کەس ناڵێ ئێمراتۆریەتە مێژوویەکانی نەتەوەکان لێوانلێو لە دیموکراسیبوونە. سەرەڕای زوڵم و ستەم و داگیرکاریەکانیان، چەسێنەری گەلەکەی خۆشیان بوونە. کەچی ئێستاکە وڵاتەکان وخەڵکەکەی شانازیان پێوە دەکەن و بە سەردەمی زێرینی وڵات و گەلەکەشیان دەزانن. چونکە بناغەو پایەی شارستانیە دەوڵەمەندو بەرزەکانی ئێستاکەیان، بەرهەمی دەسەڵاتی ئەوسای پاشا دڵرەق و داگیرکەرکان و وڵاتە کۆنەکەیانە. کورد بە درێژایی مێژوو خاوەنی هیچ شارستانیەک و پاشایەکی هاوشێوەی ئەوان نەبووە (لە زوڵم و ستەرم و چەوسانەوەو داگیرکاریدا)، وڵاتی کوردان جگە لە چەند شارێک کە ئەوکات زۆر بچووک بووەو ژمارەی دانیشتوانی لە هەزار کەس تێپەری نەکردووە، هیچ شارێکی گەورەی نەبووە کە پربێ لە شارستانیەت و کولتوورو فەرهەنگی دەوڵەمەند. زۆرینەی کورد لەناو چیاکان و دەشتەکان ژیاون، لەو شوێنانەش جێگیر نەبوونە. بەهۆی گۆرانکاری وەرزەکان کەش و هەواو جەنگەکان، بەردەوام لە شوێنێک بۆ شوێنیکیتر کۆچی کردووە. پێشینانیش دەڵێن (کورد ماڵی لەسەر پشتی کەرە)، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت هەموو کات بەهەر هۆیەک بێت، کوردەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکیتر کۆچیان کردووە. بەو سورشتەش نەیتوانیوە قوتابخانەو کارخانەو نەخۆشخانەو تەنانەت ماڵ و خانوشی هەبێ. لە هەمووی گرینگتر (قوتابخانە)، راستە گەر قوتابخانە بونیشی هەبا تەنها بۆ منداڵانی میری و چینی دەسەڵاتدار بوو تێیدا بخوێنن. بەڵام سودی زۆردەبوو بۆ ئەوکات لە بەرەوپێشردنی شارستانیەت و بەرێوەبەری وڵات لەسەر بنەمای زانستی و ئێستاکەی ئێمەش سودمەندی سەرەکی شارستانیەتی ئەوساکە دەبووین. هەوەک چۆن شارستانیەتە مێژوویەکان سودی بۆ ئێستای وڵاتەکانی خۆیان هەبووە و هەیە.
هەرکات کورد لە دەوڵەتبوون نزیک دەبێتەوە، هاوسێ و دوژمنەکانی کەڵبەکانیان تێژ دەکەن و وەک دڕندەیەک دەکەونە گیانی کورد و هەوڵی سڕینەوەیان دەدەن. چونکە دڵنیان کورد سەربەخۆبێت و شەری وەرگرتنەوەی مافەکانی بکات ئەوان بەرەو لەناوچوون و توانەوە دەچن. لەبەر ئەوەی نزیکی(2/3) خاکی دوژمن، هی کوردەو داگیریان کردووە. بۆیە کە لە رابردوو بەهەر هۆکارێک بێت بۆمان نەلواوە خاوەن دەسەڵات و شارستانیەکی دەوڵەمەندو خاکێکی فراوانبین، لەمەولا پێویستە کورد ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆی و گرینگی بە گەشەسەندنی شارستانیەت بدات، گەرچی دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە پڕبێ لە زوڵم، ستەم و چەوسانەوەش. دروستبوونی ئەو دەوڵەتە زۆر پێویستە، گەر ئەو نەوەیەش نەبێ نەوەی دوای ئێمە دەتوانێ لە خێروبەرەکەتی ئەو دەوڵەتەش سودمەند بێت. چونکە تا کورد نەبێتە خاوەن دەسەڵاتی سەربەخۆ و شارستانیەتی دەوڵەمەندو پر لە فەرهەنگ ناتوانی لە داهاتووی خۆت و خەڵک ووڵاتەکەت دڵنیابیتەوە، نەک مافەکانیشت وەرناگری، بگرە سەردەم دوای سەردەم خاک و مافەکانت زەوت دەکرێ و هەموو کات لەبەردەم هەرەشەی لەناوچون و ئاوارەیی و دەربەدەری لەسەر خۆت و منداڵەکان و نەوەکانی دوای خۆشمان دەبێت. نابێ تاکی کورد هەرگیز ئیرادەی لاوازبێ و بەدوای دروشمی بریقەدر بکەوێ، کە دوژمنان لە رێگای نوسەرو رۆشنبیرەکانی خۆیانەوە دەوڵەت بوون لای گەنجەکان بێ بەهاو ناشرین دەکەن، لە کاتێکدا نەتەوەکانێ خۆیان بەو سەردەمی پێشکەوتن و ئەو هەموو یاسایی مافی مرۆڤ ئێستاکەش بە تاوانی کوردبوون رۆژانە لاوەکانمان لە زیندان دەکەن و دەیانکوژن و شارەکانمان داگیر دەکەن و تیرۆرمان دەکەن و لە سێدەرەمان دەدەن. کەچی نوسەرە گەمژەکانی دوژمن بە ئێمە دەڵێن باوی دەوڵەتی نەتەوەیی نەماوە، لە کاتێکدا پێویستە ئەو نوسەرانە رووی قسەیان لە دەسەڵاتدارە زاڵمەکانی خۆیان بێت نەوەک گەنجی دڵپاکی ئێمە. دوێنێ نەلواوەو سبەی زۆر درەنگە ئەمرۆ کاتی دروست بوونی ئەو دەوڵەتەیە گەر لە یەک شاریش بێت گرینگە.
- نوونەری رۆژئارتیکڵ ل هەولێر