مرۆڤ لە ھەر شتێک زیاتر پێویستی بە ژینگە و ئاو و ھەوایەکگ خاوێن ھەیە تا وەکو تەندروست و ساخ بێت. کوردستان یەکێکە لە وڵاتە سروشت دلرفێنەکانی جیھان، کە ساڵانە خەلکانێکی زۆر لە ھەموو شوێنێکی جیھان رووی تێدەکەن. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ھۆشیاری ژینگەیی نەگەشتۆتە ئاستی پێویست. لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دنیا پاک راگرتنی ژینگە ئەرکێکی رۆشنبیری تاکەکانی کۆمەڵگایە، دەوڵەمەندترین سەرمایەداری ژاپۆن دوای تەواوببونی کاتی دەوامەکەی لە شەقامەکانی ژاپۆن دەست بە پاکردنەوە دەکات، کاتێک لێی دەپرسن بۆ ئەمکارە دەکەیت، دەلێت من بەھۆی وڵاتە کەمەوە، ئاوا دەوڵەمەند بوومە بە ئەرکی خۆمی دەزانم وڵاتەکەم خۆشبوێت و خزمەتی بکەم.
حکومەت رۆڵی سەرەکی دەگێرێت لە ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ پاک راگرتنی ژینگە، پێویستە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ھاوڵاتیانی خۆی دابین بکات تا وەکو خەڵکیش ھەست بە بوونی خۆێان بکەن و بەرپرسیاری ھەست پێبکەن. خەڵکیش پێویستە ھەر کەس لای خۆیەوە ژینگە پاک راگرێ ھەرنا بۆ سەلامەتی خۆی و ئەو ئاو و ھەوای ھەلیدەمژێت، کاردانەوە تۆرەیی خەڵک ھەر چی بێت بەرامبەر کەمتەرخەمییەکانی حکومەت، نابێت رقی خۆی بە پیسكردنی ژینگە بەتال بکاتەوە، چونکە نا ھۆشیاری خۆمان دەردەخات، میللەتێکیش ناھۆشیار بێت زیاتر دەچەوسێندرێتەوە.
پێویستە لای تاکی کورد پاک راگرتنگ ژینگە ببێتە ئەرک نەوەک پیشە، کاتێک لە سەیرانگاو بازارەکان و شوێنە گشتیەکانە، پاک و خاوێنی بە ئەرکی خۆی بزانێت نە وەک حکومەت و کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان، لە ھەر کوێ ژینگەکەی پاک بوو کەواتە لە وڵاتێکی خاوەن شارستانی و خەلکێکی تێگەشتوو ھۆشیار لەو وڵاتە دەژین.
- نوێنەری رۆژئارتیکڵ لە هەولێر.