سیستەمی ووڵاتی فەرەنسا سیستەمی سەرۆکایەتییە. بەپێی یاسا سەرۆک دەسەڵاتی رەهای هەیە بەسەر تەواوی جومگەکانی ووڵات، بەجۆرێک گەر پەرلەمان دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەبێت، ئەوە لەبەرامبەردا سەرۆک دەسەڵاتی هەیە سەر لەنوێ حکومەت دروست بکات و…هتد. بە پێی یاسای ئەم ووڵاتە هەموو کەسێکی کامڵ و تەمەنی 23 ساڵ بێت، مافی خۆکاندیدکردنی هەیە بۆ ئەم پۆستە! لێرە ئەوەی بەلامەوە گرنگە ئەو ئەهمییەتە ستراتیژی و سیاسییەیە کە وولاتی فەرەنسا له رێگای خۆبەربژێرکردن داویەتی بە گەنج. نەوەک مشتوماڵکردنی سیستەمی سیاسی ئەم ووڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە لە دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر هیرۆشیما و تێکدان و خاپوورکردنی ئەم ووڵاتە، یەکەم هەنگاو کە نرا بەئاراستەی بنیاتنانەوەی ووڵات، وولاتیان دابەشکرد بەسەر چه ند بەشێک. چینی گەنجیان ناردە بەر خوێندن و چینەکانی تریش بۆ بنیاتنانەوەی کۆمەلگا تەرخان کرد. ئێستا ئەو ووڵاته بەهۆی سوودوەرگرتن لە وزەی گەنج، بەپێی هەموو توێژینەوەکانی جیهان دەرکەوتووە کە لە ساڵی 2050 دەبێتە زلێهزترین ووڵاتی دونیا لەسەر ئاستی سەربازی، سیاسی و ئابووری و …هتد.
بەڵام بەداخەوە لەهەرێمی کوردستان پەیوەندیێکی ناتەندروست لەنێوان گەنج و دەسەڵاتدا هەیە هۆکارەکان زۆرن. بەڵام گرینگترینیان ئەوەیە سیاسیەت بەمانا جەوهرییەکەی نەهاتۆتە ناو فەزا و کەلتوری کورد. ئێمە تائێرەش بەچاوێڵکەی شۆرش و شاخ ئەروانێنە سیاسەت و دەسەڵات، و دۆخێکی پڕ لە گرژی لەنێوان و گەنج و دەسەڵاتدا درووستبوو. دەرئەنجامی ئەم گرژییە هەر لایەک لەتێروانینی خۆییەوە ئەوی دیکە تۆمەتبار دەکات. بەجۆرێک دەسەڵات گەنجان بەخەمسارد و بێ موباڵات لەبەرامبەی کێشەی نەتەوەیی و سیاسی ناوزەد ئەکات. لەکاتێکدا هەر گەنجی خۆبەخش بوو چەندین ساڵ شەڕی داعشی ئەکرد.
بەڵام روویی راستی بابەتەکە ئەوەیە دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکی تاکڕەو و موڵکدارە بەکۆمەلێک کەس. بەجۆرێک زۆرترین دەسەڵاتی ماددی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و هتد بۆ خۆیان قۆرخکردوە. لەبەرامبەردا گەنجان دوای چەندین ساڵ خوێندن چێشتنی سەرما و گەرما. نەک مافی دامەزراندییان نییە، بەڵکو لەنێو بازاریش هەلی کاری بۆ نەرخساوە. ئەوجا کێ تاوانبارە وەڵام با بۆ ئێوە بێت؟ گەنجان لە باشوور خودی خۆیان بەشێکین لە ئاریشەکان. واتە خۆیان بەشێک نین لە چارەسەرکردنی ئاریشەکانیان. بە جۆرێک تا ئێستا لە دوای عێراقی نوێ کۆدەنگەیک نییە لەنێو گەنجان. لەشارێک گەنجان تۆڕە و رق ئەستوورە و دەرژێنە سەرشەقام. بەڵام لەهەمان کاتدا لەشارێکی تر گەنجان دەستیان لەناودەستی دەسەڵاتە!
ئەم پەرەتەوازییە لەناو گووتاری گەنجاندا لە رەهەندێکی ترەوە، پەراوێزی خودی گەنجانی لێ دروست بووە لە ناوەندەکانی بڕیاری سیاسیدا. گەر سەیری گووتاری هێز و لایەنە سیاسییەکان بکەین بەتایبەتی لە کاتی کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ چینی گەنجان، بەردەوام درووشمی (گەنج ئایندەمانە، سەرکردەکانی ئایندە، گەنجانمان وزەی لەبن نەهاتوون و … هتد). بەڵام نەمانبینی و نەمانبیست باس لەپیربوونی نەوەێیک بکرێت.
ئەم ئیعتیراف نەکردنە بۆتە هۆکارگەلێک بۆ بێئۆمێدکردنی گەنجان لەنێو کاری سیاسی. بۆیە ئەگەر بڕیارە خەمی کوردستانێکی بەهێزمان هەبێت، ئەوە ئەرکی دەسەڵاتە له رێگای شەفافییەت، خزمەتگۆزاری و دانانی ئەو یاسایانەی کە گەنج خۆی تێدا ببێنتەوە و مافەکانی دابین بکرێت و ئەرک و بەرپرسیارەتیش دیاری بکرێن. بەدەر لەمە ئەزموونی 27 ساڵی حوکمرانی هەرێم، وێنەکان لە فۆرم، کات و روخسارێکی تر دووبارە ئەبێتەوە.
- پارێزەر
(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)