خوڵی کوردستان و هاندەرەکانی

ساڵانە خوڵەکانی کوردستان دەکرێت و هەر ساڵە و بە شێوازێک ڕێکدەخرێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکان. یانەکانیش بە شێوەیەکی زۆر باش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خوڵی کوردستان وە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ڕکابەری لەسەر نازناوەکە بکەن. کاتێک یانەکان لە کاتی خۆ ئامادەکردنن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش و بە ئەزموونتر لە ساڵانی ڕابردوو بەدەربکەون و ئاستی خۆیان پیشان بدەن، ئەو ئاستەش سەدا پەنجا لە ئاستی خۆیانە و سەدا پەنجاش لە دەستی هاندەرانە. هەموو یانەیەک هاندەری تایبەتی خۆی هەیە. لە هەمان کاتدا یانەکانیش چاویان لە وەدایە هاندەرێکی زۆر لە یاریگا ئامادەببن، بۆ ئەوەی هانی یاریزانەکان بدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنن و بەشێوەیەک هانی یانەکەیان بدەن کە دووربێت لە کێشە و ئاژاوە. چونکە هاندانی هاندەرەکان بۆ یاریزانان یەکێکە لە کلیلی سەرکەوتن. هاندەران دەتوانن بە دروشمێکی جوان و بێ کێشە هانی یانەکەیان بدەن و بەسەر تیپی بەرامبەر بکەون.

ئەمساڵ لە چەند یارییەکی خوڵی نایابی کوردستان و خوڵی پلەیەکی کوردستان، هاندەرانی هەندێک یانە لە کاتی یاری و دووای یاری ئاژاوەیان دروست کرد بەرامبەر هاندەرانی تیپی بەرامبەر. بگرە هێرشیان بۆ سەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر بردووە. ئەمەش یەکێکە لە ناشیرینکردنی وەرزش لە کوردستان. بەڕاستی کارێکی خراپ و دوورە لە هەر کردەوەیەکی وەرزشی. یەکێک لە یارییەکانی خوڵی نایابی کوردستان کە لە نێوان یانەی دهۆک و زاخۆ ئەنجام درا، دووای یاریەکە هاندەرانی هەردوو تیپ کردیان بەشەڕ و ئاژاوەیەکی زۆریان لە ناو یاریگا دروست کرد. باسی ئەوەش کرا کە هاندەرانی یانەی زاخۆ هەستان شێواندنی یاریگاکە بە شکاندنی ڕێژەیەکی زۆر لە کورسیەکانی ناو یاریگا سوتاندنیان. زەرەرێکی زۆری بەدووای خۆی هێنا و لە ڕووی ماددی و تەنانەت هەندێ هاندەریش بریندار بوون. ئەمەش کاردانەوەیکی زۆری لێکەوتەوە.

هەروەها لە یەکێکی تر لە یارییەکانی خوڵی پڵەیەکی کوردستان کە لە نێوان یانەی ڕزگاری و خانەقین. دوای یارییەکە هاندەرانی یانەی ڕزگاری بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر پاسی یاریزانانی یانەی خانەقین و زەرەرێکی زۆریان بە پاسی یانەکە گەیاند. ئەمەش دوورە لە ڕەوشتی هاندەرایەتی. یەکێک لە گرنگترین کار و کردارەکانی هاندەر بریتیە لە هاندانی یانەکەت بە شێوەیەک کە ڕەوشتی خۆت لێی بپارێزی، لەسەر خۆ بی و بە ئەنجامی یارییەکە ڕازی بی بۆ ئەوەی ئامادە بی لە یاریگا بۆ هاندانی تیپەکەت. چوون خۆت خۆش دەوێت یان خۆت دەپارێزی لە شەڕ و ئاژاوە، ئەوا دەبێت بەرامبەر هاندەرانی تیپی بەرامبەر هەمان ڕێچکە بگریتە ئەستۆ، لە خۆ ویستن و پارێزگاریکردن لە هاندەرەکان. ئەگەر دەزانی خۆت پێڕاناگیرێت بە ئەنجامی یارییەنە، ئەوا نەچوو بۆ یاریگا نە خۆت تووشی شەڕ و ئاژاوە بکە نە خەڵکیش. چونکە لەوانەیە تەنها یەک کەس ئەو ئاژاوە دروست بکات و دوواتر پەڕە بستێنێت. پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندیدار سنوورێک بۆ هاندەران دابنێت لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکە بۆ ئەوەی لە کاتی یارییەکان و وە لە دوای یارییەکان شەڕ و ئاژاوە دروست نەکەن.

  • نوونەرێ رۆژئارتیکڵ ل بەردەڕەش.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top