هاوڕێیەتیش بووەتە بە مەرج

هاوڕێیەتی ووشەیەکە لە بنەڕەت دا بە مانای خۆشەویستی دێت، بەمەبەستی لێکنێزیکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دێت. هەروەها چەمکێکی جوانە بەمەبەستی پەیوەندی مرۆڤایەتی بەکاردێت. مەرج نییە ئەو پەیوەندییە بە تێکڕای تەمەنەوە دیاری بکرێت. بەڵکۆ کەسێکی بچووک دەتوانێت پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسێکی گەورەدا ببەستێت. هاوڕێیەتی خودی ئەو کەسانە دیاری دەکات کەوا پەیوەندی لەنێوان کەسێک یان چەند کەسێک ئەنجامدەدرێت. هاوڕێیەتی پێوانە دەکرێت لەسەر ڕێزگرتن و ڕاستگۆیی و متمانە پێبوون لە نێوان مرۆڤەکاندا. هەروەها هاوڕێیەتی بە نیشانەیەکی خۆشگوزەرانی نێوان کەسەکان دادەنرێت، وە نیشانەیەکی دیاری هەموو کۆمەڵگایەکە. ژیان پێویستی بە هاوڕێیەتی هەیە هیچ کەس ناتوانێت بێ هاوڕێ بەردەوامبێت لە ژیان. هەبوونی هاوڕێ واتە هەبوونی ژیان، هاوڕێیەتی دەمانگەیەنێت بە لۆتکەی ژیان.

هاوڕێیەتی کێ بکەین و کێ نەکەین؟

هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکەین کەوا بە هەموو شێوەیەک لەگەڵتن چ بە خۆشی بێت یان نەخۆشی بێت وە ئەو کەسانە هەڵبژێرین که جێگای متمانەن و ڕاستگۆن لەگەڵمان. هەروەها هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکەین کەوا نهێنی پارێزراون و تەنها ڕاستی و دروستی لە دەوی ئەو کەسانە دێتە دەرەوە وە. هەروەها هاوڕێیەتی کەسانێک بکەین هیچ بەرژەوەندییەکی لەگەڵمان نییە و لە دڵەوە هاوڕێیەتی لەگەڵمان دەکات وە لەگەڵ ئەو کەسانە بین زیاتربێت لە برایێک بۆمان. چونکە زۆربەی کات ئێمە لەگەڵ هاوڕێکانمانین، نەک براکانمان وە. بۆیە دەبێت ئێمەش لەگەڵ هاوڕێکانمان بین بە هەموو شێوەیەک کە ئەو لەگەڵمانە، لەگەڵ کەسانێک بین کە مەرجی هاوڕێیەتی دانەناوە بۆ بوون بە هاوڕێیەتی. هاوڕێیەتی ئەو کەسانە نەکەین کەوا کاتێک لە خۆشی لەگەڵمانە له نەخۆشیش پشتمان لێدەکات، هەروەها خۆمان لە کەسانی درۆزن و کەسانی ناڕاستگۆ و بێ متمانە پبارێزین و هاوڕێیەتی ئەو کەسانە نەکەین کاتێک قسەیەکی نهێنی پێی دەلێی بۆ کەسێکی هاوڕێی خۆی بلێتەوە. واتە نهێنی تۆ ئاشکرا بکات ڵای کەسێکی دیکە. هەروەها هاوڕێیەتی ئەوانە نەکەین مەرجی بوومان داناوە، بۆ نموونە کەسێکی بیەوێت لە ناوت ببات چ بە کۆشتن بێت یان هەر شتێکی تر بێت، وەک بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولیەکان لەڵایەن هاوڕێیەک پێشنیار کرا بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەی به دانانی کەمێک پارە یان شتێک کە ئەو کەسە دەیەوێت. هەروەها هاوڕێیەتی ئەو کەسانە نەکەین کە بە دەم زۆر دڵخۆشە و هەمیشە لەگەڵتە و وە نازانین له دووای چەقۆمان لێدەدات.

ئێستاکه ئێمە لە زەمانێک دەژین کە سۆشیاڵ میدیا بەکاردێت. سۆشیاڵ میدیا کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا دا هەیە. هاوڕێیەتی ئێستاش زۆربەی بووەتە سۆشیاڵ میدیا و کاردەکاتە سەر کۆمەڵگا. لە کوردستان تا دێت سۆشیاڵ میدیا زیاتر بە کاردەهێندزێت. بەکارهێنانی فەیسبۆک وەک نموونەیەکی سۆشیاڵ میدیا، ئێستاکە لە هەموو وەڵاتێک بەکاردێت. بە چاوی خۆمانیش ئەو ڕاستیانە ئەبینین یان گۆیمان لێدەبێت که ڕوودەدات چ بەڵایەنی خراپە بێت یان باشە بێت. زۆربەی هاوڕێیەتی ئێستاکە بووەتە قسەکردن لە سۆشیاڵ میدیا. ڕەنگە کەسانێک یەک و دوو هەرنەناسن و یان هەر یەک و دوویان نەبینیبت بە هۆی قسەکردن بوونەتە بە هاوڕێی یەکتری، جا چ ئەو هاوڕێیەتیە لە ناو وەڵاتێک دابێت یان نێوان وەڵاتان دابێت. بەکارهێنانی سوشیاڵ میدیا وەک باشە برییتە لە بەڵاوکردنەوەی زانیاری بە شێوەیەکی ڕاست و دروست. هەروەها بەڵاوکردنەوەی وێنە وەڵاتان جا چ سروشتیبێت یان هەر وێنەیەک بێت کە بە مەرەمی باشە بەکاربێت، وە بێت خۆمان دووربخەینەوە لەو کارانەی بە مەرەمی خراپە بەکاردێت لە نێوان دوو هاوڕێی لە بەکارهێنانی سوشیاڵ میدیا. بۆ نموونە دوو کەس دەبن بە هاوڕێ چ ئەو دوو کەسە یەک ڕەگەز بن یان ڕەگەز جیاوازبن بە هەموو شێوەیەک نابێت بە مەرەمی خراپە بەکاربێت. هەروەها زوو باوەڕ بەو کەسانە نەکەن کە سەرەتای هاوڕێیەتیە. تا ئێستاکە بەهەزاران کەس لە کوردستان و هەموو جیهان ژیانیان بووە بە دۆزەخ بە هۆکاری زوو باوەڕکردن بە کەسانێک بۆ هاوڕێیەتی و بەستانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، ئەو ڕووداوانەش لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە. بەکارهێنانی وێنەیەکی هاوڕێیەک بە مەبەستی خراپە، بەکارهێنانی کەسەکە بۆ ئەنجامدانی کارێکی ڕێگە پێنەدراو و دوور لە ڕەوشتی مرۆڤایەتی.

هاوڕێیەتی ئێستاکە دەتوانین بلێین بووەتە بە پارە یان بووەتە بە مەرج. ئەگەر پارەت هەبوو ئەوا هاوڕێت زۆرە وە ئەگەر پارەت نەبوو ووشەی هاوڕێیەتی بوونی نییە لە ژیان. کەسانێک هاوڕێیەتی یەکتر دەکەن مەرجیان لەگەڵ یەک هەیە. بۆ نموونە دوو کەس دەبن بە هاوڕێ یەکێکیان بە وەی تر دەلێت دەبێت هەموو ڕۆژێک بێی کاری خراپ و ڕێپێنەرداوم لەگەڵ بکەی، ئەگەرنا هاوڕێیەتی ناکەم لەگەڵت. هەروها کەسانی وا پەیدا بوونی لەو سەردەمە تەنها ئەنجامدانی کاری نابەجێ و قێزەوونە، هاوڕێکانیان بۆ کاری هەڵە فریو دەدەن یان دەیانبەن بۆ شوێنێک بۆ کاری خراپە. لێرەدا دەبێت ئێمە لەو کەسانە دووربین کاتێک دێنە ناو ژیانمان بە مەبەستی هاوڕێیەتی وە دوواتر بەکارمان دەهێنن بۆ کاری خراپە. هەمیشە لەگەڵ ئەو کەسانە بن کە ووشەی هاوڕێیەتی بوونی هەیە لە ژیانیان و هاوڕێیەتی لە دڵەوە دەکەن. چونکە هاوڕێیەتی دەتوانێت بتکات بە خۆشەویسترین کەس ڵە ژیان و وە دەتوانێت بتکات بە بەتبەخترین کەس لە ژیان.

چەند ووتەیەکی ناوداردان دەربارەی هاوڕێیەتی: (ناتوانم بێ هاوڕێکانم بژیم ئەوان جوانترین و بەنرخترین دیاری ژیانن بۆ من)، (هاوڕێیەتی بە دڵە نەک بە گیرفان)

  • نوونەری رۆژئارتیکڵ ل بەردەڕەش و قوتابی بەشی ڕۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top