لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی بەم دوواییانە ڕووی لە جیهان کرد، بەتایبەت بە جیهانبوونی شارەکان، بەهۆی ئەو شاڵاوەی پەنابەرانەوە و بلاوبوونەوەیان لە جیهان. کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەم شاڵاوە بەهۆی هاتنی ئاوارەیەکی زۆر لە ناوەچەکە. لە هەمان کاتدا هاتنی بیانیەکی زۆر بۆ کوردستان بەمەستی کارکردن. گەر سەیری هەر وڵات و نەتەوەیەک بکەین، دەبینین چەندەها یاسایان هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە زمانی دایک یان کەلتور و داب و نەریتی خۆیان. بە جۆرێک بۆ هەر ولاتێک بچی دەبێ خۆت بگونجێنی لەسەر زمان و داب و نەریتی ئەو کۆمەلگایەی کە ڕووت تێکردووە. بەداخەوە لە کوردستان بە پێچەوانەوەیە، بەهۆی نەبوونی هیچ یاسایەک یان ناوشیاری تاکی کورد، هەر لەگەڵ هاتنی ئەو شاڵاوە پەنابەرەی لە چوار دەورمان، جۆرەها بیرۆکەیان بەسەر کۆمەلگاکەمان سەپاند و تاکی کورد کەوتە ژێر ڕکێفی بیرکردنەوەی میوانەکانی. وەک زمان و بە نێرگەلەکردنی کافتریاکان وە زۆر بیرو بۆچوونی تریش. بەتایبەت لەناو چینی گەنجانەوە کە هەردەم خەریکی لاسایکردنەوەی ئاوارەکان و بیانیەکانە.
لە لایەکی تر ئەو کۆمپانیا گەشتیاریانەی گەشتیار دێنن بۆ ناوچە گەشتیاریەکان، دەبینی گرنگی بە هونەر و کولتوری گەشتیارەکان ددەن، لەبڕی هونەر و کولتوری خۆمان. ئەمەش بۆ ڕاکێشانی سەرنجیان بەلای خۆیاندا. لە لایەکی تریشەوە هەموو ئەو کۆمپانیا و کەسانەی بە مەبەستی کارکردن ڕوویان لە کوردستان کرد، توانیان زمان و یاساکانی وڵاتەکانیان بەسەر تاکی کورد بسەپێنن و تاک ناچار بێ بەدووای ئەوانەوە ڕا بکات. ئەمە لەکاتێک دایە ئەوان لەسەر خاکی ئێمەن و پێویستە میوان خۆی بگونجێنی لەگەڵ خاوەن ماڵ. بەڵام بە چەندەهای ساڵە لەسەر ئەم خاکە میوانن، تەنانەت چەند وشەیەکی کوردیش نازانن. لێرەدا هەم تاکی کورد کەمتەرخەمە بەرامبەر بە زمان و کولتوری خۆی، هەم حکومەت کەمتەرخەمە لەوەی هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ پاراستنی زمانی دایک و بەها نەتەوەییەکان.
- مامۆستا
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)