ڕیاڵ مەدرید سۆزی بۆ ناڤاس نەبوو

ناڤاس گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کۆستاریکا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کرد بۆ بەرگریکردن لە تۆڕی گۆلی یانە مەریدییەکە. ناڤاس یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان لە ساڵی 2014 لە جامی جیهانی هەڵبژاردەکان، بۆ وەڵاتەکەی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کرد بە شێوەیەکی زۆر باش و نایاب، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەرکەوت. ڕۆڵی سەرەکی بینی بۆ هەڵبژاردەکەی بۆ تێپەڕبوون بۆ قۆناغەکانی ئەو جامە. هەر بۆیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان کە لە وڵاتی بەرازیڵ ئەنجامدرا، لە ساڵی 2014 بۆندی پێشکەشی ئەو گۆڵپارێزە کرد. گۆڵپارێزەکە یانەی لیڤانتی ئیسپانی بەجێهێشت و پەیوەندی بە شاهانەوە کرد.

کایڵۆر ناڤاس کە بە پڵنگی ڕەش ناسراوە، سەرەتا بە هۆی یەدەگ بوونی لە پێکهاتەی یانەی شاهانە ئاستێکی پێشکەش نەکرد کە ئەو کاتە کاسیاس گۆڵپارێزی یانەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی ئیکەر کاسیاس یانەی شاهانەی بەجێهێشت و ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی پورتوگاڵی، ناڤاس توانی شوێنی کاسیاس بگرێتەوە و ئاستی بەرەو پێش ببات. ئەمەش وای کرد ڕاهێنەری یانەکە بەشێوەی سەرەکی پشت بە گۆڵپارێزە ببەستێت. ناڤاس هەر لە دەستپێکی یاریکردنی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ناچارکرد کە گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزیکی تر ئەنجامنەدات بۆ پێکهاتەی سەرەکی یانەکە. ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بوو گۆڵپارێزە کۆستەرییەکە بە شێوەیەکی زۆرباش و پتەو دەربکەوێت و ئاستێکی ناوازە و نایاب پێشکەش بکات. تا ئێستا گۆڵپارێزەکە چەندین نازناوی لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەست هێناوە. گرنگترینیان بەدەستهێنانی خوڵی ئیسپانیا و خوڵی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. هەروەها جامی جیهانی یانەکانیشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە لەگەڵ چەندین نازناوی تر. تاکە گۆڵپارێزە لە جیهان بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک خوڵی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت. ئەو گۆڵپارێزەش ڕۆلێکی زۆر باشی بینی لە سەرکەتنەکانی ئەو خوڵە. بەڵام ئەوەی جێگای داخ و گومانە ئێستاکە ئەو گۆڵپارێزە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دوورخراوەتەوە. بەهۆکاری گواستنەوەی تیبو کورتوا گۆڵپارێزێ هەڵبژاردەی بەڵجیکا و یانەی چێلسی ئینگلێزی لە هاوینی ساڵی ڕابردوو. هەرچەندە کورتوا گۆڵپارێزێکی زۆر باشە و لە جامی جیهانی بە باشترین گۆڵپارێز دیاریکرا. بەڵام جێگای ناڤاسی بە تەواوی پڕنەکردووتەوە، دوای هاتنی بۆ یانەی شاهانە ئاستی تا ڕادەیەک دابەزیوە و تا ئێستاش ئەو ئەرکەی بەجێنەهێناوە کە یانەی ڕیاڵ مدرید پێ داوە. ڕیاڵ مەدرید لە چاو ساڵەکانی تر ئێستاکە گۆڵی زیاتری لێدەکرێت.

واتە دەتوانین بلێین ڕیاڵی سەردەمی ناڤاس باشتر بوو لەسەردەمی ئێستای کورتوا. ئەمساڵیش یانەی شاهانە تا ئێستا گوڵی زیاتری لەسەر کراوە بە بەراوورد ب ساڵانی پێشووتر. ئەوەش ئەوەمان بۆ دیاردەکات کەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید سۆزی بۆ ناڤاس نەبوو، کە ئەو گۆڵپارێزە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر یەک توانی خوڵی یانە پاڵەوانەکای ئەورپا بەدەست بێنێت، ئێستاکەش گۆڵپارێزکی یەدەگ بێت. هەوەرها ئەو یارییانەی ئەمساڵ ناڤاس گۆڵپارێزی سەرەکی بووە باشترین ئاستی پێشکەش کردووە و یانەی شاهانە گۆلی کەمتری لێکراوە و بەراوورد بەو یارییانەی کە کورتوا گۆڵپارێزی سەرەکی بووە. لێرەدا دەبێت یانەی ڕیاڵ مەدرید سۆزی بۆ یاریزانانەی هەبێت کە دەست کەوتی بوویان هێناوە، نەک یانەی ڕیاڵ بەڵکو هەموو یانەیەک دەبێت سۆزیان بۆ یاریزانەکانیان هەبێت. نەوەک ئەوەی ئێستاکە ناڤاس بووەتە قوربانی دەستی یانەی ڕیاڵ مدرید گۆڵپارێزەکە دوورخراوەتەوە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە. واتە لە پاڵەوانێتی بۆ یەدەگ بوون.

  • نوونەرێ (رۆژئارتیک) لە بەردەڕەش و قوتابیی بەشی رۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی یە لە زانکۆی پۆلیتەکنکی دهۆک.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top