هاورێیێکی باش هەڵدەبژێرم دەبم بە هاوریێکی باش

لە ژیانی هەمووماندا کەسێک هەیە کە پێی دەڵێین هاورێ و بە کەسێکی خۆشەویستی خۆمان دایدەنێین و باوری تەواومان پێی هەیە. پرسیار لێرەدایە ئایە ئەم کەسە بە چ پێوەرێک دەیکەم بە هاورێم و بە خێزانەکەم دەیناسێنم، و چۆن هەڵیدەبژێرم و چۆن مامەلە لەگەڵی بکەم، چۆن بزانم کەسێکە بۆ کارێک لەگەڵم نییە و هیچ مەسلەحەتی نییە؟!

1- سەرەتا پێناسەی هاورێ دەکەین: کەسێکە کە دێتە ژیانتەوە و هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیتە و بیروراتان دەگۆرنەوە و تا رادەیێک لە بیرورا هاوبەشن.

2- هاورێ لە ناوەکەی دا دیارە هاو + رێ کە دوو کەس یەک رێگا دەگرنەبەر هەتا کۆتایی و دەتوانرێت لە دوو کەس زیاتربێت.

3 – ئەرکی هاورێ بەرامبەر هاورێ دەبێت لەکاتی ناخۆشی کە خەلک زۆر دووری دەبێت هاورێکەی لە نیزیکی بێت و هاوبەشی خەم و کێشەکەی بێت و بە هاوبەشی لە کێشەکە دەربازبن.

4 – ماددە یان پارە گەورەترین کێشەی هاورێیەتی ئێستا ماددەیە ئێستا زۆرێک لە هاورێیەتی کۆتایییەکەی کە تێدەگەن کە تەنها بۆ پارە هاورێیەتی کردووە. ئەمەش دەبیتە هۆی نەمانی سیقە بەرامبەر هەلبژاردنی هاورێ و زۆر کات کەسانێکی باش بەم هۆیەوە باوەری بەرامبەر خەلک لە دەست ددەن، بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن و خۆی لە خۆی دا کەسانێکی باشن. نابێت بەهیچ شێوەیێک هاورێیەتی بە پارە بکرێت و پێوانەی هاورێیەتی بکەن.

5 – رەنگ و رووخسار، ئەمە دژوارترین بابەتە لە هاورێیەتی کە کەسانێک هاورێیەتی گەنجێک دەکەن بەس لە بەر ئەوەی کە خوشکەکەی جوانە! یان خۆی جوانە خۆت دووربگرە لە کەسێک بە تەماحی کچێکی نزیکتە کە بەو هۆیەوە هارێیەتیت دەکات یان دایما حەزی لە رووخسارتە نەک دل و دەرونت. ئەمە دەلێن پێی هاورێیەتی کاتی و درێژ ناخایەنێت و بەکێشە ئەم هاورێیەتیە کۆتایی دێت.

6 – هاورێ و ماڵەوەتان، دەبێت کەسێک هەلدەبژێری بە هاورێت متمانەی تەواوت هەبێت پێی کە تێکەلی خێزنەکەت (عایلە) کەت بێت خوشکت وەکو خوشکی خۆی دانێت گەر وانەبێت هاورێیەی تیەکەت کاتێ کەم دەخایەنێت و کۆتایی دێت.

7 – دیاری دیاری بردن بۆ هاورێکەت لە کاتە تایبەتەکانی وەکو رۆژی لە دایک بوون، ئەوا هاورێیەتیەکەتان نوێ دەبتەوە و خۆشەویستی نێوانتان زۆرتر گەرموو گورتر دەبێت کە دەزانیت کەسێک هەیە کە ژیانی تۆی لا گرنگە و هەنگاوکانت دەژمێرێت و گرنگیێکی تایبەتت لای هەیە.

8 – لێبووردەبە هەموو مرۆڤێک هەلە دەکات. کە تۆ لەگەل کەسێ بوویت لەو کاتەش دا بەدڵنیای وە هەلەش دەکەی و هەلەش بەرامبەرت دەکرێت بە لێبوردن هاورێیەتی بەرفراوانتر دەبێت.

پێنج هۆکار دەبیتە هۆی نەمانی هاورێیەتی:

1 گومانی خراپ.

2 زەمکرنی لە لای خەلکی.

3 ئیرەی (بەخیلی) بردن بە دەستکەوتی هاورێکەت.

4 درێژەدان بە گالتە ( ترانه ) کردن.

5 نەمانی سیقە.

(گووتار دەربڕینا بۆچوونا نڤیسکارانە، نەیا سایت و گووتارنامەیا رۆژئارتیکڵ)

Related posts

Leave a Comment