پڕۆسەی پەروەردە بەرەو کوێ؟ (بەشی دووەم)

لە بەشی یەکەم کەم یان زۆر باسی هەندێ لە کێشە زەقەکانی پەروەردە و پڕۆسەکمان کرد، بێگومان گەر سەیری بکەن ئەم پڕۆسەیە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو وێران بوونە نەک چارەسەر، گەر پرسیار لە خۆمان و هەر شارەزایەکی پڕۆسەی پەروەردە بکرێ،دووایی ئەو هەموو ساڵەی حکومڕانی حکومەتی کوردی نەتوانرا وا لە قوتابیەک بکرێ کە قوتابخانەی خۆش بووێ، وەلامەکەشی زۆر ڕون و ئاشکرایە نەبوونی سیستەمێکی پێشکەوتوو یەکێکە لە هۆکارە هەر سەرەکیەکان کە بگونجێ لەگەل ئەم سەرەمەدا بەجورێک بابەت و بیردۆز و لێکۆلینەوە و سەرژمێری زۆر کۆنی تێدایە کە ئێستا ئەو بیرکردنەوانە هەمووی گۆڕاون و هەر نەماون، لە لایەکی تر نەگونجانی بینای قوتابخانەکان دەتوانم بلێم هیچ جیاوازی نیە لەگەل زیندانێک، هەبوونی بینا و قوتابخانەی گونجاو و سەردەمیانە کە پێکهاتبێ لە پەرتوکخانە و تاقیگە و باخچە و دار و بار و گۆڕەپانێکی فراون، هۆلی خۆێندنەوە و دانیشتن زۆر پێویستە بۆ نەوەیەک کە نەتوانێ لە ئێستا دا لە قوتابخانەیەک بمێنێ کە دروستکردنەکەی بۆ سەردەمێکی زۆر دوور دەگەڕێتەوە، تەنانەت ئەو قوتابخانە نوێیانەی ئێستا دروست دەکرێ هەر لەسەر ‌شێوازی کۆن دروست دەکرێ.

ئەوە بۆمان دەسەلمێنێ کە هیچ بیرۆکەی نوێ لەناو وەزارەتی نوێ بوونی نیە، گەر چاوێک بە نێوانی قوتابی و مامۆستا بخشێنین دەبینین نێوانی ئەو توێژە کەلەنی تێ کەوتووە و خەریکە بە چاوی دوژمن سەیری یەک دەکەن، بەمەش زەرەرێکی گەورە لەو پڕۆسەیە دەدا چونکە بێ خۆشەویستی هیچ شتێک سەرکەوتوو نابێ، ڕانەهێنانی مامۆستا لەسەر چۆنیەتی گونجاندن و مامەلە لەگەل نەوەی ئێستا دا بکا، بەجۆرێک دەوی هەر مامۆستایەک بکەیتەوە دەلێ قوتابی پێشتر بەڕێز بوون و نەرم و نیان بوون و شەرمێک هەبوو لە نێوانیان. بەڵام بێ ئاگایە لەوەی ئێستا نەوەیەکی تر دروست بووە لە سەردەمێکی جیاوازترە و بیرۆکەی جیاوازترە و مامەلە لەگەل کردنیشی دەبێ جیاوازتر بێ. بۆیە بەشێکی مامۆستایانیش بەدەر نین لە هۆکاری دوواکەوتووی ئەو پڕۆسەیە. چونکە ڕانەهێنراون بۆ نەوەیەک کە مامەلە کردن لەگەلی پێویستی بە شێواز و ڕێسای نوێیە، گەیشتینە سەردەمێک کە مامۆستا بڕوای بە پڕۆسەکە نەماوە، هێندەی بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیانی ئەو پیشەیە دەکا هێندە وەک ئارەزوو ئەو پیشەیەی نەکردووە، ئەوەش وا لە قوتابی دەکا کە مامۆستا نەبێ بە قدەوی ژیانی، گەر مامۆستا خوێنەر نەبێ،گەر مامۆستا بڕوای بە کتێب نەبێ، چۆن قوتابیەک چاو لە مامۆستاکەی بکا.

لێرەوە بۆمان ڕوو دەبێتەوە لە هەردوو بەشی بابەتەکەمان کە پێویستە گۆڕانێک لە کۆی گشتی پڕۆسەکە بکرێ هەر لە وەزارەتەوە سیستەمی خوێندن و بیانی قوتابخانەکان و تا دەگاتە چینی مامۆستایان، بە گشتی وەزارەتێک و سیستەمێک و قوتابخانەیەک و مامۆستایەک ئامادە بکرێ بۆ نەوەیەک کە ئێستا پێویستیەتی.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەی رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top