاوکێشەی سەوز نین

یاریگای تۆپی پێ ناسراوە بە هاوکێشەی سەوز کە دەبێتە گۆڕەپانی تیپەکان بۆ ئەنجامدانی یاری, هەروەها ڕکابەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە دەکەن. لە وەڵاتان دا بایەخێکی زۆر بە هاوکێشەی سەوز دەدرێت بۆ یانەکەیان یان تیپی هەڵبژاردەکەیان بۆ ئەوەی یاری تێدا ئەنجام بدرێت و یاریگای جوان و سەرنج ڕاکێش دروست دەکەن. هەر ئەو بایەخەش وا دەکات یاریزان تۆپی پێی خۆشتربووێت، چونکە ئەگەر یاریگا خۆش بوو ئەوا یاریزان ئارەزووی یاریکردنی زیاتر دەبێت وە بە پێچەوانەوە ئەگەر یاریگا نەخۆش بوو هیچ یاریزانێک دڵخۆش نابێت بە یاریکردن. ئەگەر هاتو یاریگا خۆش نەبوو، لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاردانی یاریزانان. ئەو یاریگایانەش بۆ هەمیشە دروست دەکرێن بۆ یاریکردن تەنانەت لە کاتی باران بارینیش. هەندێک کات لە کاتی بەفر بارینیش یاری تێدا دەکرێت. بەڵام ئەگەر کەشوهەوا زۆر توند بوو لە ڕادەبەدەر چووە دەرەوە، ئەوا یارییەکە دووادەخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

یاریگاکانی کوردستان هاوکیشەی سەوز نین، چونکە زۆربەیان ناخۆشن و هیچ پەرەی پێنەدراوە. زۆربەی جار دەبێتە هۆی زیان پیگەیاندنی یاریزانان یان نەخۆش کەوتنی یاریزانان. تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک نەیانتوانیوە یارمەتی یانەکان بدەن بۆ دروستکردنی یاریگا سەرنجڕاکێش و خۆش. هیچ یاریزانێکی خوڵی کوردستان دڵخۆش نین بەو یاریگایانەی کە لە کوردستان هەیە. تەنها دوو سێ یاریگا نەبن ئەوەی تر هەموو یان بە کەڵکی یاریکردن نایێن. یاریگاکانی کوردستان لەکاتی باران بارین دا هەموو پڕ ئاو دەبێت، یاری تێدا ناکرێت وەک گۆمێکی ئاوی لێدێت لە کاتی باران باریندا، هیچی بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی باران بارینیش یاریگاکان تێکنەچن، زۆربەی یاریگاکان تووشی گرفت دەبن، بەهۆی پڕبوونی ئاوەوه وە سلامەتی یاریزانان دەکەوێتە گومانەوە لە کاتی یاریکردن. زۆر جار لەبەر کەشوهەوا یارییەکان دواناخەن. ئەگەر هاتوو یاریگاش بە کەلک نێت، وەک بینیمان زۆرێک لە یارییەکانی ئەمساڵی خوڵی کوردستان لە کاتی یاریکردن باران دەباری و یاری بەردەوام بوو زۆربەی یارییەکان دووانەخران، زیانێکی زۆر بە یاریزانان کەوت. هیچ کەس و لایەنیش تێدا قسەی نەکرد.

لێرەوە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار خەم له یانەکان و وەرزشوانان بخۆن بۆ ئەوەی لە کاتی یارییەکاندا تووشی زیان نەبن و بە سڵامەتی لە یاریگا دەربچن. چونکە زۆربەی چیمەنەکانی یاریگایکانی کوردستان چیمەنی دەستکردن وە لە کاتی باران بارین یاریزان تووشی زیان دەبنەوە. پێویستە یاریگای خۆش و جوان بۆ یانەکان دروستبکرێت بۆ ئەوەی یاریزانان ئارەزووی یاریکردنی زیاتری هەبێت. تا ئێستاش کارەکانی وەرزش و لاوانی کوردستان وەک پێویست نین بۆ وەرزشکاران و هیچ پەرەیەکیان بە وەرزش و وەرزشوانان نەداوە بۆ ئەوەی وەرزش پێشبکەوێت. بۆیە هەمیشە وەرزشی کوردستان بە تایبەتی تۆپی پێ بەرەو پاش هەنگاو دەنێت لە جیاتی بەرەو پێش بچێت.

قوتابی بەشی ڕۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، نوێنەری رۆژئارتیکڵ لە بەردەڕەش

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top