رۆشنبیری نارۆشنبیر

رۆشنبیری دەستەواژە ستەملێکراو وغەدرلێکراوەکەی ئەم سەردەمە. غەدرلێکراوە چونکە خراوەتە پاڵ ناوی ھەندێک کەس کە ھەموو شتێکە جگە لە رۆشنبیر. مرۆڤگەلێک ھەن راستەوراست دوای کەسک بوونی دواوەی لێویان و دەستکەوتنی پلەیەکی بەرزو شوێنی دەستکەوتنی پاروە گەرمەکەیان دۆزییەوە و نانیان کەوتە رۆنەوە بێ یەک و دوو پۆزاوی و قسە زڵ دەردەچن و به رۆشنبیر ناوزەند دەکرێن. بە نووسینی دوو دێڕ ئەبێ بە نووسەرو بە دەرکەوتی لەسەر شاشەیەک و کردنی دوو قسەی باق و بریق و بەچاودێری کردنێکی بێ چاودێر رۆشنبیری و رۆناکبیری ئەکرێتە پیشەی. کە ئەمە لە قاڵبی رۆشبیری نەفرەت لێکراوە و وەک غەریبەیەک پێناسەی بۆ کراوە. تا نەبن بە گەنجینەی جوانی لە رەفتارو کردار لە چۆنیەتی قسەکردن و مامەڵەکردن لەبەرێوەبردنی کار و چۆنیەتی بەرێوەبردنی کە گەیشتن بەوە ئەو کات روویەکی بچووکی رۆشنبیری لە ئێوەیە.

بەناو رۆشنبیر وەک پەتایەک بلاوەیان پێوە کراوە وەک چۆن بڵێی سوێندی جودا نەبوونەوەیان خواردووە لەگەڵ ئەم ميللەته. دەبێ گوناھی میللەت چی بێت کە بەناو رۆشنبیرێک برا گەورە و بڕیاردەری بێت. دروستبوونی ئەم بەچکە نارۆشنبیرانە لەئەنجامی ئەم گوێ شلکردنەی میللەتەوە بووە کە بۆ گشت باس و خواسێک گوێ رادێر و دەست لەسەر سینگە. ھەر ئەم رەفتارو شێوازە بەچکەکانیان مەزن کرد و کردیان بە نارۆشبیرێکی پێگەیشتوو.

بەناو رۆشنبیر دوای ئەوەی ترش و شرین لەیەکتری جیا دەکاتەوە، دەست دەکات بە رێکخستنی سیمینار و کۆر. ھەمان ئاواز دەھ جار با گوێچکەی ھه موو لایەک دا دەژەنێت. کە بەدڵی دەستەیەکە و لە دژی دەستەیەک. ھیچ وەڵاتێک خێری لەم جۆرە مرۆڤانە نەبینیوە تا ئەم ھەرێمەی ئێمە خێر ببینێ. کە دەست بۆ ھەر کارێکی ئەم سیاسەتە بەناوەی کەماوە و ئەم پەروەردە سیستەم سویدیە و ئەم حکومڕانیە سەقەتە و ئەم راگەیاندنە پەرش و بڵاوە و ئەم کولتورە تێکەلاوە ببات خەڵتانی گەندەلی و وێرانی دەکات.

بەناوی رۆشنبیریەوە مایک ھەلدەگیرێت و سەدان پرسیاری نارۆشنبیری دەخرێتە سەر مێز. گشت چین و توێژێکی جیھان سەرتاپای ژیانیان بۆن و بەرامەی رۆشنبیری لێ بڵند دەبێت. چونکی ھیچ کاتێک نارۆشنبیرێکی رۆشنبیر نەبوون. دار و بەردی ئەم ھەرێمە چاوەرێی تاک و ھەرێمێکی رۆشنبیرن. بۆیە بوار بدەن دەورووبەر قەرار لەسەر رۆشنبیری ئیوە بدات. نەک بە زۆر رۆشنبیری لەگەڵ ناوی خۆتاندا بچەقێنن.

  • دەرچووى كۆلێژى ئەندازيارى

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top