بۆچی باسی گەندەڵی (رەفحا) ناکەن؟

هندێک ئەندام پەرلەمانی بەناو کورد کە بەدەنگی کورد بووینە ئەندام پەرلەمان لە بەغدا بەپێی یاسایێک لە کاری سەرەکیان چاودێری کردنی حکومەتی بەغدایە. بەڵام ئەوان گەندەڵی بەغدا نابینن تەنها کاریان بوویتە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان. هۆکارەکەش نادیارە ئایە بەرامبەر پارە خۆیان فرۆشتوە یان گرتە ڤیدیۆیان لێیان گرتووە و بوویتە کارتی فشار لەسەریان. یێک لە گەندەڵیە هەرە بچووکەکان کە لەبەغدا ئەنجام دەدرێ و تا ئێستا چاوپۆشی لێکراوە دابینکردنی بودجە و مووچە و بیمەی نەخۆشی و زەمالەی خوێندن و پێدانی عەرد و پارە بۆ ئاواکردنی عەردەکە بە نزیکی ٣٠ هزار خێزان کە ناونرانە بە (رەفحا). با بزانیین رەفحا چییە و چوێە و چێنە؟ رەفحا ناوی ناوچەیەکە لە وڵاتی سعودیا و لە سەردەمی حزبی بەعس کەمپێکی تێیدا دروست کرا بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەردەمی حزبی بەعس ئاوارەبوون لە سالی ١٩٩١. خۆیان و خێزانیان لەو کەمپە نیشتەجێبوون هەر وەک بە سەدان هزار کورد ئاوارەبوون بۆ ئیران و تورکیا و هتد… ئەوەی جێگای داخە کە تا ئێستا بێدەنگبوونە لەسەری، ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بە یاسای ژمارە (٤) نووری مالکی و تەواوی حزبە شیعەکان دەنگیان لەسەر یاسایەک دا بە ناوی (قانون الرفحاء) و بەپێی ئەو یاسایە ناوی زیاتر لە ٢٩ ھەزار سەرۆک خێزان نووسرا کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە. ئمتیازاتەکانی ئەم یاسایە ئەمانەی خوارەوە بوون:

١- بۆ ھەر سەرۆک خێزانێک مووچەیەک بەسترا لەسەر میزانییەی دەستەی زیندانیانی سیاسی بە کۆژمەی نزیکەی ٢ دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دینار، هەر وەک چۆن سەرۆک وەزیرانی ئێستا (مستەفا كازمی) ئاماژەی بەوە کرد کە خێزان هەیە (١٥) پازدە مووچەی هەیە (١٥*١٥٠٠٠٠٠ =٢٢،٥٠٠،٠٠٠) (بیست و دوو ملیۆن و پێنج سەد هزار دینار) بۆ ھەر خێزانێک لە مانگێک. ئەگەر (٢٩٠٠٠ عائلە * ٦ کەس بکەین=١٧٤،٠٠٠) کەس. مووچەی سالانەیان دەکاتە زیاتر لە ٤٠ ملیار دینار جگە لە ئمتیازاتی تر لە خوارەوە هاتووە. ئایە بۆچی ئەو پارەیە بەو یاسایە بە ئاوارەکانی کورد نادرێت؟ وە ئەوە ١٦ ساڵە ئەو هەموو بودجەیە بۆیان خەرج دەکرێت گەر ١٦ جاران* ئەو هەموو مووچە و خەرجیە بکەی میزانیەی وەلاتێکی هەژار دەردەچیت.

٢- ھەر بەپێی یاساکە ھەر سەرۆک خێزانێک پارچەیەک زەوی لە پاریزگاکەی خۆی لەسەر تاپۆکرا و بڕی ٤٠ ملیۆن دیناری پێدرا تا خانووی پێدروست بکات. لێرە گریمان ٢٩٠٠٠ خێزان هەر یێک ٤٠ ملیۆن دینار (٢٩٠٠٠*٤٠= 1.16e12 ) تەنها ئەو برە پارەیە کە پێیان دراوە کە ئەو عەردەی پێ بکەنە خانوو.

٣- ھەر بەپێی یاساکە کۆمەڵی ئیمتیازاتی دیکە ھەبوو. بۆ نموونە ھەر ئەندامێکی ئەو خێزانانەی کە نیشتەجێی کەمپی رەفحا بوون بۆیان ھەیە کاتێک نەخۆش کەوتن لەسەر میزانیەی دەستەی زیندانیان سیاسی بچنە دەرەوە بۆ چارەسەر و گەر خوێندکاریان ھەبوو دەتوانن زەمالەی خوێندن وەرگرن و لە چی وڵاتێک بیانەوی بخوینن. جا ئەم خێزانانە لە ئێستادا زۆربەیان لە دەرەوەی وڵات دەژین و مووچەکەشیان وەردەگرن.

ئایە تا ئێستا ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کورد کە دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆچی رەخنە و دژایەتی ناکەن؟ ئایە ئەمە گەندەڵی نییە؟ یان چاویان لە راست گەندەڵییەکانی بەغدا دادەخرێت؟ با وەڵام بۆ ئەوان بێت

  • یاساناس
  • (گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top