مانگی ئازار و بیرەوەریەکانی گەلی کورد

مانگی ئازار یان مارس لە روی فەلەکییەوە کاتێك دەست پێدەکات کە خۆر دەچێتە بورجی سەتل و لەبورجی نەهەنگیش کۆتایی دێت. لە شارستانیەتی رۆمانانیەکان ئەو مانگە ناوی مارتیوسی لێنرا بوو، واتا خوداوەندی جەنگ. هەروەها یەکەم مانگی رۆژمێری رۆمانیەکان بوە. مانگی ئازار بۆ هاولاتیانی کورد و گەلی کورد بەواتایی هاتنی وەرزی بەهار، سەری سالی کوردی، جەژنی نەورۆز و کۆتایی هاتنی سەرماو سۆلە دێت. هەر لەو مانگە دا چەندین رووداوی مێژوویی کۆن و هاوچەرخی کوردی تۆمار کراوە کە هەندێکیان دڵتەزێنن، هەندێکی تریشیان دڵخۆشکەر و هەندێکیشیان چارەنووساز بوون.

لە 1ی ئازاری ساڵی 1918محەممەد ئەمین زەکی بەگ مێژوونووسی بەناوبانگی کورد خەڵاتی خاچی پۆلاینی ئەڵمانی پێ بەخشرا. هەروەها هەر لە هەمان رۆژی ساڵی 1921دا لە کۆنگرەیی لەندەن هەوڵدرا چاو بە پەیماننامەی سیڤەر لەبارەی کێشەی کورد و ئەرمەن بخشێنرێتەوە بەشێوەیێك مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد دەستەبەر بکات. بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا، هەر لە هەمان رۆژی ساڵی 1923دا یەکەم پارێزگار بۆ شاری هەولێر دانرا کە ئەویش ئەحممەد عۆسمان بوو و لە ساڵی 1979ش دا مەلا مستەفای بارزانی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد. لە 5ی ئازاری ساڵی 1991ش دا وەچەرخانێکی نوێ لە مێژووی کورددا و چارەنووسی تۆمارکرا و یەکەم چەخماخەی راپەرینە مەزنەکەی کورد لە شارۆچکەی رانییە دژ بە رژێمی بەعس دەستی پێکرد. هەروەها لە رۆژانی ٦، ٧، ٩، ١١، ١٢، ١٤ی مانگی ئازار دا پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك و زۆربەی قەزاکان و ناحیە و گوندەکان لەگەل خانەقین ئازاد کران. لە 6 ی ئازاره ساڵی 1975ش دا رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان عیراق و ئێران بۆ دامرکاندنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی باشوور ئیمزا کرا. لە 7 مانگی ئازاری ساڵی 1988 قۆناغی دووەمی ئەنفال دژ بە کورد دەستی پێکرد بەیاننامەی 11ئازاری ساڵی 1970 دا لە نێوان سەرکردایەتی کورد و بەغدا دا ئیمزا کرا. لە 16  ئازاری ساڵی 1988 دا هێزەکانی عیراق لە پرۆسەیێکی سەربازی دا شاری هەڵەبجەیان بەچەکی کیمیایی بۆردۆمان کرد و بە هۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس گیانیان لە دەست دا.

هەروەها لە 20 ئازاری ساڵی 1919 دا شێخ مەحموودی حەفید پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆنگرەی پاریس کرد و داوایکرد گوێبیستی دەنگی رەوایی کورد بن لە رزگاربوونیان لەژێر دەستی تورکەکان. لە هەمان رۆژی 1991 ش دا کەرکووك شارەکەی بابەگور گور لەژێر دەستهەلاتی بەعس رزگار کرا و ئاگری نەورۆزی تیا کرایەوە. دوا بەدوای رێکەوتنامەی جەزائیر و لە 22 مانگی ئازاری ساڵی 1975دا پێشمەرگە بە تەواوەتی ورەی لەدەست دا و بەشێکی زۆری چەکی فرێ دا و مەلا مستەفاش نسکۆیی شۆرشی راگەیاند. لە 22 ئازاری ساڵی 1988 قۆناغی سێیەمی ئەنفال ئەنجامدرا لە 24 ی ئازاری ساڵی 1993 رژێمی سووریا بەندیخانەی حەسەکەی سۆتاند بە هۆیەوە 72 کورد گیانیان لەدەست دا کە زیندانی سیاسی بوون. لە 26  ئازاری ساڵی 1976حکوومەتی ئەنکەرە لە بەرامبەر چەند یارمەتیێکی ئابووری رێگای بە سووپای ئەمریکا دا باکووری کوردستان وەك بنکەیێکی سەربازی بەکاربهێنرێت. مانگی ئازار پرە لە بیرەوەری تاڵ و شیرینی گەلی کورد. هیوامان وایە بە دەوڵەتبوونی ئەم نیشتیمانەو دانپێدانانی لەلایەن دەوڵەتانی جیهانیش ببێتە یەکێک لە بیرەوەریەکانی مانگی ئازار.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top