پارتی و یەکێتی رووخساری نوێ دەسنیشان دەکەن

دوای تێپەربوونی دوو مانگ و پێنج رۆژ بەسەر تێپەربوونی دەرئەنجامی هەڵبژاردن، دواجار پارتی خۆی یەكلاییكردەوە كە دەیەویێ پێكهاتەی حوكمڕانی لە چوار ساڵی داهاتوودا چۆن بێت و بەسەرۆکایەتی کێ بێت. هێشتان زووە بۆ خوێندنەوە بۆ سەرۆکی حکومەتی داهاتوو. بەلام لەماوەی سەرۆکایەتی حکومەت بەرابەرایەتی نێچیرڤان بارزانی، جهێشتنی نیشتمان بوو بەئەرک. لەئەنجامی خراپی دۆخی ئابووری کۆمەلانی خەلکی کوردستان، راگەیاندنی ئابووری سەربەخۆ رووبەرووکردنەوە هەرێمێکی چکوڵانە بۆ ژێر باری 22 ملیار قەرزەوە، نەدانی گەندەڵکاران بەدادگا، لەکاتێکدا سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتێکی رەهای هەیە. هەموو ئەوانە و خراپییەکانی تریش سەڵمێنەری ئەو راستیەن کە هەموو ئەو کابینانەی سەرۆکایەتی کردووە، نەک کێشەکانی چارەسەنەکردوە، بەڵکو قولتری کردوتەوە. هەموو حزبەکانیش بەپێی پشک و قەبارەیان بەژدارن لە هەموو خراپییەکانی ماوەی رابردوو کە بوونی هەبوو لە حکومەتی رابردوو.

دوای ئەو یەكلاییبوونەوەیەی پارتی و كردنەوەی گرێكوێرەكە، بەئاراستەی دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو. کۆمەلێک پرسیار بەکراوی دەمێنتتەوە کە لە داهاتوو وەلامان دەست دەکەوێت؛ یەکەم- ئایا سەرۆکی داهاتوو ئەتوانێت دەست بۆ مەلەفی گەندەڵی درێژ بکات، یان بەلایەنی کەمەوە گەندڵکاران سزا بدات؟ چونکە سەرەرای دەیان مەلەفی گەندەلی لەهەرێم لەپێشوو، هیچ کارەکتەرێک لەحکومەت سزانەدراوە. دووەمیان- ئایا سەرۆکی حکومەتی ئایندە، ئەتوانێت نائۆمێدی لە کۆمەلگا بروێنێتەوە کە لە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی سەروەرنەبوونی یاسا، هەبوونی نادادی کۆمەلایەتی سیاسی، ئابووری بالی کێشابوو بەسەر هەرێم. سێیەم- ئایا لە ئایندە سەرۆک حکومەت ئەتوانێت سەرۆکی هەموو کوردستان بێت، یان هەر بە روالەت سەرۆکی حکومەت ئەبێت. چوارەم-بەدرێژای مێژوو گەر سەیری بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بکەین ئەو راستیەمان بۆ دەرئەکەوێت کەوا %16بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون. ئایا سەرۆکی حکومەت ئەتوانێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن جێبەجێ بکات کە بریتیە لە کوردستانێکی بەهێز؟ جێگرەکەی بۆ ئارامی و هەڵی کار و خزمەت؟ هەمووو ئەوانە و دەیانی تر پێویستە بەکات بۆ ئەوەی بزانین دووبارە روخسارەکان گۆراون یان، یان جۆرەکانی خزمەتیش ئەکتیف ئەبیت.

دیاریکردنی رووخسارێكی نوێ بۆ سەرۆکی حكومەت و خوێنێكی نوێیان تێدەگەڕێنێت. بەپێی زانیارەکان یەکێتیش بەرنامەکەی وایە خوێنکی نوێ بۆ ئێستا تێدەگەرێنت. بوونی ئەم رووخسارانە پێم وایە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش چانسێکی تر بەدی ئەکرێت. چونکە دواجار هەر کارەکتەرێک جۆرێک لە نەخشەو پلانی خۆی هەیە بۆ پەیوەندیەکان بۆ خزمەت…هتد. باشترکردنی دۆخی هەرێم هەر بە تەنیا بەگۆڕین و دابەشكردنی پۆست و كەسەكان ناكرێ. پێویستی بە هەنگاوی گەورە و بوێرانە هەیە بۆ بڕیاردان بە ستۆپکردنی هەموو کەموکوریەکانی پێشووتر. لەسەربەندی تەشکیلکردنی حکوومەت لە بەغدا یەکێک لە پێشنارەکان ئەوەبوو کۆی نادادییەکانی کابینەکانی پێشوو دابخرێت. بەلام لە خولی نوێ رێگری لێ بکرێت. دەبێ چاوەرێی کات بکەین بۆ ئەوەی وێنەکان ببینین. ئینجا شیکردنەوەی بۆ بکەین، ئاخۆ مەلەفەکانی پێشوو دائەخرێت. لەپەرێکی نوێیەوە مێژوو ئەنوسینەوە، یان لەسەر پەرە کۆن و رەشەکە بەردەوام دەبین لە ئیدارەدانی ووڵات. هیوادارم کابینەی داهاتوو بۆ ناوخۆ و دەرەوەش بسەڵمێنت چی فێربووینە لە هەڵەکانی 27سال لە ئەزموونی حکومرانی. کابینەی داهاتوو بکەینە ئاشتکردنەوەی حکومەت و هاوولاتی، چاکردنەوەی پەیوەندیەکان و چاکردنی بژێوی خەلکی هەرێمی کوردستان.

  • پارێزەر

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top